KDC

ئافرەت گەورەی خۆت بپارێزە ، لەگەڵ گەورە بوونت خەونی گەورەت هەبێت !! 


هەوارخان سەید موراد
نیگەرانم لەوەی رۆژ دوای رۆژ رەنگی ژیان کردن ، رێزگرتن و بەهای مرۆڤایەتی بەرەو شەپۆلێکی بێ سەروشوێن دەچێت ، ئەمرۆ بەشێک لە خانمان بە دەستی خۆیان ” مێ ” ینە بوونیان پێش ” مرۆڤ ” بوونیان دەخەن ، خۆیان وەک ئامرازێکی جنسی و سێکسی و خۆ نمایش کردن دەبینن ، ئەمەش هیچ جیاوازیەک ناهێلێت لەگەڵ کاڵایەک ،
من لەگەڵ خۆش سەلیقەی دام لەگەڵ کەیف و سەفا لەگەڵ پێشکەوتن و شارستانیەت لەگەڵ مرۆڤایەتی دام لەگەڵ جوانی و رۆشنفکری دام، سەنگ ورێز واتە سەنەدی مرۆڤ بوون ، بەداخەوە رۆژ دوایی رۆژ خەریکە ژیان وەک چاخی بەردین لێبێت کە پەلە کردن و خێرا ڵاسایی کردنەوە وچاو ڵێکاری و بیرتەسک بوون کرۆکی کۆمەڵگای گرتوە، بنەمایی هەر کۆمەڵگایەک جیاوازە لەگەڵ کۆمەڵگای نەتەوەیەکی تر ، هەندێ بنەما و داب و نەریت و کلتور کە خزمەت بە بنەمای تاک دەکات لە کۆمەڵگا پێویستە بایەخ پێبدرێت و بۆ ئەوەی بەهای مرۆڤایەتی بەرەو هەڵدێر نەچێت ، هەندێکیش لە داب و نەریت کە مایەیی ئالۆز بوونە پێویستە وڵابدرێت سەرەوەری مرۆڤ و مافی تاک رەوی پیرۆزترین و تایبەت ترین ئەدایە ،
ئایا رەفتار و ئەدای هەندێ لە خانمان خزمەت بە پێگەی ئافرەت دەکات ،کە بوونەتە خۆش بازاری سۆشیاڵ میدیا ،
ئافرەت گەورەی خۆت بپارێزە ، لەگەڵ گەورە بوونت خەونی گەورەت هەبێت !!
تکایە با رەنگی خانمایەتی و میهرەبانی و ناز و جوانی و هونەری و دایکایەتی وون نەکەین ،
خۆمان زۆر لەو کاڵایانە پێ گەورەتر بێت کە ژیان یەک رۆژ و دوو رۆژ نیە با بەشێوەیەک بژین نەوەی داهاتوو شانازی بە بوونمان بکەن ، لەکۆتایی لە مڕ رۆۆژی (۸) مارس کە بە نێو رۆژی ئافرەتان دەڵێم:
لە پەڕاوی مێژوو ، ساڵ رۆژ بۆ یادی “ لەدایک بوون “ یان “ساڵ وەختی مردن “یان “زانایەکی داهێنەر “یان “شۆرش و خەباتی میللەتێک” یان رۆژی خۆشەویستی یان رۆژی نیشتمان و ئاڵا …..
جیاکاری رەگەز خودی بچوک کردنەوەی پێگەی ئەو مرۆڤەیە ، نازانم کەی دەمڕاستێکی ئافرەتان تێدەگات ، یەک رۆژ بۆ یادی نیوەی کۆمەڵگا کەمی دێنێت ، ئافرەت نە داهێنەری زانایەکە نە بەدەست هاتووی شۆرشێکە ، ئافرەت ناسکترین و جوانترین مەخلوقی خوداوەندە بۆ تەواوکەری ژیانی رەگەزی بەرامبەر …..

بەهەرحاڵ ساڵرۆژی مرۆڤی مێینە موبارەک دەکەم ، بەهیوام ساڵ رۆژی پێداچوونەوەی پێگەی خانمایەتی و بوێری داهێنەری بێت نەک خۆنمایشکردنێکی کاڵایی ..

___

پەکەکە و لەشکرکێشی تورکیا

KDC

لەساڵیادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەی شەھید       ڕەھەندەکانی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی دژ بە کوردستانیان 

KDC

رۆژی ١٠ی ١٠ حەشری سیاسییە

KDC
KDC

FREE
VIEW