KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆن بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتانەوە

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە، کە تێیدا پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم ئافرەتان دەکەن و هیوا دەخوازن، کە کار و چالاکییەکانیان مایەی خۆشحاڵی هەموو لایەک بێت.

دەقی پەیامەکە:
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، ڕێز لە ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، واتا ۸ی مارس دەگیردرێت. ۸ی مارس ڕۆژێکە ئافرەتان بێ جیاوازی کردن لە باری فیکری، نەتەوەیی و ڕەگەزییەوە، ئاوڕێک لە خەبات و دەستکەوتەکانیان وەک ئافرەت دەدەنەوە و، بە وردبوونەوە و تێڕوانین لە ڕابردوودا و، بە پشت بەستن بە تواناکانیان و، ئەو دەرفەتانەی بۆیان دەڕەخسێ، بۆ بەرەوپێش بردنی زیاتری ئافرەتان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
کەم نین ئەو ئافرەتانەی بۆ بە دەستھێنانی ماف و ئازادی گەل خەبات دەکەن، ڕەنگە ئەوانە تەنیا لە بەرگی پیرۆزی پێشمەرگەدا خۆ نەبیننەوە، یاخود تفەنگ لە شان نەبن، بەڵام بە خۆشیەوە ئێرادەی ئافرەتانی کورد بۆ بە دەستهێنانی مافی نەتەویی و مافی خۆیان، هەمیشە و بە درێژایی مێژوو، لە هەموو شۆڕش و بەرخودانەکانی گەلەکەمان شوێن پێیان دیار و بەرچاو بووە.
یەکسانی پێویستی ئەمڕۆ و داهاتووی بزووتنەوەی کوردە .
پیرۆزبایی لە خۆمان و ئافرەتان دەکەین و، ھیواخوازین کار و چالاکییەکانیان مایەی خۆشحاڵی گشت لایەک بێت.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

سوید: هاوین زووتر لە وادەی خۆی بۆ شارەکانی ئۆربرۆ و ئۆپسالا هاتووە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی میری ئێزدیان و باباچاویش دەکەن

KDC

جنێف:ئەمەریکا و ڕووسیا لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا کۆدەبنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW