KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە لە ماوەی دووساڵی تەمەنی دا

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە لە ماوەی دووساڵی تەمەنی دا توانی زۆر بەباشی گەشەبکات و بوو بە دامەزراوەیکی جیهانی کە دەنگدانەوەی لە هەموو وڵاتانی دونیادا هەیە و لە ماڵی هەموو کوردێکی تێکۆشەری تاراوگەدا ڕەنگ دانەوەی هەیە . ناوەندی ڕەوەندی کورد گرنگی تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆ کۆکردنەوەی ڕەوەندی کوردی لەپێناو پاراستنی زمان کولتوور و بوون و شوناسی نەتەوەییانەی نەتەوەی کورد لە دەرەوەی جوگرافیای زێدی بوون دا . تێکۆشان بۆ زیندو ڕاگرتنی هەموو بۆنە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان و هاوخەمی و پشتیوانی گەلەکەمان بە ڕێگای چالاکی و یارمەتی مادی بۆ کارەساتە سروشتیەکانی لە خاکی نیشتیمان دا ڕوودەدات . ناوەندی ڕەوەندی کورد بە جیاوازی بیرو باوەڕ و ئایین و ئایدولۆژیایی بۆ خزمەتی نەتەوەییانە دروست بووە ، لەبەر ئەوە ئەرکی هەموو تێکۆشەرێکی کوردە بەئەندام بوونی خۆی ڕابگەیەنێت لەم ڕێکخراوەدا بۆ بەرەوپێشچوونی دۆزی ڕەوای نەتەوەییانەی گەلی کورد لە تاراوگەدا ، بۆ هەوڵدان بۆ یەک پارچەیی خاک و زمان ، لە پێناوی کیانی سەربەخۆ ، لە پێناو هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ریزی ئاڵای وڵاتانی خاوەن سیادە و سنوور پارێزراودا .
لە ٤ تا ٦ ی دیسەمبەری ٢٠٢١ یەکەمین کۆنگرەی خۆی بەست لە هەولێری پایتەختی کوردستان بە ئامادەبوونی پێشەوای سەردەم سەرۆک مەسعود بارزانی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی و نوێنەری پارتە کوردستانییەن . ئەوەی شایانی باسە لە کۆنگرە دا توانرا بە دەنگدان دەستوورێک دانرێت و کۆنفدراسێۆنێک هەڵببژێررێت بۆ ڕێکخستن و یەکخستنی هەموو ئەو کۆمەڵە و فیدراسیۆنە کوردیانەی لە تاراوگەدا هەن بۆ پەیوەستکردنی کار و چالاکی کولتووری و نەتەوەییانەی گەلەکەمان بە یەکەوە . . ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە سەرکەوتنی گەورەی کۆنگرە لەوەدا خۆی چەسپاند کە ژمارەیەکی زۆر بەرچاوی کوردان لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و کەندا و روسیا وە هاتبوون و بەشدار بوون . لە پاشی کۆنگرە هەموو ناوەندەکان و لیژنەی کۆنفیدراسیۆن پلان و بەرنامەڕێژییان کردەوە بۆ کار و چالاکییەکانی ساڵی ٢٧٢١ – ٢٧٢٢ کوردی

شوعلە حەبیب

___

ئەرکەکانی دایک و باوک بەرامبەر بە منداڵ، ئایا زانیاریت لەسەرە؟

nusar1

دیاسپۆرا وەك کۆمەڵگای ڤێرتوێڵ لە ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان (Virtual Diaspora)

KDC

كورد لە ئامێزی چین دا

KDC
KDC

FREE
VIEW