KDC

لە پێشمەرگایەتی یەوە بۆ پلەی وەزیر


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند…


زۆر بە شانازی یەوە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت خەباتگێڕی کوردستان بەڕێز عەبداللەی حاجی محموود لە بەر ژیانی سیاسی وخەباتی خانەوادەکەیان لە دەستپێکی شۆرشی نوێ و دەستپێکی شۆڕش نەیتوانی قۆناغی خوێندن تەوا بکات ، بۆیە ڕووی لە چیاکانی سورێن کردو بوو بەپێشمەرگەیەکی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان ، لە دوای ڕاپەڕینەوە ئەو هەلەی بۆ ڕەخسا کە درێژە بە خوێندنەکانی بدات ، بێ ئەوەی بەدوای واسیدەو تەکلیف و تەکلیف کاری بکەوێت ، بەهێزی خۆی وە بە توانای خۆی .. ئەو پلانەی بڕی تا گەیشتۆتە قۆناغی ١٢ ی وێژەیی.. لە چەند ماڵپەڕو ئەکاونتێکی لاوازو دژ بە کۆمەڵایەتی کوردستان کە هەروەك پیشەیان بووە بۆ بچووك کردنەوەی کەسایەتی یەکان ، ئەم جارەیان ڕووی دەمیان لە جەنابی وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان کردوە کە لە قۆناغی ١٢ وێژەی دەرنەچووە ! ئیدی لەژیر ئەم هەواڵەدا دەیانەوێت ڕێز لە کابینەو حوکمڕانی کوردستان و دەسەڵات بگرن بە شێوازێكی جیاواز . وە دەیانەوێت لە چالاکی و خەباتی ئەو مرۆڤانە کەم بکەنەوە .. بەڵام ..
نە عەیبەو نە عارە مرۆڤ حەز بە خوێندن و درێژە بە زانستەکانی بدات .. وە واتای ئەوە نی یە کە مرۆڤ هەنگاوێك بچێتە پێشەوە یان بۆ دواوە .. گرنگ درێژە دانە بە زانست و خوێندن .. ئیدی خۆ نیوەی کوردستانم خۆ بەدوای واسیدەو پلەو پایەدا دەگەڕێن ! بێ ئەوەی ماندوو بن .. تەنانەت لە مووچەی قاچاخیش دەگەڕێن .. ٧ مووچەیان هەیەو دژی دەسەلاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانن وە دەیانەوێت دوژمنی دوژمن حوکمڕانیان بکات ، بێ ئەوەی چاو لەو هەموو شەهید و زیندانی سیاسی و ماڵ وێرانی یە بکەنەوە ،
بۆچی سەیرە وەزیرێك یان پەرلەمانتارێك هەوڵێ خۆی بدات لە بواری خوێندن و زانست ! لەکاتێکدا زۆر کەسایەتیمان بینیوە تەنها دەچنە تاقی کردنەوەکان و بەپلەی نایاب دەردەچن .. بۆچی کەسێکی ترمان نەبینی دەرنەچوو ؟ .. پێیان سەیرە .. نە من وە نەکەسی تر ناتوانێت مێژووی قارەمانێتی پێشمەرگەیەك بسڕێتەوە ، ئەوەی گەورەیی ئەو وەزیرەیە کە توانیوێتی بەهەوڵ و کۆششی خۆی کار بکات و فێری زمان و خوێندن و ووڵات بەڕێوە بردن بێت .
جەنابی عەبداللەی حاجی محموود دەڵێت ((سەرەتا پیرۆزبایی لە گشت دەرچوانی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی دەکەم و هیوادارم سەرکەوتووبن لە گشت قۆناغەکانی خوێندندا .
لە ڕابردوودا بەهۆی خەباتی پێشمەرگایەتیم نەمتوانیوە قۆناغەکانی خوێندن لەکاتی خۆیدا تەواو بکەم، لەئێستادا وەک هەر خوێندکارێکی کوردستان درێژەم بە خوێندن داوە و لە قۆناغی ۱۲ی وێژەییم
سەبارەت بەو هەواڵانەی لە چەند پەیج و ماڵپەرێک بڵاوکراونەتەوە لەسەر قۆناغ و بەشی خوێندن و نمرەکانم دورن لە راستییەوە
لێرەشەوە هانی هەمووان دەدەم لە هەر تەمەنێکدان گرنگی بەخوێندن و برەو بە تواناکانیان بدەن .
ئومێدی سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم .
زۆر گرنگە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەتایبەتی ئەو ڕاگەیاندکارانەی کەلە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆیان بە پیشەیی دەزانن وە شارەزای ڕاگەیاندنن گرنگی بە هەواڵی تەندروست بدەن نەوەك بەدوای لەکە دار کردنی کەسایەتی و وەزیرو پەرلەمانتاری کوردستانەوە کە دڵسۆزی خاك و نیشتیمانن . لە کۆتادا ئەوەی کە گرنگە پێویستە کورد کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو بێت نەك خۆیان بچووك بکەنەوە لەو هەنگاوانە .

___

توندڕەوی و پەڕگیریی لە ئەڵمانیا…

nusar1

بەشار ئەسەد…سەرۆککۆمار و بازرگانی مادەی ھۆشبەر ، تۆماس زایبەرت .

KDC

گرنگی فێربوون لە ژیاندا

nusar1
KDC

FREE
VIEW