KDC

ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بەشداری حەڤدەیەمین کۆربەندی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

 

سۆران حەسەن

هەر دوو ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا،بەشدارییان لە 17ەمین کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کە تایبەت بوو بە پرسی کەمینەکان و لە شاری جنێف بەڕێوە چو ، تێیدا چەند وتارێک لەسەر پرسی کورد ، و ئەو ستەمەی کەلەلایەن وڵاتانی ناوچەکە لەسەر  کورد دەکرێت ، خوێندرانەوە

ڕۆژانی ٢٩،٢٨ی١١ی٢٠٢٤ هەر دوو ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، بە سەرپەرشتی  سەیران کەریم بەرپرسی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا و دکتۆر بابان ئەلیاسی جێگری بەرپرس، سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل، کاردۆ سەرباز ، عەزیز گەلۆ و ئایدن ڕۆنی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەندی سویسرا لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێفی سویسرا، بەشدارییان لە کۆڕبەندی  پرسی کەمینەکان کرد

ئەم کۆڕبەندە کە، ساڵانە بەڕێوەدەچێت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بۆ سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان کراوەیە، هاوکات بەشداری ڕێکخراوە ناحکوومییەکان،کە پتر لە ٥٠٠ ڕێکخراو و کەسایەتی بەشدارییان هەبووە، لەم نێوەندەدا وتاری کوردستانیان تیشکیان خستنەسەر نەهامەتییەکانی گەلی کورد ،وەک بەشێک لە گەلانی جیهان بەسەر چوار وڵات دابەش بوون ، بۆ بەهێزکردنی ناسنامەی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و دیموکراسی ڕوبەڕوی ئاڵنگارییەکان دەبنەوە. هەروەها ئەوەش خرایەڕوو، کە وڵاتانی ناوچەکە بەردەوامن لە پەراوێزخستنی خواستەکانی گەلی کورد بە زەوتکردنی مافە سەرەتاییەکانیان، لە بەرامبەردا لە هەرێمی کوردستان مۆدێلێک لە پێکەوەژیانی ئاشتییانە هەیە، کە هەرێمی کوردستانی عێراق نوێنەرایەتیی ئەزمونێکی مێژوی و یاسایی دەکات، کە وەک مۆدێلێک بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینرێت. پێکەوەژیان لێرەدا تەنها چەمکێکی تیۆری نییە، بەڵکو واقیعێکە، کە ڕەنگدانەوەی ڕێزگرتن لە فرەچەشنی و قبووڵکردنی ئەوانی دیکەیە. ئەم ڕێبازە ژێرخانی دەوڵەمەندی کولتوری و کۆمەڵایەتی  پەروەردە دەکات و فەزای ئازادی و یەکتر قبووڵکردن دەڕەخسێنێت.

هەروەها ئاماژەییان بە یاسای ساڵی ٢٠١٥دا، کە پاراستنی مافی پێکهاتە ئایینییەکانی ناوچەکە مسۆگەر دەکات، کە بریتین لە: مەسیحی، ئێزدی، سابیئەی مەندایی، کاکەیی، فەیلی، زەردەشتی، جگە لە تورکمان، ئاشووری، کلدان، ئەرمەن. ئەم یاسایە مافەکانیان وەک هاووڵاتی گەرەنتی دەکات، لەوانەش مافی پێکەوەژیان بە ئاشتی.

لەگەڵ ئەوەش کوردستانیان لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کە مادەی ١٤٠ لە دەستووری عێراق بە کێشە لەسەر نووسراوە، لە دوای ١٦ ی ئۆکتبەری ٢٠١٧ گەلی کوردستان ڕوبەڕوی تەعریب، ڕاگواستن، داگیرکردنی خاک و سەروماڵیان دەبنەوە، بە چەشنێک لە لایەن سوپای عێراق بەرگری لە عەرەبی هاوردە دەکرێت و زەوی و زاری کورد و نەتەوەکانی تری وەک تورکمان و ئاشورییەکان داگیردەکرێن.

جێی ئاماژەیە، کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسە کەمینەکان ساڵانە بۆ ماوەی دوو ڕۆژی کارکردن کۆ دەبێتەوە، کە تەرخانکراوە بۆ گفتوگۆ بابەتییەکان، کۆڕبەندەکە کراوەیە بۆ وڵاتانی ئەندام، میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئۆرگان و دەزگا تایبەتمەندەکان، سندوق و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، میکانیزمەکانی بواری مافی مرۆڤ، دامەزراوە نیشتمانییەکانی مافی مرۆڤ و ئۆرگانە نیشتمانییە پەیوەندیدارەکانی دیکە، ئەکادیمیست و پسپۆڕانی پرسە کەمینەکان، نوێنەرانی کەمینەکان و ڕێکخراوە کەمینەکان و نا حکومییەکان. ڕاپۆرتدەری تایبەت لە پرسەکانی کەمینەکان ڕێنمایی کارەکانی کۆڕبەندەکە دەکات، کۆبوونەوە ڕاپۆرتێکی ساڵانە ئامادە دەکات و لەسەر ڕاسپاردە بابەتییەکانی کۆڕبەندەکە بۆ ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی دەنێرێت، ڕاسپاردەکانی خولی شازدەهەم لە دانیشتنی ٥٨ی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ، لە مانگی ئازاری ٢٠٢٥دا دەخرێنە ڕوو.

هەر لەو کۆڕبەندەدا دکتۆر بابان ئەلیاسی لە کۆنفراسێکدا، کە لەبارەی گەلی ستەملێکراوەکان ڕێکخرابوو، بە ڕاپۆرتێک بەشداریکرد، لە ماوەی دیاریکراوە بە شێوەی بەڵگەیی و یاسایی ئاڵنگارییەکانی گەلی کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسکرد، شرۆڤەی لەسەر پێکهاتەکانی بە ناو گەلانی ئێرانی کرد، هەروەها لەو نێوەندەدا چەند دیدار و چاوپێکەوتن لە نێوان ڕێکخراوەکان و کەسایەتییەکان بەڕێوەچوو، تێکڕا لەسەر هەماهەنگی و یەک دەنگی کورستانییان کۆک بوون، پلان و بەرنامەی داهاتوو بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگی بەرنامەڕێژی بۆ کرا، کە وا بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو کۆبونەوەکی بیروڕا گۆڕینەوەی فراوان ئەنجامبدرێت.

___

تورکیا و عێراق ڕێکەوتننامەیەکیان واژوو کرد

KDC

ئەمریکا هەڕەشەی سزا لە ئێران دەکات ئەگەر کەشتییەکان چەک لە ئەتلانتیکەوە بگوازرێنەوە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز بوو لە پەرلەمانی بەریتانیا 

KDC
KDC

FREE
VIEW