KDC

ئەمەریکا هەرەشە تیرۆرستییەکانی چوار وڵاتی عەرەبی لە ئەفغانستان بەمەترسیدارتر دەزانێت


سۆران حەسەن ..

بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی ئەمریکا هەڕەشەی تیرۆریستیەکانی 4 وڵاتی عەرەبی لە ئەفغانستان بەمەترسیدار دەزانێت

ئاڤریل هاینس، بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگریی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند بۆئەمەریکا ئەفغانستان لە لوتکەی هەرەشە تیرۆرستیەکان دانیە وەک هەرەشەی تیرۆرستی نێودەوڵەتی وەک هەندێک لێکۆڵینەوە ئەفغانستان بە پەناگایەکی تیرۆرستی بەتایبەت بۆ قاعیدەو داعشی خورسان باس دەکەن ،بەلکو هەرەشە تیرۆستیەکانی چوار وڵاتی عەرەبی هەرەشەی تیرۆرستین سەرەکین بۆ سەر ئەمەریکا

هاینس لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی نەتەوەیی و هەواڵگری لە واشنتن ڕایگەیاند، هەڕەشەی تیرۆریستی چوار وڵاتی عەرەبی- سۆمال، یەمەن، سوریا و عێراق، بەتایبەت داعش مەترسی گەورەترن لەوەی کەلەئەفغانستان هەیە
ئەمەو لەدرێژەی لێدوانەکەی هاینس وتی « ئەوەی پەیوەستە بەوڵاتەوە هەرەشەی ئێستایی گروپە تیرۆریستیەکان ئەوەی کەهەیە لە چوار وڵاتانی عەرەبی گەورەتین هەرەشەن ،ئەفغانستان لە لوتکەی مەترسیدانیە

هەروەها هاتووە:”تا ئەو شوێنەی نیشتیمان نیگەرانە و هەڕەشەی ئێستای گروپە تیرۆریستییەکان، ئەفغانستان لە لوتکەی لیستەکەدانییە، ئەوەی سەیری دەکەین یەمەن و سۆمال و سوریا و عێراقە
کەبەگەورەترین هەڕەشە دەیبینن”
لەدرێژەی لێدوانەکەیدا هەینز وتی « تەوەری سەرەکی بەشی هاواڵگەری ئەمەریکا لەم کاتەدا چاودێری دوبارە بەهێزبوون و بنیاتنانەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانە لە کاتی نەمانی هیچ یەکەیەکی هاوڵگری لەو وڵاتەدا هەروەها داعش-خورسان هەرەشەیەکی شارەوەیە بۆ ئەمەریکا لە هەر هەلێکدا کاری تیرۆرستی ئەنجام دەدەن ،وەک ئەوەی لە کاتی پا شەکشەی هێزەکانی ئەمەریکا ،کەخۆکەژێکی تیرۆریست بوو بەهۆی کوژرانی ١٣ سەربازی ئەمەریکی
لەهەمان کاتدا داعش لە عێراق وسوریا لە هەوڵی ڕێکخستنەوەدایە هەرچەندە هێزەکانمان لەو ناوچانە گورزی باش لە تیرۆرستان دەوەشێنن
قاعیدە یەمەن دامەزراوەو هەڵ ئەدات هێرش بکاتە سەر ئەمەریکا
لە سۆمال ڕێکخراوی تیرۆرستی ئەلشەباب (الشباب)،کە بەشێکە لە قاعیدە وناو بەناو هێرشی تیرۆرستی ئەنجام دەدات وەک ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٠ هێرشی تیرۆرستیان کردە سەر دامەزراوەیەکی ئەمەریکی لە کینا سەربازێک س بەڵندەرێکی ئەمەریکی کوژران

بەڵام دوای 20 ساڵ لە هێرشە تیرۆریستیەکانی 11ی ئەیلولی 2001، هاینس وتی کە مەترسییەکان بۆ سەر ئەمریکا لەلایەن گروپە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییەکانەوە بە تێپەڕبوونی کات کەمبۆتەوەو ئاماژەی بە هەوڵی گەورەی حکومەتی ئەمریکا کرد بۆ ئەوەی توانای ئەو گروپانە کەم بکاتەوە

سەرچاوە:-
CNN

___

بیلاڕوسیا بەڵگەی لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژى پەنابەرانی لەلایەن پۆڵەنداوە داوەتە عێراق

KDC

سێ کارمەندی نەخۆشخانەیەک سزادەدرێن

KDC

تێڕوانینێك بۆ کارە هونەرییەکانی نوسەرو دەرهێنەری کورد کەی بەهار

nusar1
KDC

FREE
VIEW