KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر هەوڵدان بۆ پەرتەوازەکردنی کوردستانیان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە


 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر ئەو کۆنفرانسەی لایەنێک لە رێککەوتی 22و23ی7 پێی هەڵسابوو و تێیدا ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان تەنیا وەک ئاڵای باشووری کوردستان نیشاندابوو، پەیامێکیان بڵاوکردەوە و، ئەو کارەیان بە جیاکاری ناوبردووە، هاوکات بە پیلانی داگیرکارانی کوردستانی دەزانن و دەڵێن، ” ئەو لایەنە بەو جیاکارییەی ئەنجامی دا، چ راستەوخۆ، یا ناڕاستەوخۆ جێبەجێکاری پیلانە گڵاوەکانی داگیرکارانی کوردستانن و، دەیانەوێت لە پێناو بەرژەوەندی داگیرکاران گورز لە یەکڕیزبوونی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان بدەن”.
 
 
دەقی پەیامەکە:
کوردستانیانی نیشتیمان پەروەر، ئێمەی گەلی کوردستان، تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئامانج و مافەکانمان، پێویستە بە شێوەیەکی بەھێزتر لە رێگای راستی نەتەوەیی بەردەوام تێبکۆشین، و هیچ جیاکارییەکی نێو گەلەکەمان قبوڵ نەکەین، ئەوەی لە کۆنفرانسی لۆزان و لە رۆژانی 2023/7/23/22 لایەنێک پێی هەڵسا، کە تێیدا ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان تەنیا وەک ئاڵای باشووری کوردستان نیشاندا، جیاکارییەکی روونی ئەو لایەنەیە، کە هەمان ویست و ئامانجی داگیرکارانی کوردستانیشە.
ئەو لایەنە بەو جیاکارییەی ئەنجامی دا، چ راستەوخۆ، یا ناڕاستەوخۆ جێبەجێکاری پیلانە گڵاوەکانی داگیرکارانی کوردستانن و، دەیانەوێت لە پێناو بەرژەوەندی داگیرکاران گورز لە یەکڕیزبوونی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان بدەن.
بەهێزترین چەک بۆ زامنکردنی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و، بە ئامانج گەیشتنی پارچەکانی دیکەی کوردستان، زاڵ بوونە بەسەر ئاستەنگ و هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتووی سەر کوردستان، ئەوەش بە یەکڕیزی دێتە ئاراوە. مخابن لەم قۆناغە هەستیارەدا کە جیهانی پێدا تێپەڕدەبێت بە گشتی، بە تایبەت کوردستان، وەها لایەنێک لەبری کارکردن بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگی کوردستانیانی هەرچوار پارچەی داگیرکراو، بێ هیچ سڵەمینەوەیەک ئاڵای پیرۆزی کوردستان تەنیا بە ئاڵای پارچەیەک دەناسێنێت.
لە کۆتاییدا دەڵێین، گرینگە ئێمەی کورد سوود لە مێژوو و ئەزموونی نەتەوەکانی دیکە وەربگرین، تا بتوانین لە ئاست داخوازی و خەون و خولیای نەوەی ئێستا و نەوەکانی  داهاتووماندا بین و لەسەر بنەمای نەتەوە و نیشتیمان پەروەری پەروەردەیان بکەین، نەک لەسەر جیاکاری.
 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
25.07.2023

___

یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە بۆ سەپاندنی سزای نوێ ،ئەگەر ڕوسیاجەنگەکە ڕانەگرێت

nusar1

شاندێکی فدراسیۆنی ژنان بەشداری تۆڕی نێودەوڵەتیی G100 دەکەن

nusar1

گەنجانی سوید بۆ وەرگرتنی شوێنی نیشتەجێ بوون دەناڵێنن

KDC
KDC

FREE
VIEW