- Advertisement -

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :تەنیا لە مانگی ڕابردوودا 37هاوڵاتی دەستگیرکراون


تەنیا لە مانگی رابردوودا ٣٧ هاووڵاتی کورد دەستگیرکراون لە مانگی ڕابردوودا، نزیکەی ٣٧ هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە مانگی فێبریوەری،١٩٪ (٦ حاڵەت) بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٢،نزیکەی ٣٧ هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانیکۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ٤ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبەکوردستانییەکان، ٣١ هاووڵاتی بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، ١هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و کاسبکارێکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوەدەستگیرکراون.

مانگی ڕابردوو نزیکەی ٦ چالاکوانی ژن و ٤ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە کوردستاندەستگیرکراون و، کەسێکیش لەوان، کە دەستگیرکراوە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزایبەندکرانەکەی ڕەوانەی گرتووخانە کراوە.

زیاترین ڕێژەی دەستگیرکردنەکانیش، کە ٣١ حاڵەت بووە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە، هەروەها زۆربەی دەستگیرکراوەکان، کە ٢٨ حاڵەت بووە، لە شەقامەکان ئەنجام دراون.

جیاکردنەوە بە گوێرەی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: ٤ حاڵەت، کە دەکاتە ١١٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەدەنی و پیشەیی: ١ حاڵەت، کە دەکاتە ٢.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
کاسبکار: ١ حاڵەت، کە دەکاتە ٢.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز: ٣١ حاڵەت، کە دەکاتە ٨٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە گوێرەی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ٩ حاڵەت
پارێزگای سنە: ٢٧ حاڵەت

ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستگیرکردووە
ئیتلاعاتی سوپا: ٤ حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: ٣١ حاڵەت
جێبەجێکردنی سزاکان: ١ حاڵەت
نادیار: ٢ حاڵەت
هێزی ئینتزامی: ١ حاڵەت

شوێنی دەستگیرکران
ئیتلاعاتی سوپا: ٤ حاڵەت
شەقام: ٢٨ حاڵەت
دادگا: ١ حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: ١ حاڵەت
سەر سنوور: ٢ حاڵەت
نادیار: ٢ حاڵەت
KDC

FREE
VIEW