KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆن بەبۆنەی تێپەڕێنی 9 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی شنگال

بە بۆنەی یادی 9 ساڵەی کارەساتی کۆمەڵکوژی شنگال، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پەیامێکیان بڵاو کردەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.

دەقی پەیامەکە:

9 ساڵ بەسەر کارەساتی کۆمەڵکوژی شنگال تێپەڕدەبێت، کە کارەساتێکی دیکە بوو بەسەر خوشک و برا کوردە ئێزدییەکان دا هات و جیهانی هەژاند.

رۆژی 3ی8ی2014 چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، شنگالیان داگیر کرد، چەندین تاوانی کۆمەڵکوژی، کوشتن و رفاندن، تاڵانکردنی موڵک و ماڵی خەڵکیان ئەنجامدا، بەشێکی شنگالییەکانیش ئاوارە بوون.

لەم بیرەوەرییە دڵتەزێنەدا کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێڕای هاوخەمی قوڵ لەگەڵ خوشك و برایانی ئێزیدی، هاوكات ئیدانەی هەرجۆرە تاوانێک دەکەین بە ناوی هەر بیر و ئایدۆلۆژیایەک دژی مرۆڤایەتی ئەنجام بدرێت.

هەزاران. سڵاوو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شنگال و سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

3ی8ی2023

___

نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی سیاسەتی یۆنان لەبارەی کۆچبەرانەوە دەکات

nusar1

کۆنفرانسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نێدەرلاند ئەنجام درا

KDC

یونسێف هۆشداری لە باردودۆخی منداڵانی عێراق دەدا

KDC
KDC

FREE
VIEW