- Advertisement -

کوردانی سویسرا ئامادەکاری بۆ یادی 100ساڵەی ڕێککەوتننامەی لۆزان دەکەن

ڕۆژچوارشەممەچالاکوانان ،شارەزایان ،ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی کوردستانیانی سویسرا لە شاری لۆزان کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاری بۆ یادی سەد ساڵەی ڕێککەوتننامەی لۆزان سازکرد

شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسویسرا بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد و بیروڕا لەسەر چۆنیەتی ئامادەکارییەکان و دانانی کۆمیتەیەکی پێنج کەسی وەک دەستەی ڕاوێژکاری بۆ پرسی کۆنفراسێکی گشتی کرا ، بە بەشداری هەمووکوردان لەسەر کارو بەرنامەکان و پەیوەندیکردن بەلایەنەکان و بانگهێشتکردنیان بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو کە بڕیارە لە مانگی هەشت بەڕێوەبچێت بکرێت
ئایدۆگان ئینال ئەندامی دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە ئاماژەی دا کە کۆبوونەوەکە لەئاستی کەسایەتی و سیاتمەدارانی کوردانی سویسرا ڕێکخرابوو ،ئامانج لە کۆبوونەوەکە ئامادەکاری بۆ کۆنفراسی سەد ساڵەی ڕێککەوتننامەی لۆزان بوو

ئاسۆ پیرۆتی وەک کەسایەتێکی کوردی دانیشتووی لۆزان بەشداربووی کۆبوونەوەکە بە مەڵپەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ڕایگەیاند ،کۆبوونەوەکە سەرەتایەکی باش بوو ،بۆ ناساندن لێک نزیک بوونەوە بیروڕاکان بەهەند وەرگرتنی بۆچوونەکان بەگشتی .

لەبەشێکی تری وتەکانی پیرۆتی ئاماژەی بە هەوڵەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەوبارەوە کرد و هەروەها پێشنیاری کردبوو، کە ڕەوەندی کورستانی سەرپەرشتییارو ئەرکی کۆنفراسەکە لە ئاستۆ بگرێت بەوەی ڕێکخراوێکی بێلایەن و ناوەندی کۆکردنەوەی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستانە ، و توانای سەرپەرشتی و لەئەستۆ گرتنی ئەرکەکانی هەیەو خۆشی سەرۆکی ئەو لیژنەییە بووە کە ڕەوەندی کوردستانی ئامادەیکردووە ،بەڵام باری تەندروستی ڕێگربووە لە بەردەوامی کارەکەی
هەروەها بەشدار بوویەکی تری کۆبوونەوەکە دکتۆر ئەلیاس بابان کە دانیشتوی شاری جنێفە ،ڕایگەیاند کۆبوونەوەکە گفتگۆ لەسەر پرۆژەی ئامادەکاری کۆنفرانسی یادی سەد ساڵەی ڕێککەوتننامەی لۆزان بوو ،لەوبارەوە کۆمیتەیەک کەلە پێنج کەس پێکهات بوو دانران ، وەک دەستەی ڕاوێژو پەیوەندی کردن بەولایەنەکان کەسانی شارەزا تا بەشداری کۆبوونەوەی داهاتوو بکەن
لەبەشێکی تر وتەکانی ئەلیاسی ئاماژەی بە هەوڵەکان بۆ بەشداری کردنی دەسەڵاتدارانی چەند وڵاتێک لە ئاستی سەرۆک شاروانییەکان کرا ،کە بەشداری ئەم کۆنفرانسە بکەن
جێی ئاماژەیە ساڵی 2023 یادی سەد ساڵەی ڕێککەوتننامەی شومی لۆزانە ،ڕەوەندی کوردستانی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو یادە کردووە ،لەهەوڵدایە کە هەموان پارێزگاری لە ئەزموونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین ،هەوڵی دیاسپۆرای کوردستانی بۆ ئەەەی هەموو کورد بەیەکەوە دژ بەم ڕێککەوتنامەی بەشێوەیەکی مەدنیانەو ئاشتیخوازانە هەوڵوێستی یەکگرتووی کورد بە جیهان بڵێن ،مێژوو بە داخە بۆ ئەو ناحەقییەی بەرامبەر بە وڵاتی کوردستان کراوە ،کوردستانیان شوناسی نەتەوەیی خۆیان پارستووە سنورە جیاکارییەکان نەیانتوانی دڵ و هزری کورد بۆ نەتەوەکەی لە یەک دابڕن .

سۆران حەسەن

KDC

FREE
VIEW