- Advertisement -

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
 


کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد سەرۆککۆماری کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە و، تێیدا هاتووە، راستە ئەو کۆمارە تەمەنی کورت بوو، بەڵام توانی زمانی کوردی و سوپای میللی و ئاڵای کوردستان و سروودی نیشتیمانی و کابینەی وەزیران و مافی ژنان و زۆر بابەتی دیکە پێناسە بکرێن و جێگیر بکرێن.
 
دەقی پەیامەکە:
 
به‌ره‌به‌یانی‌ ‌ 10ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ ساڵی‌ ‌1326ی‌ هه‌تاوی بەرانبەر بە 30ی3ی1947ی زایینی، پێشەوا قازی محەمەد سەرۆککۆماری کوردستان و سەیفی قازی و سەدری قازی لەلایەن ڕژێمی ڕەزاشای ئێران و لە مەیدانی چوارچرای شاری مهاباد لە سێدارەدران.
پێشەوا قازی بە بیری نەتەوەیی و ڕووناکی خۆی، کۆمارێکی بۆ کوردان دامەزراند، کە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت، نەک تەنیا لە بیر و زەینی هەموو تاکێکی کورد بە زیندوویی ماوەتەوە، بەڵکو خاڵی جەوهەری و هیوا بە گەڕانەوە و دامەزراندنی کۆمارێکی دیکەی کوردی، بووەتە ئاوات و ئامانجێکی  جێ بایەخ.
ڕاستە تەمەنی کۆمار کورت بوو، بەڵام هەر لەو ماوە کورتەدا، زمانی کوردی، سوپای میللی، واتە هێزی پێشمەرگە، ئاڵای کورستان، سروودی نیشتمانی و کابینەی وەزیران، مافی ژنان و زۆر بابەتی گرینگی دیکە پێناسە کران و جێگیر بکرێن، کە تا ئێستاش بوونەتە هێمای نەتەوەیی کورد.
 
 کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

FREE
VIEW