KDC

مامۆستایەکی فینلەندی بە نهێنی وانەی بە منداڵانی داعش داوە

سۆران حەسەن ..

مامۆستایەک لە فیلەندا، ڕۆژانە بە نهێنی وانە و ئەرکەکانی ماڵەوەی بە منداڵانی داعش لە ڕێی وەتس ئاپەوە داوە.

ئێلۆنا تایملا ناوی ئەو مامۆستایە، کە هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ٩ی بەیانی و لە ڕێگەی واتس ئاپەوە، وانە و ئەرکی پێویستی بە منداڵانی داعش بۆ ماوەی ساڵێک و بە نهێنی گوتووەتەوە، کە لە مانگی ئایاری 2020وە دەستی پێکردووە.

لەو وانانەی کە لەڕێی واتس ئاپ ناردوویەتی، بریتیبوون لە وانەی زمانی فینلەندی و بیرکاری و جۆگرافیا بە زمانەکانی ئینگلزی و فینلەندی، نزیکەی 23 فێرخوازی هەبووە، کە لە کەمپەکانی خێزانە داعشە دەستبەسەرکراون ژیاون و، پێکدێن لە کۆمەڵەخێزانێکی وڵاتانی ئەوروپایی، کە کاتی خۆی پەیوەندیان بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش کردووە.

ئەو مامۆستایە لەسەر بنەمای ئەوەی هەر شتێک بیت فێربوون مافی هەموو کەسێکە، ڕۆژانە فێربوون بۆ منداڵانی وڵاتەکەی لە کەمپەکان و لە ڕێگای سۆسیال میدیا ئەرکی خۆی گەیاندووە .

هەرچەندە لە کۆتایی ساڵی 2019، حکوومەتی ئیتلافی چەپی ناوەندی فنلەند، پێشنیاری گەڕانەوەی 30 منداڵی لە کەمپەکانی سوریای دیموکرات بۆ وڵات کرد، بەڵام پێشنیارەکە کێشەی سیاسی و یاسایی هەبوو، بەوەی منداڵەکان ناکرێت لە دایکیان جیابکرێنەوە، لەسەر ئەو بنەمایە حکوومەتی فینلەند بۆ چارەکردنی ئەو کێشەیە، جۆسی تانەری وەک نوێنەری تایبەتی دەستنیشان کرد، کە سەرۆکایەتی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوچانەی کامپەکانی تێدایە و بەڕێوەی دەبەن، بکات.

بۆ تانەر پرۆسەکەی زۆر دژوار بوو، لەگەڵ تێپەڕبوونی هەفتە و مانگەکان، تانەر دەستی بە ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنی کاتی بۆ پاراستنی مافەکانی ئەو منداڵانە کرد بە پێی یاسای فینلاند.

کاتێک پەتای کۆرۆنا هات و ڕێککارەکانی خۆپارێزی خرانە بواری جێبەجێکردنەوە، ئیدی ناچاربوون قوتابخانەکان لە ئازاری 2020 دابخەن، ئەو بیرۆکەیەی هەبوو، ئەگەر خوێندکارەکان لە فینلاند و لە دوورەوە فێربکرێن، ئایا دەکرێت هەمان شت بۆ منداڵانی فینلاندی لە کامپی هۆل بکرێت؟

لەسەر ئەو ڕێککارانەی حکوومەتی فینلەند، پشتگیری بیرۆکەی دامەزراوەی پەروەردەی نموونەیی کارامەیی ژیان بۆ پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندنی دوور بۆ ئەو منداڵانەی لە کەمپەکان دەژین، کرد،
مامۆستا تاملاندەر وەک پاڵێوراوی نموونەیی بۆ ئەو بوارە دەستنیشان کرا.

تۆگیا تاملاندەر، سەرۆکی قوتابخانەی پەروەردەی دوور، لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا پەیوەندیان بە، تایملا و مامۆستایەکی دیکە کرد و پرۆگرامێکی تایبەتیان بۆ ئەو منداڵانە داڕشت، کە ئامانج لێی بەرنامەی گەڕانەوەی ئەو منداڵانەیە بۆ ژیانی ئاسایی لە فیلەندا و، دەتوانرێت بیر و توانایی منداڵەکان بۆ خوێندن بگەڕێننەوە، سەرەتاش وانەکانی زمانی فینلەندی و بیرکاری وەک دوو بابەتی سەرەکی بۆ فێربوون دەستنیشان کران.
بۆ بەجێگەیاندی پەیامەکەش، بەرنامەی پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکانی وەک وەتس ئاپ، دەسنیشان کرا، لەو ڕێگایەوە 23 منداڵ لە حەوتی مانگی ئایاری 2020، یەکەم نامەی خوێندنیان بۆ چووە.

تامیلا وێنەی خۆی بە چاویلکەیەکی رەشی دژە خۆر و سەرداپۆشراو بۆ پاراستنی کەسایەتی خۆشی بە ناوی سارا ناساندووە.

لەم ڕێگایەوە بە نهێنی بێ ئەوەی دەستەڵاتدارانی ناوچەکە و گەلی فینلەندی ئاگاداربن، ئەو کارە کراوە و لە ماوەی ساڵێکدا منداڵەکان توانیویانە چیرۆکێک بە زمانی فیلەندی بخوێنەوە، بەڵام دوای ساڵێک بە هۆی گواستنەوەی کەمپەکانیان پڕۆسەکە ڕاگیراوە.

تانەر ئاشکرای کرد کە توانراوە 23 منداڵ و حەوت کەس بگەڕێننەوە بۆ فینلەندا، بەڵام تا ئێستا 15 کەسی دیکە لە کەمپەکان ماون.

بە گەڕانەوەی ئەو منداڵانەی داعش کێشەی سیاسی لە وڵاتدا درووست کردووە

پارتی نەتەوەیی فینلەندی، دژی پرۆسەی گەڕانەوەی منداڵ و خێزانەکانی داعشە و، دەڵێن گەڕانەوەی ئەوانە، دواڕۆژ ئاسایشی نیشتمانی دەخاتە مەترسییەوە.

کاتێک پرسیار لە بارەی بەرنامەی فێرکردنی منداڵەکان کرا، سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆن، ڕێکا پێرا، ڕایگەیاند هیواخوازە حکومەت بە هەمان تواناوە بیر لە ئاسایشی فینلەندیەکان بکاتەوە.

سەرچاوە:-BBCARABIC 

___

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

کۆمپانیای تویۆتا لە ساڵی2021. دە ملیۆن ئۆتۆمۆبیلی فرۆشتووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW