KDC

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید لە مزگەوتەکان توڕەیە و یاساکان توندتر دەکەن 

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید، ئاندیش یگمان، ناڕەزایی خۆی لەم زگەوتەکانی ئەو وڵاتە دەرببڕیت و، داوا دەکات لە کاتی پرۆسەی مارەبڕینی هاوسەران پابەندی یاساکانی سوید بن.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئێکسپرێسن، وەزیر رایگەیاند، ئەو شێوە مارەبڕینەی هاوسەران، کە لە مزگەوتەکاندا ئەنجام دەدرێن، دەبێتە هۆی ئەوەی کە مافی هاوسەرگیری خراپ بێت.

ئەو وەزیرە وتیشی: “پێویستە یاساکە توند بکەینەوە، چونکە نابێت شتەکان لە سوید بەو شێوەیە بڕوات”.

مزگەوتە گەورەکانی یاڤلە لە ماڵپەڕەکەیدا دەنووسێت، جگە لە داواکارییە یاساییە ئاساییەکانی ئاهەنگی زەماوەندەکە، ڕەزامەندی بەڵگەنامەیی لە وەلی ئەمری ژن (باوک، مام، مام، باپیر، یان برای)ەوە پێویستە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەران، ئێگمان، بە توندی وەڵامی ئەو داواکارییانەی دایەوە و، وتی کە باوەڕی بەوە نییە و، دەبێ ئەوان بەگوێرەی یاسا هەڵسوکەوت بکەن. وتیشی: “من تووڕەم کاتێک ئەوە دەخوێنمەوە، چونکە ئەوە پابەندی یاساکانانی سویدی نییە”.

وتیشی: “ئەرکی یاسایی Kammarkollegiet ئەوەیە، کە ڕێگە بە کۆمەڵگا ئاینیەکان بدرێت هاوسەرگیری ئەنجام بدەن، ئێستا بۆ ئەوانە کە بڕیار بدەن ئایا داواکاری مزگەوتەکان سەرپێچی یاسای هاوسەرگیری دەکەن، یان نا”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لە یاساکانیاندا کەموکوڕییەک هەبێت، پێویستە یاساکە توند بکەنەوە، چونکە ئەوە لە سوید ژن خۆی بڕیار دەدا هاوسەرگیری بکات، یا جیابێتەوە.”

ئەم هەفتەیە حکومەت پێشنیاری پێشکەش کرد بۆ “هەلومەرجی دیموکراتی” نوێ، کە دەبێتە هۆی کۆنترۆڵکردنی بەهێزتر لەسەر پشتگیری مادی دەوڵەت بۆ ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی، بەبۆچوونی ێگمان، پێشنیارەکان ئاسانتر دەبن بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەو ڕێکخراوانەی، کە پابەند نابن بە بەها بنەڕەتییەکانی دیموکراتی سویدەوە.

___

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : سێ کەس لە بەشداربوانی ئاهەنگی نەورۆز ئەشکەنجە دەدرێن

nusar1

ئەو کۆچبەرانەی لە تورکیاوە دیپۆرتی سووریا کرابوون، دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

KDC

لەسەردەمی کۆڕۆنادا ملیۆنان کەس دەبنە ملیۆنێر

KDC
KDC

FREE
VIEW