- Advertisement -

تێڕوانینێك بۆ کارە هونەرییەکانی نوسەرو دەرهێنەری کورد کەی بەهار

ئاشتی گەرمیانی ـ هۆڵەندا

بەشی سێیەم و کۆتایی

*دروست کردنی ئەو پردە لە نێوان کوردستان و دەرەوە بۆ زیاتر ناساندنی هێزو توانای فیلم و سینەمای کوردی ، چ هەنگاو و هەوڵێکی پێویستە تاوەکو ئاستی هونەری سینەماو دەرهێنانی کوردی پتەو تر بکەین یان ئاڵوگۆڕی زانیاری دروست کردنی هونەری سینەمایی تێدا بێت ؟

لەم پرسیارە گرنگە وشەی ( پردت ) بەکارهێناوە لەساڵی ٢٠٠٠ لە سەردانکردن بەڕێز سیامەند بەنا ،کە ئەو سەردەمە نوێنەری حکومەتی هەرێم بوو لەلەندەن ، بۆ پرۆژەی فلیمی سینەمای ( ئەمەریکان گامبیت ) بە پرۆدیسۆرە بەریتانیەکەی ووت : ئێمە ڕێزمان زۆرە بۆ کەی بەهار چونکە ئەو پردێکە لە نێوان کوردستان و جیهان .p
بەتایبەت ئەوروپا و بەریتانیا و ئەمەریکا ، هیوامان زۆرە بەکارەکانی بۆیە من پشتگیری تەواوی خۆم دەردەبڕم بۆ پرۆژەکەی .
بە دڵنیاییەوە لۆبی کورد لە دەرەوەی کوردتان زۆر زۆر زۆر کزە لەسەر ئاستی جیهانی ، هۆی سەرەکیش دەگەڕێتەوە بۆ تێگەیشتنی حکومەتی هەرێم لە سایکلۆژی کۆمەڵگای جیهانی و شێوازی لۆبی کردن و سەرەنچ ڕاکێشانیان ، هەر لەسەردەمی شۆڕشەوە لە شەستەکانەوە تاوەکو ئێستاشت پێوە بێت بایەخ زۆر زیاتر دراوە بە پەیوەندی بەستن لەگەڵ دیبلۆمات و پۆلیتیكکارانی ئەوروپی ، ئەمەریکی ، چی ڕاستەو خۆ لەلایەن پارتە ڕامیارییەکان ، حکومەتی هەرێم یاخود نوێنەرەکانی لە کاتێکدا ئەم جۆرە لۆبی و ستراتیژیە هیچ بەرهەمێکی درێژ خایەنی باشی نەبووە ، و تەنانەت هەموو بینیمان چۆن هەر ئەو مرۆڤانە ، ئەو دیبلۆماتانەو حکومەتانە لە کاتی ڕیفراندۆمەکە پشتیانلێمانکرد ، بەهەمان شێوەی کەوا پشتیانلێکردین لەکاتی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ، بەڵام پرسیاری گرنگ لێرە ئەوەیە : ئایا دوایی کۆچ ڕەوەکە حکومەتەکانی ئەوروپاو ئەمەریکا یان کۆمەڵگای ئەم وڵاتانە ڕاپەڕین و دەنگیان بەرز کردەوە بۆ پشتگیرکردن لە کورد ؟ بە دڵنیاییەوە کۆمەڵگەی جیهانی بوو دەنگی بەرز کردەوە بە هۆی ڕیپۆرتەرێکی کەناڵی بی بی سی کە خۆی گەیاندە ناو چیاکان و کۆچڕەوەکان و گەیاندن ، ڕاپۆرتێکی ئەو بوە هۆی بەرز کردنەوەی دەنگی ناڕەزایی کۆمەڵگای جیهان و جەختی ئکۆمڵ:گای جیهانی بوو وای لە حکومەتەکانیان کرد کە بەتەنگی کوردەوە بێن. واتە ئەمە دەبوایە وانەیەکی زۆر بەکەڵک و گرنگ بێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بایەخێکی زۆر زیاتری بدایە بە پاڵپشتی هونەر، موزیک، شانۆ و بەتایبەت فلیم، چونکە ئەمانە ئامارازی سەرکەین، چەکی سەرکەوتن بۆ لۆبیکردن و لە جوڵانەوەی هەستی مرۆڤایەتی کۆمەڵگای جیهان و پەیداکردن پاڵپشتی بەهێز بۆ سەربەخۆیی و بەدەولەتبوونمان – منیش ئەوە کارمە و هەمان مەبەستم هەیە بەڵام، ئەگەر تاکو ئێستا بە تەنها ئەم کارەم کردوە، ئێستا حکومەتی هەرێم پێویستە بێتە پێشەوە و بایەخ بە کار و بە پڕۆژە و بۆچوونەکانم بدات بۆ گەیشتنمان بە لۆبی کردن بە ئاستی کۆمەڵگای جیهانی بە شێوەیەکی بەرهەمهێنەر و سەرکەوتوو – چونکە ئەوە ئەزموونی منە و تاکو ئێستا تەواو سەڵماندوومە کەوا ئەو کارەم پێدەکرێت، بێگومان بە پاڵپشتی حکومەتەوە دەتوانم ببم بە پردێکی گەلێک بەرفروانتر و بەهیز تر وبۆ گەیشتن بە ئامانج. جا ئەزموون لە من و هیمەت لە حکومەتی هەرێم

