سۆران حەسەن…
حکومەتی پۆلەندا لە بەردەوامی لێشاوی پەنابەران پرۆژەی دروستکردنی دیوار بەدرێژایی سنوری ڕۆژهاڵاتی لەگەڵ بیلاروسیا دەخاتە بەرنامەی کارەکانیەوە
هەرلەم بارە ئەنجوومەنی پیرانی پۆلەندا لە گفتوگۆ و راوێژدان لە بەرنامەی کاری حکومەتی پۆلەندا بۆ دروست کردنی دیوارێک بەدرێژایی سنوری ڕۆژهەڵات لەگەڵ وڵاتی بیلاروسیا
بەپێی ڕاپۆرتەکانی هەواڵ ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە ماوەی مانگی پێشوو بەلێشاو روویان لە پۆلەندا ،لیتوانیا و لاتیفیا کردووە ،کەزۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەرستن
ئەمەو بەپێی دواین ئامار ڕۆژانە نزیکەی 500 هەوڵی کۆچبەر بە شێوەیەکی نایاسایی روو لە پۆلەندا دەکەن ،کەپار ساڵ تەنها 120 هەوڵی کۆچبەران بۆ بەزاندنی سنوور هەبووە
بەم پێیە پرۆژەکە بەگوژمی 400ملیۆن دۆلارە و بەرزیەکەی 2,5 مەترە بەدرێژایی 180 کیلۆمەتر ،کە دەکاتە نزیکەی نیوەیی درێژی سنووری لەگەڵ بیلاروسیا لە ئێستادا نەخشەیی بۆ دادەنرێت
جێی ئاماژەیە لەمانگی پێنجی ئەم ساڵ ئەلکسەندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بلاروسیا
لەبەرامبەر گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند : هیچ ڕێگریەکی لە بەرامبەر گەشتی پەنابەران بۆ پۆلۆنیاو وڵاتانی تر ناکەین
هەرچەندە وڵاتانی پۆلۆنیا ،لاتیفیا و لیتوانیا ڕێوشوێنی توندی سنوریان کردووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهەزاران پەنابەر سنورەکانیان بەزاندووە
سەرچاوە:-
BBCARABIC