KDC

پۆڵەندا چوار کۆچبەر رزگار دەکات

چوار کۆچبەر کە لە زۆنگاوێکی سنووری پۆڵەندا – بیلاروسیا ون ببوون، لە لایەن پاسەوانانی سنووری پۆڵەندا دۆزرانەوە و، پۆلیسی ئەو وڵاتەش دەڵێ، ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەکەیان ئاسایی نەبوو، بەڵکو وەک تێکۆشانێکی ژیان و مردن بوو.

لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەکەدا، کە چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو، پاسەوانانی سنووری پۆڵەندی و ئاگرکوژێنەوەکان، توانیان چوار کۆچبەر ڕزگار بکەن، کە لە زۆنگاوێکی ناوچەی سنوور لەگەڵ بیلاروسدا ڕێگایان ونکردبوو، بە یارمەتی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، سوپای پۆڵەندا توانیان ئەو کۆچبەرانە لە ناوچەیەکی نادیاردا بدۆزنەو.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە سوپای پۆڵەندا بڵاویکردەوە، پلەی سەرمای بەرز زیانی زۆری بە کۆچبەرەکان گەیاندووە، کە وەک تێکۆشانێک بۆ ژیان و مردن بووە، گوتەبێژی پاسەوانی سنووری پۆڵەندا دووپاتی کردەوە، کە پیاوێک و ژنێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بە گوێرەی ڕێکخراوی ئیغاسەی ئۆکالینی، کۆچبەران ڕۆژی دووشەممە 13ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی مارشی نزیک عەمبارێک لە گوندی سیمیانۆڤکا سەرگەردان بوون، بەڵام ڕۆژێک دواتر پەیامێکی نوسراویان بە زمانی عەرەبی ناردووە بۆ کارمەندانی هاوکاری.

ئەو کۆچبەرانە خواستی خۆیان بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە پۆڵەندا دووپات کردووەتەوە.

ماوەی چەند هەفتەیەکە هەزاران پەنابەر و کۆچبەر لە ڕێگەی پۆڵەندا و وڵاتانی باڵتیکەوە لە بیلاروسەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا دەپەڕنەوە، یەکێتی ئەوروپا سەرۆکی بیلاروسیا ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، تۆمەتبار دەکات بە ئامانج گرتنی خەڵک لە ناوچە قەیراناوییەکانەوە بۆ مینسک، بۆ ئەوەی بە قاچاخ بیانخاتە نێو یەکێتی ئەوروپا و بەو هۆیەوە بارودۆخی ڕۆژئاوا ناجێگیر بکات.

___

یەکێتی ئەوروپا مافی مانەوەی سێ ساڵە بە ئاوارەکانی ئۆکرانیا دەدات

nusar1

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری لەگەڵ هۆشیار سیوەیلی کۆبوونەوە

nusar1

سوید:هەر پەنابەرێک تاوان بکات دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW