KDC

پێنج رۆژە لە دوورگەیەکی نێوان تورکیا و یۆنان 29 کۆچبەر بێ ئاو و خوارن ماونەتەوە

بۆ پێنجەمین ڕۆژ لەسەر یەک، 29 کۆچبەر، کە 25یان سورین و چواریان تورکن، لە دوورگەیەکی بچووکی نێوەڕاستی ڕووباری ئیڤرۆس، کە هاوسنووری نێوان یۆنان و تورکیایە ماونەتەوە، بەو پێیەی پۆلیسی یۆنانی رێگرییان لێ دەکەن بچنە نێو خاکی یۆنانەوە.

لە 19ی کانوونی دووەمەوە 29 کەس 25 سوری و 4 تورک، لە دوورگەیەکی بچووکی نێوەڕاستی ڕووباری ئیڤرۆس دا بەستراون و پۆلیسی سنووری یۆنانی رێگرییان لێ دەکەن بچنە نێو خاکەکەیانەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە، کە بێ ئاو و خواردنن.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی، کە لە میدیاکانی نێوخۆی یۆناندا بڵاوبوونەتەوە، کۆچبەران بۆ چوونە نێو ڕووباری ئیڤرۆسەوە تا بگەن بە یۆنان، پاسەوانانی سنوور رێگەیان لێگرتوون و ناچاریان کردوون لە ڕێگەی ڕووبارەکەوە بگەڕێنەوە تورکیا.

ئەو کۆچبەرانە هەوڵی پەنابەرێتییان داوە، بەڵام لەلایەن پاسەوانانی سنوورەوە لێیان دراوە و، لە نێوەڕاستی ڕووبارەکە بەرەو دوورگەکە بردراون، ئەوەش لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسەوە، کە گوتوویەتی، ئەو ناتوانێت بە وردی زانیارییەکان بڵاو بکاتەوە.

دوورگەی ئیڤرۆس بە سەربازی پێناسە دەکرێت و، تەنانەت ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و، ڕۆژنامەنووسانیش بۆیان نییە نزیک ببنەوە لەو دوورگەیە، بۆیە کۆچبەران بە بێ هیچ پشتیوانییەک لەسەر ئەو دوورگە بچووکە ماونەتەوە و دەڵێن، کە پاسەوانانی سنووری تورکیا ڕێگەیان پێنادەن بگەڕێنەوە نێو تورکیا و یۆنانیش بە هەمان شێوە.

ئەمە یەکەم جار نییە کە کۆچبەران کەوتوونەتە نێو دۆخێکی هاوشێوە، مانگی ئابی ڕابردوو نزیکەی 50 کۆچبەر، لەو دوورگەیە بە بێ پەناگە و خواردن و ئاوی خواردنەوە، بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک مابوونەوە.

دوورگەی ئیڤرۆس خاڵێکی سەرەکی کۆچبەرانە لەسەر ڕێگای بالکان و، لەم چەند مانگەی دواییدا چەندین پێشێلکاری لەلایەن پاسەوانانی سنووری تورکیا و یۆنانەوە بەرانبەر کۆچبەران ئەنجام دراون. هاوکات بە گوێرەی ئامارەکانی نەخۆشخانەی یۆنانی ئەلکیساندرۆپۆلی، ساڵی رابردوو لە دوورگەی ئیڤرۆس بەلایەنی کەمەوە 40 کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە.

___

دوای لە سێدارەدانی دوو کوڕەکەی، دایکێک جەڵتە لێی دەدا و گرژی و ئاڵۆزی درووست دەبێت

KDC

ئێران.. خۆپیشاندانێکی نوێ بۆ پرۆژەکانی گواستنەوەی ئاو

KDC

کۆمپانیای تێسلای ئەمەریکی داهاتی لەئاست پێشبینیەکانی زۆر زیاترە

nusar1
KDC

FREE
VIEW