- Advertisement -

پەرتووکی لەسەر لێواری ئازادی

پەرتووکی لەسەر لێواری ئازادی … داڤان یەحیا خەلیل لەناوەندی خانی بڵاوکرایەوە

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند

لە بەرواری ٦ / ٧ / ٢٠٢٢ لەناوەندی خانی بۆ ڕۆشنبیری وڕاگەیاندن ، ڕێوڕەسمی بڵاوکرنەوەی پەرتووکی (( لە سەر لێواری ئازادی )) لە نوسینی نوسەر داڤان یەحیا خەلیل ، وەرگێڕانی لە ئینگلیزی یەوە بۆ دیالێکتی بەهدینی بەڕێز نوسەر حەکیم عەبدواللە بەئامادە بوونی کۆمەڵێك لە نوسەران و ڕۆشنبیران و دۆستانی کەلتووری کوردی لە هۆڵی سەنتەری پێشمەرگە بڵاوکرایەوە .نوسەر داڤان یەحیا خەلیل لە پەرتووکی کوردستان بەرەو سەربەخۆیی کەبە زمانی ئینگلیزی چاپکراوە لە دوو توێ ی ٢٠٩ لاپەڕەدا ، بێگومان ئەم بەرهەمە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەك وەکو ئەمازۆن ڕێکخراوە بۆ بڵاوکردنەوەو وەشاندن ، پەرتووکی لەکەناری ئازادیدا بەهەمان شێوە بە زمانی ئینگلیزی و لەبەرگێکی ڕەناگوڕەنگ لە ٢٢٧ لاپەڕە چاپ کراوە ، لە ئێستادا هەوڵەکانیان ئەوەیە کەبە دیالێکتی سۆرانی و بەهدینی وزمانی عەرەبی بڵاو بکرێتەوە ، هەروەك بینیمان لە ناوەندی خانی بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بە دیالێتی بەهدینی ڕێوڕەسمی بۆ سازدرا ، کە نوسەر باس لە ڕووداوەکان دیکومێنتاری، و وتەکانی سەرۆك بارزانی دەکاتەوە لەو ماوەیەی کە هەنگاوەکان بەرەو کەناری سەربەخۆی دەڕۆیشتن.باس کردن لە مێژوو و ڕوداوەکان و کارەساتە جیاجیاکان و حکومەتە یەك لە دوای یەکەکان و دەسەڵاتە جیاجیاکان لە دوو توێ و بەڵێن و کۆبونەوەی سەرکردە کوردەکان و پابەند نەبوون بە یاساو ململانێ ی نێودەوڵەتی و دژایەتی کوردستان و بابەتی ڕیفراندۆم ئەمانە هەموو ئەو ڕوداوانەیە کەلە ڕابردوودا ڕویان داوە

لە ژێر دەستی سەرۆك بارزانی و هەنگاوی بۆنراوە .ناسینی بابەتی چۆن سەرۆك مەسعود بارزانی کوردستانی گەیاندە سەر لێواری ئازادی ، ئەمە توێژینەوەو تێڕوانێکی ڕەهای پێویستە لە نێو ڕاگەیاندن و دەزگا ڕۆشنبیری یەکان ، نوسەر داڤان یەحیا خەلیل ئەو مەچەکەی لێ ڕاماڵی و توانی بە زمانی ئینگلیزی لە بەریتانیا ئەو کارە سەختە ئەنجام بدات ، دەنگ وڕەنگی میللەتی کورد بەهەموو ئازارەکانی یەوە کە بوو بە یەکەم پەرتووك لە جیهاندا دیدەو تێڕوانینی تایبەتی لێ بگیرێت ، و هەموو بەربەستەکان بگەیەنێتە نێو ڕۆشنیری و پەرتووکخانەکانی ئەوروپاو جیهان ، بەو زمانەی کە ئەوان لێ ی تێ دەگەن . هەر لەو بارەیەشەوە نوسەر داڤان یەحیا خەلیل دەڵێت (( کاتێك مێژووی مرۆڤایەتی دەخوێنمەوە ئەوە دێتە یادم کە بەس نەبوو وەکو مرۆڤە ڕەش پێستەکان ئاڵوگۆڕ نەکراین ، ئێمە فرۆشراو بوین نەك وەك ڕەش پێستەکان ، بە شێوازێکی تر ، بنەماڵەی بارزانی بە شێوەیکی ئاشتیانە داوای سەربەخۆیی و ئازادییان بۆ میللەتەکەمان کرد ، بۆ ئەوەی نەتەوەکەمان لە داهاتوودا بێ هیوا نەکەین ، سەرکردەیەك بەو شێوەیە خەباتی کردووە کە کوردستان بگەیەننە کەناری ئازاردای و سەربەخۆی ، ئەوەی لە دڵی ئێمە بوو کە نەماتوانی باسی لێوە بکەین

، سەرۆك بارزانی ئەوەی باس کردو ئەوەی خستە ڕوو ، ئەو کەسانەی کە تا سەرەتاکانی ساڵانی ٢٠٠٠ دژی بنەماڵەی بارزانی بوون ،و دژایەتی سیاسەتیان دەکرد ، لەو هەنگاوەی بەرەو سەربەخۆی و ڕیفراندۆم دا بوون بە دۆستی سەرۆك بارزانی وخۆشیان ویست )) .کتێبی لەسەر لێوارەکانی ئازادی، چۆن مەسعود بارزانی کوردستانی برد بۆ سەر لێواری سەربەخۆیی ، لە پێشبڕکێیەکی جیهانیدا خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا .

، داڤان یەحیا خەلیل، نووسەری کورد کە ئەو کتێبەی نووسیوە و لە پەیامێکدا دەڵێ : زۆر خۆشحاڵم كه‌ دواترین پەرتووکم به‌ناونيشانی (لەسەر لێوارەکانی ئازادی، چۆن مەسعود بارزانی کوردستانی برد بۆ سەر لێواری سەربەخۆیی) له‌ پێشبڕکێیەکی جيهانیدا لە ئەمەریکا خه‌ڵاتى یەکەمی به‌ده‌ستهێنا .
نووسەر، ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو کۆمپانیایەی کە هەستاوە بە ئامادەکردنی ئەم پێشبڕکێیە کۆمپانیایەکی ئەمەریکییە، هەموو ساڵێک زیاتر لە یەک ملیۆن پەرتووک بەشدار دەبن تەنها 70 پەرتووک پلەی یەکەم بەدەست دێنن. پەرتووکەکەی منیش یەکێکە لە براوەکانی یەکەم

KDC

FREE
VIEW