KDC

لە ماوەی یەک ساڵدا هەزاران کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا

ساڵی رابردوو زیاتر لە 28 هەزار كۆچبەر بە كەناڵی ئاوی ئینگلیزدا لە فەڕەنساوە و بە بەلەمی بچووك پەڕیونەتەوە بەریتانیا.

ئاژانسی هەواڵی كۆمەڵەی رۆژنامەوانی بە پشت بەستن بە شیكاری ئاماری حكوومەتی بەریتانیا بڵاویكردەوە، ساڵی رابردوو زیاتر لە 28 هەزار كۆچبەر، كە ژمارەیەكی پێوانەییە، بە كەناڵی ئاوی ئینگلیزدا لە فەڕەنساوە پەڕیونەتەوە ئەو وڵاتە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو قاچاخچیانەی ئەو كۆچبەرانە دەگوازنەوە، داوای بڕە پارەیەكی ئێجگار زۆر لەو كۆچبەرانە دەكەن، تا بیانگەیەننە ئەو وڵاتانەی كۆچبەرەكان دەیانەوێت و، بە هەزاران پاوەن لە كۆچبەران وەردەگرن.

ئاماژە بەوەكراوە قاچاخچییەكان ئەو كۆچبەرانە بە بەلەمی پلاستیكی خراپ بەنێو رێڕەوی ئاوی پڕجموجۆڵدا دەگوازنەوە.

لە ساڵی 2021دا 28 هەزار و 395 كەس خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا و، ئەو ژمارەیەش زیاترە لە سێ هێندەی ژمارەی كۆچبەران لە ساڵی 2020دا، لە ئێستاشدا سەداان کۆچبەر لە دانکیخی فەڕەنسا ماونەتەوە و چاوەڕێی گەیشتن بەو وڵاتە دەکەن، کە زۆرینەیان کوردن.

___

شارێکی ئیتالیا پرۆژەیەک بەناوی Homeway پێشکەشی پەنابەران دەکات

nusar1

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز

nusar1
KDC

FREE
VIEW