KDC

کارەساتی کۆچبەرانی دەریای ئەلماش وڵاتانی ئەوروپا لە کالایس کۆکردەوە


سۆران حەسەن..
دوای چەندڕۆژێک لە کارەساتی نووقبونی بەلەمێکی کۆچبەران لە بواری دەریایی ئەلماش نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ،کەبووەهۆی گیان لەدەستدانی 27 کۆچبەر کەژن و مناداڵیشان لە نێواندابوو ،
ئەم کارەساتە وڵاتانی ئەوروپا لە شاری کالایس فەرنسای کۆکردەوە
لەشاری کالایس بەئامادەبوونی وەزیری ناخۆی فەرەنسا و وەزارەتی کۆچبەرانی وڵاتانی هۆلەند ،بەلجیکا و ئەڵمانیا و هەروەها بەرێوەری ئاسایشی ئاژانسی ئەوروپا (یۆرپۆل )و بەرێوەبەری ئاژانسی ئاسایشی سنوری یەکێتی ئەورپا (فرۆنتێکس)وابڕیار بوو بەریتانیاش بەشداربێت بەڵام بەهۆی لێدوانی بەرپرسانی بەریتانیا لەم بارە پرسی بەشداریکردنەکەی هەڵوەشاوەتەوە
لەم بارەوە دوێنێ دووشەممە گێرالد دارمانان وەزیری ناخۆی فەرەنسا داوای لە بەریتانیا کرد کە دەرگا بەرووی کۆچبەرانی یاسایی بکاتەوە
ئەم لێدوانەی بەرپرسە فەڕەنسییە ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەوروپا لە کالایس هات کە ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە ئەنجام بۆ کارکردن بۆ “باشترکردنی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ بەریتانیا “، سەرەڕای ئامادەنەبوونی بەریتانیەکان لە کۆبوونەوەیە ئەمەش بەهۆی گرژیەکانی هەردوو وڵات لەبارەی کۆچبەرانەوە دێت
ئەمەو دارمانان لەلێدوانێکیدا بۆ تەلەفیزۆنی بی ئێف ئێم ی فەرەنسی ڕایگەیاند پێویستە بەریتانیا دەرگا بەروو کۆچبەرانی یاسایی بکاتەوە ,چونکە تەنیا دەرچەیە کە کۆچبەران لەو رێگایەوە دەتوانن بۆ بەریتانیا بچن
هەروەها بەریتانیا دەبێت یاساکان بگۆرێت و بەرپرسیارەتی هەڵگرێت و نامەنەوێت کارەساتی لەو شێوەیەی کۆچبەران ببینن
لەدرێژەی لێدوانی وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاماژەی بەئاماری دواکاری پەنابەری لە فەرەنسا کرد کە ساڵانە نزیکەی 150 هەزار دواکاری پەنەبەری هەیە و بەریتانیا لە ڕێگایی ئەم کاناڵە ئاوییەوە نزیکەی تەنها 30 هەزار پەنابەردەبن

هەروەها دارمانان ڕایگەیاند کەپێویستە یەکێتی ئەروپا لەگەڵ بەریتانیا رێکەوتنێک لەبارەی کۆچبەرابەوە بکات ،ناکرێت هەرکۆچبەران بۆفەرەنسا بگەرێنرێنەوە
لەم بارەوە وابڕیارە جان کاستکس سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا نامەیەک بۆ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەرتانیا دەنێرێت پێشنیاری ڕێکەوتن لەبارە کۆچبەران دەکرێت ،بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت پێداچونەوە بە ڕێکەوتنی تۆکیو سنوری نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بکرێت

دارمانان ڕایگەیاند کە ئاژانسی فرۆنتێکس لە ڕۆژی چوارشەممەوە فڕۆکەیەک دادەنێت کە “شەو و ڕۆژ بۆ چاودێری بەندەکانی سنوری و هەروەها یارمەتی پۆلیسی فەڕەنسی و هۆڵەندی و بەلجیکی بدات” چاودێری کەنارەکان بکەن

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئەڵمانیا، بەلجیکا، هۆڵەندا و فەرەنسا هاوڕابوون لەسەر “بەهێزکردنی هاوکارییە هەواڵگریەکان لە دژی قاچاخچێتی مرۆیی لە کەنارە ئاوییەکان و هەموو هاریکاری هەوڵەکان بەهەمەنگی لەگەڵ بەریتانیا بۆ ئەوەی کارەساتی تری مرۆیی لەناوچەکە بەدووربێت

هەرلەم بارەوە پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا هەرچەندە بەشداری کۆبوونەوەکە نەبوو بەڵام لە تویتەرێکدا نوسیویەتی «کە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی بەپەلە لەگەڵ هاوتا ئەوروپیەکانی ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی لە کارەساتی نوێ لە کەناڵەئاوییەکان بەدوور بین

ئەمەو وەزیری ناوبراو ڕایگەیاند کەپشکنینی دەریایی هاوبەشی نێوان لەندەن و پاریس لە ساڵی 2020ەوە زیاتر لە 20,000 پەڕینەوە بۆ کەنارەکان هەبووە، زیاتر لە 400 دەستگیرکردن و ڕزگارکردن هەبووە ” ناتوانین کاری زیاتر بکەین و داوای هەنگاوی کاریگەرتر و هەماهەنگی لە هەردوو لای کەناڵەکە کرد
هەروەها بەرپرسی کاروباری ناخۆی یەکێتی ئەوروپا ئیڤلا جۆهانسۆن ڕایگەیاند :-بێگومان گرنگە لە نزیکەوە لەگەڵ بەریتانیا کار بکەین و دەبێت ڕێگە لە لەدەستدانی ژیانی چەندین مرۆڤ بگرین ،ودەبێت ڕێگە لەو ئاژاوەیی سنوورە دەرەکیەکانمان بگرین

بەپێی تویتەرەکەی وەزیری ناخۆی بەریتانیا بڕیارە هەفتەیی داهاتوو گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتی ئەورپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەران لە کاناڵەکانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا بەردەوامبێت

سەرچاوە:-
France24

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند سۆراخی ئەو کوردەیان کرد کە لەو وڵاتە کۆچی دوایی کردووە

KDC

بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی پەنابەران ئه‌وروپا سێ ملیار یۆرۆ ده‌داته‌ توركیا

KDC

فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان پەخشدەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW