KDC

بڕۆ بۆ بەهەشتی بەڵێندراو، پەنابەرانی عێراقی وردەکاریی رێگامەترسیدارەکەی بیلاڕووس باس دەکەن

دوای گەشتێکی ناخۆش لە بیلاڕووسەوە، گەنجێکی کۆچبەری عێراقی بەناوی سیبان، لە نێوەندێکی پێشوازی ئەڵمانی نزیک سنووری پۆڵەندی گوتی: دەمەوێت لێرە بژیم.

AFP لە نێوەندی پێشوازیکردنی پەنابەرانی ئەڵمانی لە شارۆچکەی ئایزنهوتنستادتی نزیک سنووری پۆڵەندی، چاوی بە پەنابەرە عێراقییەکە کەوت و تێبینی کرد، کە سیبان خەون بە جێگیربوون لە ئەڵمانیا دەبینێت.

پەنابەرە عێراقییەکە بەزمانێکی ئەڵمانیی کەمی چەند مانگی، کە لە ئینتەرنێتەوە فێربووە، بە هەواوە دەگەڕێتەوە نێو شاری مینسکی پایتەختی بیلاڕووس لە تورکیا و، پاشان بەپێی سەفەرێکی هەشت ڕۆژەی لە رێی پۆڵەنداوە گەیشتووەتە ئەڵمانیا.

ئەو گەنجە پەنابەرە عێراقییە، گوتیشی: “من ئاوم نەبوو، خواردنم نەبوو و سارد بوو، زۆر بێزارکەر بوو”.

دەستەڵاتداران گوتیان کە 6100 کۆچبەری وەک ئەم پەنابەرە عێراقییە، کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستن، لە ڕێگای کۆچی نوێوە و لە دەروازەی بیلاڕووسەوە هاتوونەتە ئەڵمانیا.

لە ڕاپۆرتەکەیدا، ئیف پی، تێبینی ئەوەی کردووە، کە ئەورووپیەکان ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕووس تۆمەتبار دەکەن، بەوەی کە کۆچبەران لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقاوە و بە رێگەی ئاسمانییەوە دەهێنێتە مینسک، دواتریش ناردنیان بۆ لیتوانیا، لاتڤیا و پۆڵەندا، وەک تۆڵەکردنەوە.

هۆرست سیهۆفەر، وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا بەم دواییانە ڕایگەیاند: ئەمە جۆرێکە لە هەڕەشەیەکی دوولایەنە، کە کۆچبەران وەک چەکی سیاسی بەکاردەهێنن.

ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە زۆرێک لەو پەنابەرانە، لە ویلایەتەکانی باڵتیک، یا پۆڵەندا و کۆتایی گەشتەکەیان لە ئەڵمانیا دەمێننەوە، ئەو وڵاتە لە ساڵی 2015ەوە چێژی لە ناوبانگێکی باش وەرگرتووە، کاتێک ئەنگێلا مێرکل سنوورەکانی وڵاتەکەی بە ڕووی پەناخوازاندا کردەوە و کۆچبەرانی بە باشی وەرگرت.

کۆچبەران ناگەڕێنرێنەوە بۆ پۆڵەندا، بەو پێیەی لە یاساکانی ئەورووپادا بە پرەنسیپ دیاریکراوە، بەڵکو دەگوازرێنەوە بۆ نێوەندەکانی پێشوازی سەرەتایی بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان.

ئۆلاف جانسن، بەرپرسی ئۆفیسی نێوەندی بیانی لە ئایزنهوتنستادت بە AFPی ڕاگەیاند، ژمارەی هاتنیان بۆ سەنتەرەکە لە ماوەی یەکساڵدا “10” زیادی کردووە، تێبینی ئەوە دەکات کە ئەو زیادبوونە خێرایە بەراورد بە ساڵی 2015 دەکرێت، کاتێک سەدان هەزار کۆچبەر روویان لە ئەورووپا کرد.

بەپێی راپۆرتەکان، توانای سەنتەرەکە بەرفراوانتر بووە، کە نزیکەی 10 چادر بۆ گەیشتنی نوێ و نێوەندەکانی تاقیکردنەوەی کۆڤید دیاریکراوە.

نیوەی 1300 پەناخواز، خەڵکی عێراقن ئەوانی دیکە زۆربەیان خەڵکی سووریا، ئەفغانی، ئێرانییەکان و یەمەنییەکانن.

پەنابەرێکی دیکەی عێراقی تەمەن 22 ساڵ لە فەلوجە بەناوی زیدۆن دەڵێت: 10 ڕۆژ بەناو پۆڵەندا ڕۆیشتووە بە بێ وەستان، پێش ئەوەی بتوانێت تاکسی ببڕێت بۆ تێپەڕاندنی سنوورەکە.

زۆرێک لەو پەنابەرانەی کە ئەو ڕێگایەیان بەزاندووە بۆ ئەڵمانیا، گلەیی لە دڕندەیی پۆلیسی پۆڵەندی دەکەن و، پانەبەرێکی دیکەی تەمەن 21 ساڵی خەڵکی عێراق دەڵێ: مەترسیدارن ئەوان لێیاندەداین، سەگیان هەیە.

بەرلین ئەم هەفتەیە سنووری خۆی لەگەڵ پۆڵەندا بەرزکردەوە و دەیان ئەفسەری پۆلیس دەستیان گرت بەسەر دەرچوونی پردەکە، کە شاریفرانکفۆرتی ئەڵمانی بە شاری سلۆپیس لە پۆڵەندا دەبەستێتەوە، بە گوتەی پەیامنێرانی ئاژانسەکە، بە شێوەیەکی سیستەماتیک ئەنجام دراوە

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

nusar1

ئەستەمبول:هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی دەستپێدەکات

nusar1

ناوەندی ڕەوندی کوردستانی وێبنارێک بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی پێشەوا قازی محەمەد ساز دەکات 

KDC
KDC

FREE
VIEW