KDC

ڕاگەیەندراوێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

 

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر سەپاندنی سزای لە سێدارەدانی چەند خانمە کوردێک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکەنەوە.

ڕاگەیەندراو:

بە داخەوە كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جارێكی دیكە لە دەرەوەی هەموو یاسا و ڕێوشوێنێكی مرۆیی و پێوانە نێونەتەوەییەكان بڕیاری لە سێدارەدانی بەسەر دوو خانمە گیراوی ڕامیاریی كورد سەپاندوون، هاوکات مەترسی سەپاندنی هەمان سزاش بەسەر دووانی دیکەیاندا هەیە، کە بریتین لە شەریفە محەممەدی، پەخشان عەزیزی، توێژەری کۆمەڵایەتی و چالاکی بواری ژنان و لێکۆڵەر، نەسیم غوڵامی سیمیاری، وەریشە مورادی چالاکی مافی ژنان.
كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی وێڕای شەرمەزار كردنی ئەم بڕیارە ناڕەوایە، هاوكات داوا لە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، ئەمنستی ئەنتەرناسیۆناڵ و پەڕلەمانی ئەورووپا دەكات لە هەر ڕێگایەك، کە پێویست بێ گوشار بخەنەسەر دەسەڵاتدارانی تاران تاكوو دەست لە سیاسەتی تیرۆر و سێدارەی گیراوە سیاسییەكانی گەلانی ئێران بە گشتی و نەتەوەی كورد بە تایبەتی هەڵبگرن.
ئێمە لە دەرەوە لە هەموو دەرفەت و توانایەكی خۆمان کەڵک وەردەگرین تا ئەم پێشێلکاریانەی  كۆماری ئیسلامی ئێران بە جیهان بناسێنین .

كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی
26ی7ۍ2024

___

ریزبەندی ئازادی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بڵاو دەکرێتەوە

KDC

ئەمەریکا پێشوازی لە دانوستانەکانی لیژنەی دەستووری سوریا دەکات

KDC

هەوڵی تیرۆرکردنی بەتواناترین جۆرنالیست لە هۆڵندا

KDC
KDC

FREE
VIEW