KDC

بڕێکی زۆری پێکوتەی فایزەر گەیشتە عێراق


وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بڕێكی زۆری ڤاكسینی دژی كۆرۆنا لە جۆری (فایزەر)ی ئەمریكی گەیشتۆتە عێراق و بەسەر پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانیشدا دابەش دەكرێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەك شەممە بڕێكی زۆری ڤاكسینی فایزەر، كە (571 هەزار) ژەمە ڤاكسینە گەیشتە كۆگاكانی عێراق.

ڕاشیگەیاندووە، لەڕێگەی بەڕادی تایبەتییەوە ئەم ڤاكسینە دابەشدەكرێت بەسەر هەموو پارێزگاكاندا و پشكی هەرێمی كوردستانیش ڕەوانە دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “داوا لە هاووڵاتیان دەكەین پەلە بكەن لە وەرگرتنی ژەمە ڤاكسین لەڕێگەی خۆتۆماركردن لە سایتی وەزارەتەكە یان سەردانی ناوەندەكانی كوتان بكەن” و ججەختیشی كردۆتەوە، كە هەموو جۆرەكانی ڤاكسین سەلامەتن و پەسەند كراون.

جەختیشی كردۆتەوە، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لە نەخۆشی و پەتاكان بەدووربن لەیەكتر دووربكەونەوە ‌و دەمامك ببەستن ‌و بەبەردەوامی دەستەكانتان بشۆن.

___

یۆنان بە توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کۆچبەران تۆمەتبار دەکرێت

nusar1

بەرپرسێکی باڵا: بارودۆخی سوید مەترسیدارە

KDC

زیانی قورس بە کەشتیەکی جەنگی ڕوسیا دەکەوێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW