KDC

مانیفێستی مێتامۆدێرنیزم


لەلایەن لوک تێرنەر ٢٠١١
لەئینگلیزیەوە بەهمەن جەبار ..

1. دانیپێدادەنێین کە هاتووچوون سیستەمی سروشتی جیهانە.
2. دەبێت خۆمان لەو سیستیە ڕزگارکەین کە لەئەنجامی سەدەیەک لەساکاریی ئایدۆلۆجی مۆدێرنیستەکان و ناڕاستی گاڵتەجاڕی منداڵی ساختەی دژواتای مۆدێرنیستەکان هاتووەتەئاراوە.
3. لەئێستا بەدواوە ئەم بزوتنەوەیە دەبێت لەڕێی هاتووچوون لەنێوان هەڵوێستەکاندا خۆی بەهێزکات، بیرۆکە دژەکان بە مانای وشەکە خۆی وەک تەکانی جەمسەرەکانی ئامێرێکی کارەبای زەبەلاح بەکاربێنێ و جیهان بەرەو کردار هانبدات.
4. دەزانین کە هەموو بزوتنەوە و ئەزمونێک سنوری تایبەتی خۆی هەیە، هەروەها دەشزانین هەر هەوڵێک بۆ بەزاندنی سنورەکانی ئەوەی لێرەدا دانراوە بێسودە. پێویستە ناتەواویی بنەڕەتی سیستەمێک پابەندی دروستکات، نەک بۆئەوەی ئەو ئامانجەی دانراوە بەدیبێنێت یان ببێتە کۆیلەی ئاڕاستەکەی، بەڵکو بەشکو بەوەکالەت سەیری هەندێک لە ڕووی دەرەوەی شاراوەی بکات، بوون دەوڵەمەند دەبێت ئەگەر دەستبکەین بە کارەکەمان وەک ئەوەی ئەو سنورانە بتوانرێت ببەزێنرێت، لەبەرئەوەی کارێکی وا جیهان ئاشکرادەکات.
5. هەموو شتێک لەناو ڕێڕەوێکی کەنەتوانیت لێی بگەڕێتەوە بەرەو حاڵەتێک لەوپەڕی نیفاقی ئینترۆپیدا وەستاوە. داهێنانی هونەری لەسەر خولقاندن یان دەرخستنی جیاوازی ناویدا وەستاوە. ئەوەی کار لەوپەڕی دەکات ئەزموونی ڕاستەوخۆی ئەو جیاوازیەیە لەخۆیدا. دەبێت ئەوە رۆڵی هونەربێت کە لە بەڵێنی ئاواتە پارادۆکسیەکانی خۆی بکۆڵێتەوە لەڕێی ڕازیبونێکی زیادلەپێویست بە بوونەوە.
6. ئێستا یەکێکە لەنیشانەکانی لە دایکبوونی هەردوو دوانەی دەسبەجێ و بەسەرچوو. ئەمڕۆ ئـێمە هێندەی نۆستالیجین ئەوەندەش داهاتووخوازین. تەکنەلۆجیای نوێ ئەزمونی هاوکات و دانانی ڕوداوەکانی لە چەندین پێگەی هەمەچەشنەوە ڕەخساندووە. بەپێچەوانەی ئاماژە بە لەناوچوونی، ئەو تۆڕە دەرکەوتوانە ڕێ بۆ بەدیموکراتیکردنی مێژوو خۆشدەکات، ئەو دوڕیانانە ڕوناک دەکاتەوە کە لێرە ولەوێ چیرۆکە مەزنەکانی خۆی دەتوانن پێیدابڕۆن.
7. هەر وەک چۆن زانست بۆ جوانی شیعری تێدەکۆشێت، هونەروەرانیش دەبێت بەشوێن ڕاستیەوە بن. هەموو زانیاریەک بنەمای مەعریفەیە، ئیتر ئەزموونی یان ئەفۆریستی بێت، بێ لەبەرچاوگرتنی بەهای ڕاستەقینەی. پێویستە باوەش بۆ کۆکراوەی زانستی-شیعری و ساکاری ڕاگەیەندراوی ریالیزمی ئەفسوناوی بکەینەوە.
8. پێشنیاری ڕۆماتیسیسمی پراگماتیکی کە بە لەنگەری ئایدیۆلۆجی بەربەستنەکرابێت دەکەین. بەم شێوەیەش، پیویستە مێتامۆدێرنیزم وەک بارێکی بێباری نێوان و ئەودیوی ئایرۆنی و ڕاستی، ساکاری و زانین، ڕێژەگەریی و ڕاستەقینە، گەشبینی و گومان پێناسە بکرێت کە دەگەڕێت بەشوێن فرەیی ئاسۆ جیاواز و دورەکاندا. دەبێت دەرچین و بێین و بچین.

http://www.metamodernism.org/

___

ئاڵای كوردستان چۆن گەیشتە تاران؟

KDC

گەشبینی و خۆڕاگری دلاوەر هیچ سنوورێک ناناسێت

nusar1

پەروەردە بەردی بناغەی کۆمەڵگایە 

KDC
KDC

FREE
VIEW