KDC

ئەمەریکا پشتگیری دانوستانی لایەنە کوردیەکان لە ڕۆژئاوە دەکات


سۆران حەسەن
ئەمەریکا پشگیری دانوستانی لایەنە کوردییەکان لە ڕۆژئاوەیی کوردستان دەکات دوێنێ ئێوارە باڵوێزی ئەمەریکا لە دیمەشق لە ڕاگەیاندراوێکدا پشتگیری دیالۆگی کوردی کوردی لە نێوان ئەنجوومەنی نەتەوەیی کورد (ئەکەنەس)ولایەنەکانی تر کە پەیەدە سەپەرشتیان دەکات ،داوایی لە هەموولایەنەکان کرد بەشداری لە گفتوگۆکاندابکەن ،بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هاوبەش

ئەمە لە کاتێکدا جۆی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەفتەی ڕابردوو بەجیا لەگەڵ سەرکردایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد و لایەنەکانی نزیک لە پەیەدە قسەی کرد بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی ئەمریکا بۆ دیالۆگی کورد. داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە بەشداری لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆدا بکەن بۆ ئەوەی چارەسەری هاوبەش بۆ ئەو کێشانە بدۆزنەوە ،کە خەڵکی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕووبەڕوویان بۆتەوە

جێی ئاماژەیەماوه‌یه‌كی زۆره‌ دانووستانی نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان وه‌ستاوه‌ و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌)ـش په‌نجه‌ی تۆمه‌تی وه‌ستاندنی‌ دانوستاندنه‌كان بۆ په‌یه‌ده‌ درێژ ده‌كات، به‌وه‌ی كه‌ فه‌رمان له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) وه‌رده‌گرێت

___

سوید: لەسەر پەلاماردانی پۆلیس چەند پەنابەرێک سزادران ودوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە

nusar1

پاسەوانانی سنوری بولگاریا کۆچبەران ڕووتدەکەنەوە

nusar1

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی سێ هاوڵاتی کورد بەهۆی بەشداریکردنیان لەئاهەنگی نەورۆز دەستگیردەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW