KDC

پاسپۆرتی یابان و سەنگافورە یەکەمن و ئێراق و سوریا پێش کۆتاییە لە خراپیدا

هەریەکە لە پاسپۆرتی یابان و سەنگافورە لە پلەی یەکەمدا دێن، کە دەتوانن بێ ڤیزا گەشت بۆ 192 وڵات بکەن، لە بەرانبەریشدا خراپترین پاسپۆرت وڵاتی ئەفغانستانە و هەریەکە لە ئێراق و سوریاش لە پێش کۆتایی خراپترین پاسپۆرتی وڵاتانن، کە تەنیا دەتوانن گەشتی 26 وڵات بە بێ ڤیزا بکەن.

یابان و سەنگافورە پێکەوە پلەی یەکەمیان وەرگرتووە، کە هەڵگری ئەو پاسپۆرتانە، دەتوانن بێ ڤیزا گەشتی 192 وڵات بکەن، یا لە کاتی گەیشتنیان ڤیزا وەربگرن.

هەروەها کۆریای باشوور و ئەڵمانیا لە پلەی دووەمدان، کە دەتوانن بێ ڤیزا گەشتی 190 وڵات بکەن و، فینلاند و ئیتالیا و لۆکسمبۆرگ و ئیسپانیا لە ئاستی سێیەمدان، کە دەتوانن گەشتی 189 وڵات بکەن، هاوکات نەمسا و دانمارک و فەرەنسا و هۆڵەندا و سوید، لە پلەی چوارەمدان، کە دەتوانن بێ ڤیزا گەشتی 188 وڵات بکەن.

ئێرلەندا و پورتوگال لە پلەی پێنجەم هاتوون، کە خاوەن پاسپۆرتەکانیان ڕێگەیان پێدراوە بێ ڤیزا بچنە 187 وڵات.

شانشینی یەکگرتوو و ئەمەریکا لە ڕیزبەندی پێشووەوە بە یەک شوێن سەرکەوتون و ئێستا لەگەڵ سویسرا و نەرویج و بەلجیکا و نیوزلەندا، لە پلەی شەشەمدان.

لە لایەکی دیکەوە، ئەفغانستان لە پلەی کۆتاییدایە و تەنیا دەتوانن گەشتی 26 وڵات بێ ڤیزا بکەن، لە کاتێکدا ئێراق و سوریا لە پێش ئەفغانستانەوەن.

کریستیان کالین، سەرۆکی هێنلی و هاوبەشەکان و درووستکەری چەمکی پێرستی پاسپۆرت، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا رایگەیان، پاسپۆرت و ڤیزا یەکێکە لە گرینگترین ئامرازەکانی کاریگەری لەسەر نا یەکسانی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا، چونکە هەلی جووڵەی جیهانی دەناسێنن.

___

سەرۆکی میانمار سزادرا

KDC

هه‌ڕەشه‌یه‌كی‌ توند له‌ سه‌رۆكی‌ بیلاڕوسیاوه‌ بۆ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی جەژنی رۆژووی ئێزی لە خوشک و برا کوردە ئێزدییەکان دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW