KDC

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی زمانی دایک کرد و سمینارێکیشی پێشکەش کرد

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستان بەشداری ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی زمانی دایک لە زانکۆی دهۆک دەکات و سمینارێکیش  لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی دیاسپۆرا لە داڕشتنی سیاسەتی دەرەوە) پێشکەش بە مامۆستا و قوتابیانی زانکۆی دهۆک کرد

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ٢ی ٢٠٢٥ ڕێزدار شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی زمانی دایکی کرد ، کە بە هاوبەشی لە نێوان دەزگای ڕوانگە و زانکۆی دهۆک ڕێکخرابوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا تابلۆی هونەری و پانێلی زانستی لەبارەی گرنگی زمانی دایک بۆ هێشتنەوەی نەتەوە و گەلان پێشکەشکران.

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی پارێزگای دهۆک و سەرۆکی زانکۆی دهۆک و مامۆستا و قوتابیان بەشێکی زۆر لە بەرپرسە حیزبی و حکومییەکانی پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو.

هەر لە هەمان ڕۆژدا بەڕێزیان کاتژمێر ١٢ سمینارێکی لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی دیاسپۆرا لە داڕشتنی سیاسەتی دەرەوە) پێشکەش بە مامۆستا و قوتابیانی زانکۆی دهۆک کرد.

لە سمینارەکەدا شفا بارزانی تیشکی خستە سەر پێناسەی سیاسەتی دەرەوە و کاریگەری سیاسەتی ناوخۆی لەسەر سیاسەتی دەرەوە ڕوونکردەوە، هەروەها بە وردی باسی لە دیاسپۆرا و کاریگەری دیاسپۆرا لەسەر سیاسەتی دەرەوە و چۆنیەتی ڕێکخستن و سود وەرگرتن لە دیاسپۆرا و ئالەنگاری و ئاستەنگەکانی بەردەم بەهێزبوونی دیاسپۆرای کوردستانی کرد.

سمینارەکە بە گفتوگۆیەکی گەرمی نێوان ئامادەبووان جۆش و خرۆشێکی زیاتری وەرگرت و دوای کاتژمێر و نیوێک کۆتایی پێهات.

___

سەرۆکی یانەی Kurdish FC سوپاسی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :تەنیا لە مانگی ڕابردوودا 37هاوڵاتی دەستگیرکراون

nusar1

پۆڵەندا: کۆچبەران شێوازی دیکە بۆ تێپەڕاندنی سنوور بەکار دێنن

KDC
KDC

FREE
VIEW