KDC

بزانە بەلەمە نقومبووەکەی ئەمڕۆ کوردی تێدابووە

ئەو بەلەمەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژێر ئاو كەوت 13 كۆچبەری تێدا بووە، كە زۆرینەیان ئەفریقی و ئەفغانی بوون، حكوومەتی یۆنانیش لەسەر رووداوی ژێر ئاو كەوتنی یەخت و بەلەمی كۆچبەرەكان توركیا تۆمەت بار دەكات.

دوای ئەوەی ئەو كۆچبەرانەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 30ی تەممووزی 2021 لە كەناراوەكانی توركیاوە بەڕێ كەوتن بەرەو دورگەی لێسڤۆسی یۆنان، بەڵام لە ئاوی توركیادا بە هۆكارێكی نادیار چووپەكەیان ژێر ئاو كەوت و سەڕەڕای ئەوەی هێزی دەریاوانی توركیا نزیكی رووداوەكەش بوون، هیچ كارێكیان بۆ رزگاركردنی كۆچبەرەكان نەكردووە، بۆیە حكوومەتی یۆنان، لە سەر رووداوی ژێر ئاو كەوتنی یەخت و بەلەمی كۆچبەرەكان، توركیا تۆمەت بار دەكات.

هاوكات وەزیری پەنابەرانی یۆنان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە خۆشبەختانە هێزی دەریاوانی وڵاتەكەی نزیك بوو لە رووداوەكە و بەپەلە گەیشتنە شوێنەكە و توانیان ژیانی 10 كۆچبەر رزگار بكەن.

جێگای باسە بەپێی گوتەی رزگاربووەكان هەموو سەر نشینەكان ژمارەیان 13 كۆچبەر بووە و بە ڕەگەز ئەفریقی و ئەفغانی بوون و هیچ كوردێكی تێدا نەبووە، 10 كەسیان رزگاركراو ن و3 كەسیان تا ئێستا بێ سەرو شوێنن.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پرسەوسەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی یەشار کایا دەکەن

KDC

ڕووسیا:مانۆری سەربازی لەگەڵ بیلاڕووس ئەنجام دەدات

nusar1

بکوژانی خانمە پاڵەوانە کوردەکەی کەرکووک دەستگیر دەکرێن

KDC
KDC

FREE
VIEW