KDC

هەنگاو: پەنابەرێکی کورد لە ئەڵمانیا مەترسیی دیپۆرتکرانەوەی لەسەرە

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پەنابەرێکی سیاسیی کورد لە پاش ڕەتکردنەوەی داواکاری پەنابەرییەکەی لە وڵاتی ئەڵمانیا، مەترسیی دیپۆرتکرانەوەی لەسەرە.

شەهرام تاجگەردوون خەڵکی گوندی قاڕنێی سەر بە شاری نەغەدەی پارێزگای ئورمییەیە و، لە ساڵی ٢٠١٨ چووەتە نێو خاکی ئەڵمانیا و داوای مافی پەنابەری کردووە، دوای چەند جار رەتکرانەوەی داواکەی، ئێستا لە نێوەندێکی تایبەت بە دیپۆرت، لە شاری فۆرتسهایم، لە بەندی تاکەکەسیدا راگیراوە و گوشارێکی دەروونی زۆری لەسەرە.

بە پێی زانیارییەکانی هەنگاو، بەرپرسانی ئەڵمانیا بە پەنابەرەکەیان راگەیاندووە، کە رۆژی چوارشەممە  ١٤ی جولای ٢٠٢١ دیپۆرتی ئێرانی دەکەنەوە.

شەهرام تاجگەردوون، خەڵکی گوندی قاڕنێی سەر بە شاری نەغەدەیە کە سەرەتای دامەزرانی کۆماری ئیسلامی و لە پاش فەتوانی جیهادی خومەینی بۆ هێرش کردنە سەر کوردستان، لە لایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە خەڵکەکەی کۆمەڵکوژ کران و نزیک بە ٧٠ کەس لە دانیشتووانی ئەم گوندە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژران

___

ئێران مەسیحییەکان لە خوێندن بێ بەش دەکات

KDC

پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانی بەفەرمی ناساند

KDC

ناوەندی بێرمینگهام کۆنفرانسی سازدا

KDC
KDC

FREE
VIEW