KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی کێشەی پەنابەرانەوە دەکات

سۆران حەسەن …
وابریارە پاش نیوەڕۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەی نائاسیی بەپەلە لە بارەی پەنابەران بکات
کۆبوونەوەی بەپەلەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر داوایی وڵاتانی ئیستۆنیا ،ئیلەندا و فەرنسایە لە بارەی ئەو پێشهاتانەی لێشاوی پەنابەران لە سەر سنوری بیلاروسیا و پۆلەندا هەیە

لە میانەی بەردەوامی لێشاوی کۆچبەران لەسەر سنووری نێوان بیلاروس و پۆلەندا و یەکێتی ئەوروپا ، وەزیری دەرەوەی بیلاروسیا ڤلادیمیر ماکی ڕۆژی چوارشەممە ڕۆژئاوای بە دروستکردنی قەیرانی کۆچکردن لە سنووری پۆڵەندی تۆمەتبار کرد بۆ ئەوەی سزا زیاتر بەسەر بیلاروسیا بسەپێنن
ماتیۆز مۆراڤیتسکی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندی ڕۆژی چوارشەممە وەڵامی وەزیری دەرەوەی بیلاروسیایی دایەوە ڕایگەیاند بیلاروس بەرپرسی قەیرانی پەنابەرانە کە”تیرۆری دەوڵەت” پەیرەودەکات
لەبەرامبەر ئەم لێدوانە دژ بەیەکانە کە بیلاروسیا بە پاڵپشتی مۆسکۆ دژ بە پۆلەندا و یەکێتی ئەوروپا کە لەوانەیە کاراساتێکی مرۆی لێبکەوێتەوە و هەروەها گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیش پەرەبسنێت

دوێنێ چوارشەممە، بەفەرمی لەسەر دوایی، ئیستۆنیا، فەرەنسا و ئیرلەندا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکانیان کردووە لەسەر قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنووری نێوان پۆڵەندا و بیلاروس

ئەو دیدارانە لە پشت دەرگایەکی داخراوەوە ئەنجام دەدرێت سەرچاوەکان ڕایانگەیاند، کە گرژییەکان لە نێوان پۆڵەندا و ڕووسیای بیلاروسیا بەردەوام دەبێت، کە وارشۆ مینسکی بە “تیرۆری دەوڵەت”تۆمەتبارکردووە

ستێفێن دوجارێک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسی دا ڕایگەیاند :-نابێت ئەم حاڵەتانە بۆ کارو مەبەستی سیاسی بەکاربهێنرێت کە بۆتە سەرچاوەی گرژی نێوان دوو وڵات
هەروەها ڕایگەیاند ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە بایەخەوە چاودێری بارودۆخی نێوان بیلاروس و پۆلەندا دەکات و دووپاتی کردۆتەوە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەی کۆچ و پەنابەران بەپێی پرەنسیپە مرۆییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت

سەرچاوە:-
France24

___

ڕۆژێك بۆ منداڵان .. لەلایەن کۆمەڵەی کوردی موردایك لە هۆڵەندا

nusar1

وێبنارێک لەسەر پڕۆسەی نوێی تەعریبی کوردستان بەڕێوەچوو

KDC

فەرەنسا: دووکەس بە تۆمەتی گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ بەریتانیا دەستگیرکران

nusar1
KDC

FREE
VIEW