*کەی بەهار .. هیوای گەیشتن بە لوتکە .. واتە بە هۆلیود .. ئایا خەونەکان لە هۆلیود کۆتایی دێت یان لەوێوە دەست پێ دەکات ؟

زۆربەی هەرە زۆری فیلمکارانی جیهان هەوڵیان گەیشتنە بە هۆڵیود، و نموونەش بۆ ئەوان زۆرن، لەوانە سوزان بیێر دەرهێنەری بەناوبانگی دانیمارکی خاوەن ئۆسکار، کە بەخۆم کارم لەگەڵ کردوە وەکو ئەکتەر، یاخود ئەلفۆنسۆ کواڕۆن مەکسیکی و دەیان و سەدان دەرهێنەری تر. هۆیەکەش دەگەڕێتەوە بۆ شکاندنی دیواری فێستیڤاڵ و گەیشتن بە بازار. و هۆلیوود زۆر چاک لە گرنگی ئەم پیشەیە گەیشتوە بەتایبەت وەکو بازرگانیەک بە فیلم، هەربۆیە بۆ نموونە لە فیلمی تایتانیک دوو سەد ملیۆن دۆلار خەرج دەکات و لەوسەرا یەک ملیارد قازانج دەکات. منیش خەونی هۆلیوودم هەیە و هیوام زۆر بەرزە کەوا بکەم. لە ٢٠١٣ سەردانی هۆلیوودم کرد بۆ پرۆژەی فیلمی سینەمایی (پێڵاو چاوبەست)، بەڵام بەداخەوە لە ٢٠١٤ بەهۆی داعیشەوە ئەو پڕۆژەیە دواخرا. لەگەڵ ئەوەشدا هیوای گەیشتن من بە هۆڵیوود بازرگانی و داهاتی بەرژەوەندی تاکە کەسی نیە چونکە ئەگەر من مەبەستم پارە بوایە لە کارەکانم، وەکو زۆربەی کوردی تاراوگە پشتم لە کوردستان دەکرد و خەریکی بارگانی دەبووم، تەنانەت وەکو فیلمکار دەتوانم بۆ بەڕیتانیا و ئەمەریکا کار بکەم، بەڵام من خەونم هەیە لە گەیشتنم بە هۆلیوود و خەونەکەم ئەوەیە کەوا دەرهێنەریکی کورد بە ناوی کوردستانەوە لەوێ کار بکات و فیلم بەرهەمبێنیت سەبارەت بە کورد و کوردستان

