- Advertisement -

سوید: لەسەر پەلاماردانی پۆلیس چەند پەنابەرێک سزادران ودوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە

دادگاییکردنی چوار پەنابەری موسڵمان، کە تۆمەتبارن بە خراپەکاری توندی دژ بە پۆلیسی وسید، ئەوەش دوای توندوتیژی لەکاتی سووتاندنی قورئان لە سوید و لەلایەن راسمۆس پالۆدان، کە بە “نائارامی پشووی رۆژهەڵات” ناسراوە، ئەمڕۆ لە دادگاکە داواکاری گشتی داوای کرد، کەتۆمەتبارەکان بۆ ماوەی هەشت تا 10 ساڵ زیندانی بکرێت.

سزای کاری توندوتیژی دژ بە پۆلیس، سزای دوو ساڵ بۆ زیندانی هەتاهەتایی هەڵدەگرێت، هەروەها دوو لەو چوار پەنابەرە موسڵمانە، تۆمەتبارکراون بە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی، هاوکات بەرپرسانی گشتی داواکاری گشتی، پێر ڕینسل داوای دەرکردنی سێ تۆمەتباری لە وڵاتەکەی کرد، ئەوەش دوای ئەوەی سزاکەیان تەواو دەکەن، کە دیپۆرتی وڵاتانی خۆیانیان بکەنەوە.

ڕینسل وتی: “ئەوە تاوانێکی زۆر گەورەیە، کە شایەنی سزای زیندانی درێژخایەنن”.

تۆمەتبارەکان تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 30 ساڵیدایە، کە هەموویان دانیشتووی ئۆربرۆی سویدن.

خۆپیشاندان دژی ڕاسموس پالۆدان لە چەند شارێکی سوید روویدا، ئەوەش دوای سوتاندنی کۆپیەکانی قورئان، کە تێیدا پەنابەرە موسڵمانەکانی توڕەکرد و پەلاماری پۆلیسی ئەو وڵاتەیان دا و، لە ئەنجامدا زیاتر لە 100 پۆلیس لەو توندوتیژییانەدا برینداربوون.

تا ئێستا 11 کەس بەتۆمەتی بەشداریکردن لە ئاژاوەوە دەستگیرکراون

مافی چاپ: لەکاتی گواستنەوە یان بەکارهێنانی تکایە ئاماژە بە سەرچاوەکە بکە

KDC

FREE
VIEW