KDC

خۆشم دەوێی


‎هەوارخان سەیدمراد

‎کاتێک ئەم ووشەیە دەڵێین یان گوێبیستی دەبیین، هەستێکی ئارام بەخش دەبەخشێ ،”خۆشم دەوێی” واتە (گرنگی بۆم ، ڵێبوردەییم بۆت،هاوبەشی روح و گیانمی،…).
‎خۆشم دەوێی : زمانحاڵی هەموو هەستێکە بۆ کەسی بەرامبەر ، پیرۆزی ئەم هەستە بۆ کەسێک هاورازی مەحرەمی بێت ، مەمڵەکەتی ئەوین دەخوڵقێنێ ، قەدیمی دەڵێن ” باشترین کار باوک بۆ منداڵەکانی بکات ، ئەوەیە دایکیان خۆش بوێت ” .
‎قۆناغی هاوسەرگیری قۆناغێکی هەستیارە ، باشترین ڕۆڵ بۆ ئەوەی زوو بە چێژی ئەم پرۆسەیە بگەی بریتیە لە: ئارام گرتن ، دەبێت فێربین ژیان و رۆژگار پەلەیان نیە ، ئەوە ئێمەین پەلە دەکەین دونیا لە یەک رۆژ دەبینین . ئارامگرتن هزر و بیری مرۆڤ تیژ دەکات لەوەی بتوانێت بیربکاتەوە و فێر بێت چڵۆن مامەڵە بکات . چڵۆن هەستەکان بهۆنینەوە ،
‎دەبێت فێربین کە پرۆسەی هاوسەرگیری ئەدا و گوفتاری جوان و رێزدار قبوڵ دەکات ، باوکێک گەر بیهەوێت پەروەردەی بە کردار نیشانی منداڵەکانی بدات ، پێویستە سەرەتا تەنها رێز و موحیبەتی بۆ دایکی منداڵەکان بنوێنێت ئەوە باشترین وانە دەبێت لە هزری منداڵەکان ،بۆ دایکانیش هەر بەم چەشنەیە.
‎ووشەی ” خۆشم دەوێی” ئارامی بەخشە ، هاوسەران دەبێت بزانن ئەم هەست دەڕبرینە بەتێپەربوونی کات پێویست ترین و تێنوو ترین دەبێت ، چون جەنجاڵی ژیان و ماندوو و بوون و بەرپرسیارەتی بوون هەستەکان کاڵ دەکاتەوە ، ئەو ماڵەی هەمیشە رێز و موحیبەت بوونی هەیە ، ئەوا هەمیشە پاشەکەوتی ڵێبوردەیان هەیە لەو کاتانەی گەر توڕەبوون و نا تێگەیشتنێک بوونی هەبێت.
‎باوکان مەهێلن دایکی منداڵان پڕ گڵەیی بن ، مەهێلن بێ ناز بن و هەستی بێزاری و ناشکوری ئەدایی خانمایەتیان لێ وون بکات ،
‎گرنگی پێبدە ، خۆشەویستی بۆ دەرببڕە ، دەزانن ڕێساکانی عیشق وا دەکات بەرامبەر کێوی ئەوین و رێز بکەی ، تۆ بۆ ئەو باش بە ، بەرێز بە ، پڕ ناز بە ، ئەو بۆ تۆ و ئازیزانی تری تۆ باش و پڕ رێز و ئەوین دەبێت .
‎کۆمەڵگای تەندروست لە خێزانی تەندروست پێک دێت ، کۆمەلگای کوردی زۆر پێویستی بە خێزانی تەندروست هەیە ، بۆ ئەوەی نەوەیەکی تەندروست و شارستانیەت خواز پێشکەش بە کۆمەڵگا بکات، نەوەیەکی تەندروست لە پەروەردەیی و فێرخوازیی بوون .
‎بەداخەوە ئامارەکانی هەڵوەشاندنەوەی خێزان لە هەڵکشانە ، کە لە مڕ هۆکاری ( ئابوری ، خیانەت و بێ رێزی و …..)
‎دەڕنەبرینی خۆشم دەوێی و نائارامی ژمارەکان مەترسیدار دەکات .
‎بۆیە با فەرهەنگی ”خۆشم دەوێی ” کاڵ نەبێتەوە ، بەرەکەتی ئەم ووشەیە بۆ مەحرەمت سەڵامەتی و خۆشبەختی دەهێنێت .

___

زمان ..شوناس و فەرهەنگە

nusar1

خاتوو ڤانسیا ڕەشید لە پرۆسەی هەڵبژاردنی بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵدا

KDC

هونەر چییەو هونەر مەند کێییە ..؟

KDC
KDC

FREE
VIEW