  • ناوەندی ڕەوەنی کوردستانی لە تاراوگە .. پێت وایە بتوانن هاوکارت بن و ئاسانکاری بکەن، لە ڕووی پەیوەندییەکانەوە یان هەر ئاسانکاریەکی تر ، تاوەکو خەونەکانی ڕەحیم ئاوای کوردستان و ئیتالیا و بەریتانیاو ئەمەریکا بەیەکەوە گرێبدات ؟

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و من سەد لە سەد تەواوکەری یەکین چونکە هەردوولامان مەبەستی سەرەکیمان لۆبیکردنە بۆ کورد و کوردستان، بۆ مافی ئازادی ڕەوای گەلەکەمان و بۆ سەربەخۆیی. بۆ یەکەم جار لە مانگی حەوت ئەمساڵ ئاشنا بووم بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئەوەش بەهۆی ئەوەی وێبناریکم گێڕا بۆ ئەوان لەژیر ناونیشانی (فیلم و سەربەخۆیی) – لەوێ گەلێک زیاتر بۆم ڕوونبووە کەوا بوونی ڕەوەندی کوردستانی گرنگی بێهاوتای هەیە و بەژداریکردن من لەگەل ئەوان نازدارترین هەلە، و باشترین ئەنجامی دەبێت، چونکە من زۆر کارم پێدەکرێت و خواستمە کەوا کارەکانم تەنها لەژێر ناوی خۆمدا نەبن، بەڵکو گەلێک سوودمەندتر دەبێت کەوا لەژێر ناوی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بن. هەروەها، گەلێک شادبووم بە ناسین چەندان ئەندامانی بەڕیزی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و هەستمکرد کە بەدڵەوە خواستی پشتگیریان هەیە لە پڕۆژەکان چونکە دەزانن ئەوانە پڕۆژەی من نین، بەڵکو پڕۆژەی کورد و کوردستانن و من تەنها بە ئەنجامیاندەدەم. دەتوانم بەدڵنیایەوە بڵێم ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەڕێگای من و پڕۆژەی فیلم و ڕۆمان و پەیوەندیەکانمەوە لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکان دەتوانێت چەندان دەرگای نوێ و جیاوازبکاتەوە بۆ لۆبیکردن بەدەر لەناو پەرلەمانتەران و دیپلۆماتەکان، بەڵکو بگات بە کۆمەڵگای جیهانی، ئەوروپی و ئەمەریکی، کە پێویستە مەبەستی سەرەکی ئێمە بن بۆ لۆبیکردن.

بۆ ئەم مەبەستە لە ٢٠٢٣/٧/٢٥ لە ڕۆژ و یادی ڕێفراندومی ٢٠١٧، واتە نزیکەی چوار مانگ بەر لە ئیستا، من نامەیەکی تایبەتم نووسی بۆ بەڕێز شفا بارزانی و داوم لێکرد کەوا دیدارم بکات بۆ کارکردن بەیەکەوە و بۆ بەئەنجامدانی لۆبی (بەجیهانی کردن کەرکوک) و فیلمی سینەمایی (ڕۆمیۆ و جولێت کوردستان)، و لە نامەکەدا زۆر باش ڕوونمکردوە کەوا بە هەموو باوەڕەوە دەمەوێت ئەو پڕۆژانە و لەمەودوا گشتی پڕۆەژکانم لەژێر ناوێ ناوەندی ڕەوندی کوردستانی بێت. لەگەڵ ئەوەی نامەکەم گەیشتوە بەدەستی بەڕێوەبەری ئۆفیسی کاک شفا، بەریز قارەمان، کە زۆر ڕێزی هەیە، بەڵام دوای چوار مانگ تاکو ئێستا وەڵامم نیە

KDC

FREE
VIEW