KDC

هۆکارەکانی سەرکەوتن لە ژیاندا

ئامادەکردنی: علی جمال
ئەم سەدەیە گۆڕەپانی زانستی بەڕێوەبردن و ڕێكخستنە
، هەر بۆیە مرۆڤ بڕیاری داوە كات و وزەی خۆی بەكاربهێنێت تاكو سوود لە وزە و سەرچاوەكانی ژینگە و سروشتی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی وەربگرێت. لە هەر شوێنێكدا پەرە بە شارستانیەت بدرێت، تەكنەلۆجیا زیاتر گەشە دەكات.
ڕوانگە و بۆچوونی جیاواز بۆ زانستی بەڕێوەبردن و ڕێكخستن هەن، نووسەر لەم كتێبەیدا، نوێترین و كاراترینیان شڕۆڤە دەكات، ئەگەر بە وردی سەرنجیان بدەین، ئەو پرەنسیپ و بنەمایانەی باس كراون، كۆمەڵە شێوازێكی سەركەوتو و بەهێزن، بەڵام بەكارهێنانی ئەو بنەمایانە دەگەڕێتەوە بۆ حیكمەت و لێزانین و شارەزایی ئەو سەركردە و بەڕێوەبەرەی بەكاریان دەبات.
پێشنیازەكانی “برایان ترێسی” بۆ سەركەوتن لە ژیاندا
یەكەم: پێش دەستپێكردنی هەر كارێك، لە خۆتان بپرسن، جێبەجێكردن یان نەكردنی ئەو كارە چ كاریگەرییەكی لەسەر ژیان دەبێ؟
دووەم: باشترین رێگە بۆ پێشبینی داهاتوو، دروستكردنی داهاتووە.
سێیەم: هیچ پیشەیەك داهاتووی نییە، خاوەن پیشەكە داهاتوو دروست دەكات.
چوارەم: بەختەوەری كاتێك دێتە دی كە باوەڕتان بەو كارە هەبێت كە دەیكەن، بۆیە هەوڵبدەن لێی شارەزا بن.
پێنجەم: بێتوانایی یان نەبوونی هەلی لەبار بەربەستی پێشكەوتن نییە، بەربەستی سەرەكی نەبوونی متمانە بەخۆبوونە.
شەشەم: ژیان چەشنی قفڵێكە، تەنیا كارێك كە پێویستە بیكەین ئەوەیە ژمارە دروستەكان بەدوای یەكتر بدۆزینەوە بۆ ئەوەی هەر شتێك كە دەتانەوێ، بەدەستی بێنن.
حەوتەم: بیر و بۆچوونی ئەرێنی بەرانبەر بەخۆت، لە باشترین ڕێگەكانی متمانەبەخۆبوونە.
هەشتەم: هیچ كەسێك لە ئیوە باشتر نییە، تەنیا ئەوە نەبێ كە هەندێ كەس لە بواری خۆیاندا باشتر لە ئیوە ڕاهێندراون و زانستی زیاتریان هەیە.
نۆیەم: هەر سەركەوتنێكی گەورە، ئەنجامی هەزاران هەوڵی بچووك و ئاساییە كە كەس سەرنجیان ناداتێ.
دەیەم: نووسینەوەی ئامانجەكانتان لەسەر لاپەڕەیەك، ئەگەری سەركەوتن بە ڕێژەی 100% زیاتر دەكات.
نهێنییەكانی سەركەوتن لە كاردا
هەندێك كەس لە كارەكانی خۆیاندا سەركەوتوون، بەڵام هەندێك كەسی دیكە بەو شێوەی نین. هەموو ئەوانە پێوەندیان بە ڕاهاتن، بیر و باوەڕ، بۆچوون و خۆگونجاندن هەیە. بۆ سەركەوتن، ئاماژە بە چەندان هۆكار دەكەین.
یەكەم: بوێری
