- Advertisement -

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەسەر ئەشکەوتی شانەدەر داوایەکی ئاڕاستەی هەر دوو پسپۆڕی شوێنەوار و بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ئەمریکا کرد

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، لە دیدارێکی تایبەتیدا چاوی بە د. ئێما پۆمەرۆی، پسپۆڕی شوێنەوارناسی لە زانکۆی کامبریج و ئەندامی تیمی لێکۆڵینەوە لە ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر و د. ریک پات بەڕێوەبەری بەشی پەرەسەندنی مرۆڤ لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمریکا کەوت.

لەو دیدارەدا رەحیم رەشیدی نوێنەری کۆنفدراسیۆن بە ناوی خەڵکی کوردستان بە گشتیی، ڕەوەندی کوردستانی بە تایبەتی، سوپاسی د. ئێمای و تیمەکەی زانکۆی کامبریجی کرد و هەوڵەکانیانی بۆ پاراستنی میراتی مرۆڤایەتی بەرز نرخاند، وە هیوای خواست ئەو تیمە و کەسانی وەکوو ئەوان دەرفەتیان بۆ بڕەخسێ لە هەموو کونج و کەلەبەرێکی دیرۆکی کوردستان لێکۆڵینەوە و توژیژینەوە بکەن، لەم پەیەندییەدا هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی ڕەوەندی کوردستانی و کۆنفدراسیۆنی بۆ دووپات کردەنەوە.

لە بەشێکی دیکەدا مستەر کورد داوای کرد، کە مۆزەخانە گرینگەکانی جیهان و یۆنیسکۆ پێکەوە هاوکار بن بۆ بونیادنانی مۆزەخانەیەکی سەردەمیانە لە کوردستان، تاکوو بتوانرێ ئەو ئاسەوارانەی لە ئەشکەوتی شانەدەر و شوێنەکانی دیکەی کوردستان دۆزراونەتەوە و دەدۆزرێنەوە، وەکوو سامانی مرۆڤایەتی بپارێزرێن.

د. ئێما لای خۆیەوە خۆشحاڵی قوڵی خۆی لە دیدارەکە دەربڕی و سڵاو و ڕێزی بۆ خەڵکی کوردستان نارد و سوپاسی هاوکاری و ئاسانکارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەکانیان کرد.

لەلایەکی دیکەوە، د. پات وێڕای بەرز نرخاندنی پێشنیارەکانی نوێنەری کۆنفدراسیۆن، کوردستانی بە لانکەی دیرۆکی مرۆڤایەتی ناساند.

KDC

FREE
VIEW