KDC

چەند تابلۆ و کارێکی پیکاسۆ بە 100 ملیۆن دۆلار مەزاد دەکرێت

یازدە تابلۆ و کارەکانی دیکەی هونەرمەندی ئیسپانی، پابلۆ پیکاسۆ کە یارمەتی گۆڕینی لاس ڤێگاسی دا بۆ شوێنی هونەری نایاب، لە ڕۆژی شەممە بۆ زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار مەزاد کرا.

دوو ڕۆژ پێش لە دایکبوونی 140 ساڵەی پیکاسۆ، خانووی مەزادخانەی سۆثبی مەزادەکەی لە هۆتێلی بێلاجیۆ پێس ڤێگاس ئەنجامدا، کە کارەکان ساڵانێکە نمایش کراون.

هونەرمەندی ناوداری ئیسپانی پابلۆ پیکاسۆ، رێککەوتی 25ی تشرینی یەکەمی 1881 لە مالاگا لە دایکبووە.

رۆیتەرز بڵاویکردەوە، پێنج لە تابلۆکان، لەسەر دیوارەکانی چێشتخانەی لوکسی پیکاسۆ لە بیلاجیۆ هەڵواسراوە.

هەرچەندە 11 تابلۆی پیکاسۆ فرۆشراون، بەڵام چێشتخانەکە بەردەوام دەبێت لە پیشاندانی 12 کاری دیکەیی پیکاسۆ.

___

پەرتووکی لەسەر لێواری ئازادی

nusar1

عدنان کەریم دەنگێک پڕ لە ئەوین

KDC

عەبدواللە سەراج لەهزرو مێژوودا, لە هونەری شێوەکاری یەوە بۆ ڕۆمان .. لە هەڵکشان بەرەولوتکەشەوە بۆ دەریای ڕەنگەکان

KDC
KDC

FREE
VIEW