بۆ سەركەوتن لە كار و پیشەتاندا، دەبێ بوێر بن، ئەگەر ئەو كارەتان كرد، ئیدی فێر دەبن كە چۆن زیاتر بەرەو پێش بچن و هەنگاو بنێن.
دووەم: متمانە بەخۆبوون
بیركردنەوەی نەرێنی پێش لە سەركەوتنتان دەگرێ، بیركردنەوەی ئەرێنی سەركەوتنی لێ دەكەوێتەوە. سەركەوتن شتێكە دروست دەكرێ، كەوایە كاتێك بە تەواوی متمانەتان بە خۆتان هەیە، دەتوانن بە هەر شتێك بگەن كە دەتانەوێ. باوەڕتان بەوە هەبێ كە ئێوە بەهێزن و دەتوانن خۆتان لەگەڵ هەر دۆخێكی نالەبار و ئەستەمدا بگونجێنن.
سێیەم: كەسی شیاو دیاری بكەن
ئەو كەسانەی لەگەڵ تۆدا كار دەكەن، وا باشترە بیركردنەوەی ئەرێنیان هەبێت. هەر كەسێك زیان بە كار و ئامانجەكەت دەگەیەنێ، لە خۆت و كارەكەتی دوور بخەوە. هەر كاتێك ئەو كەسانەی بە یەكەوە كار دەكەن، ئامانجی گەورەیان هەبێت، بە سەركەوتنی گەورەش دەگەن.
چوارەم: دیاریكردنی ئامانج
كاتێك خۆت ئامانجی خۆت دیاری كردبێت، بە ورەی زیاترەوە هەوڵ بۆ سەركەوتن دەدەی. هەر ئامانجێك كە خۆت دیاری دەكەی، هاندەرێكە بۆ ئەوەی وەك كەسێكی چالاك و ئامانجدار دەربكەوی و ئەمەش یەك لە هۆكارەكانی سەركەوتنە لە كار و ژیاندا.
پێنجەم: ڕووبەڕووی تەنگژەكان ببنەوە
چەند ڕێگەیەكی ئاسان بۆ سەركەوتن لە چیایەك هەیە، بەڵام دۆزینەوەكەیان ئەستەمە. تەنگژە، بەشێكی پێویستی قۆناغی سەركەوتنی هەر كەسێكە. هاتنە پێشی هەر تەنگژەیەك، دەرفەتێكی نوێی بۆ سەركەوتن لێ دەكەوێتەوە.
شەشەم: بیركردنەوە
ئەگەر دەتانەوێ لە كار و ژیانتاندا سەركەوتوو بن، دەبێ زۆر عاقڵانە بیر لەو ڕێگەیە بكەنەوە كە دەتوانێت بیبڕن.
حەوتەم: سەركێشی
هیچ گەرەنتییەك بۆ سەركەوتن لە ژیان و كاردا نییە. هەر بۆیە دەبی كاری سەركێشانە بكەی. ئەگەر لە سەركێشی بترسی، سەركەوتنی خۆت، سنووردار دەكەیت.
هەشتەم: حەز
ئەگەر هێز و توانای خۆتان بۆ كارێك بەكار بێنن، ئەوە بە ئەگەری زۆر سەكەوتوو دەبن، هەر كاتێك بیر لە ئامانجە گەورەكە دەكەنەوە، وزەی نوێ دێتەوە لەشتان.
لێرە دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە هەر كۆمەڵگەیەك، ڕێكخراوێك و فەرمانگەیەك، پەیڕەوی لەو بنەما بەنرخانە بكات كە لەو كتێبەدا بە دوور و درێژی باس كراوە، سەركەوتنی مسۆگەرە، چۆنیەتی بیركردنەوە لە ژیان لە پێش هەموو شتێكە، گرنگ نییە لە كوێوە هاتووی، گرنگ ئەوەیە بۆ كوێ دەڕۆی.

___

لەیلا قاسم ڕوحێک لە پۆڵا

nusar1

کاتی نەهاتووە هاوکاری “خۆ” بکەین؟

nusar1

ڕەخنە لەنێوان ناوزڕاندن و ڕاستكردنەوەدا

KDC
KDC

FREE
VIEW