KDC

UNHCR داوا لە ئەوروپا دەکات دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ بوەستێنێت

کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR، سەرۆکایەتیەکانی ئێستا و داهاتووی یەکێتی ئەوروپا و فەرەنسا و کۆماری چیکی ڕاسپاردووە، تا ئەولەویەتی زیاتر بدەنە پاراستنی پەنابەران لە ئەوروپا و جیهان.

UNHCR داوای چاکسازی سیستمی پەنابەری لە ئەوروپا دەکات، داواش دەکات مەرجی پێشوازی باشتر بکرێت و، کۆتایی بە دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ بێنن.

کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردەوە کە بریتییە لە ڕاسپاردە بۆ سەرۆکایەتی فەرەنسا لە ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا و، کۆماری چیک کە لە مانگی تەمموزدا سەرۆکایەتی دەکات، بۆ ئەوەی پاراستنی پەنابەران لە ئەوروپا و جیهان لە ئەولەویەتی کارەکانیاندا بێت.

بەزۆر ناردنەوە، پەنابەران دەخاتە مەترسییەوە

نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانەکەیدا داوای لە سەرۆکایەتییەکانی ئێستا و داهاتووی یەکێتی ئەوروپا کردووە، کە چاکسازی بەردەوامی پەنابەری پەرە پێبدەن، پێشکەوتن لەسەر کێشە گرینگەکان، وەک هاوکاری نێو یەکێتی ئەوروپا و مەرجەکانی پێشوازی گونجاو.

جگە لە ڕێککارە یاساییەکانی پەنابەری، بۆ خێراکردنی بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە پێویستی بە پاراستنی نێودەوڵەتی هەیە و کێ ناگونجێت، لەگەڵ ستانداردە یاساییەکاندا بگونجێن.

هەرچەندە زۆربەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پابەندن بە مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و نێودەوڵەتی و یاسا و بنەماکانی پەنابەران، بەڵام گەڕاندنەوەی بەزۆری پەناخوازان لەسەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا، لە ساڵی 2021دا بەردەوام بوو، ئەم کردارانە ژیانی پەنابەران دەخاتە مەترسییەوە و، مافە بنچینەییەکانی مرۆڤ لاواز دەکات، لەوانە مافی پەنابەری.

هۆشداریشیدا، کە زیادکردنی بەربەستی جەستەیی و یاسادانان بۆ چوونە نێو خاکی ئەوروپا، بەردەوام دەبێت لە لاوازکردنی مافەکانی ئەو کەسانەی کە لە شەڕ و چەوسانەوەدا ڕادەکەن.

گوتەبێژی فەرمی و بەرپرسی پەیوەندییە دەرەکییەکانی نووسینگەی UNHCR لە پاریس، رایگەیاند،UNHCR ، داوای لە فەرەنسا کردووە کە لەسەر بنەمای دەستووری کۆچکردنی برۆکسل گفتوگۆ بکات، هەروەها پشتگیری بۆ وڵاتانی هەژار، یا گەشەسەندوو چڕتر بکات.

داواکاری پەناهەندەیی مافێکی بنەڕەتی مرۆڤە

گۆنزالۆ ڤارگاس یوسا، نوێنەری UNHCR بۆ کاروباری یەکێتی ئەوروپا، جەختی لەوە کردەوە کە داواکاریی پەنابەری مافێکی بنەڕەتی مرۆڤە و دەبێت بپارێزرێت، بە تایبەتی لە دۆخی نائاسایی و کاتی فریاکەوتندا، یەکێتی ئەوروپا یەکێتیەکە لەسەر بنەمای یاسا، بەڵام زۆرجار هەڵوێست و کرداری دووبەرەکی و سیاسییان بینیوە.

جوڵانەوە تێکەڵەکانی پەنابەران و کۆچبەران، تەحەدای پەناخوازان دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم تەحەدایانە هەرگیز پاساوی ئەو وەڵامانە نادەنەوە، کە دژی یاسای نێودەوڵەتی بەڕێوەدەبەن و پابەندی پەنابەرەکان ڕەت دەکاتەوە.

لە لێدوانەکەیدا، UNHCR تیشکی خستەسەر ئەوەی چۆن پەیماننامەی کۆچ و پەنابەری، کە لە مانگی ئەیلولی 2020دا لەلایەن کۆمیسۆنی ئەوروپاوە پێشنیار کراوە، بەردەوام دەبێت لە نوێنەرایەتی دەرفەتێک بۆ گواستنەوە لە ڕێبازێکی قەیراناوی بۆ پەنابەری لە یەکێتی ئەوروپا، بە پێویستییەکی پەلەشی دەزانن بۆ بەرەوپێشچوون لە کۆتایی هێنان بە دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ.

بانگەوازی بەهێزکردنی هاوخەباتی جیهانی دەکات

لە کاتێکدا ژمارەی ئاوارەکان لە جیهاندا لە ئاستێکی بەرزدایە، پێداویستییە مرۆییەکان لە زیادبووندایە و، لەوەش گرینگتر ئەوەیە کە ژمارەی ئەو کەسانەی دەگەنە یەکێتی ئەوروپا، لە ژێر کۆنتڕۆڵدا دەمێننەوە، پێویستە یەکێتی ئەوروپا جارێکی دیکە پابەند بێت بە هاوهەڵوێستی لەگەڵ خەڵک و لەگەڵ ئەو وڵاتانەی، کە میوانداری زۆرینەی پەنابەران دەکەن.

UNHCR هانی سەرکردایەتی ئێستا و داهاتووی یەکێتی ئەوروپایدا بۆ بەهێزکردنی هاوکاری جیهانی، بە دابینکردنی پشتیوانی زیاتر بۆ ئەو وڵات و ناوچانەی کە زۆربەی ئاوارەکان تێیدا دەژین، بە تایبەتی لەو کاتەوەی نزیکەی 90٪ ی پەنابەران لە وڵاتانی کەم داهات و ناوەندا دەژین.

___

30 کۆچبەری بیلاڕووس گەیشتوونەتە فینلاند.

KDC

لەسەر دیواربەندی ئەورووپا بۆ رێگری لە کۆچبەران، نەتەوەیەکگرتووەکان هاتە دەنگ

KDC

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی ڕیفراندۆمی خەڵکی کوردستان ئاهەنگێک ساز دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW