KDC

مێژووی هونەری شێوەکاری لە کوردستان

موزەفەر ئەحمد عباس


هونەری شێوەکاری بە واتای ژیان دێت و ئەو کەسەشی کە کارەکە دەکات وەک پەیامبەرێک ئەوەی لە هزریدا گەڵاڵە دەبێت لەسەر ڕووپەڕی کاغەزێک ڕەنگڕێژی دەکات و وەڵامی پرسیارەکان و ئازارو مەرگەسات و خۆشیەکان تێکەڵ بە دونیا بینی خۆی دەکات و دەیگوازێتەوە سەر ڕووی تابلۆیەک و نیشانی دەوروبەری دەدات
هەروەکو ئاشکرایە، هونەرى شێوەکارى لە کوردستان تازەیە و مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەدەى ڕابردوو، لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەم ناوچەیەی کە کورد تێیدا نیشتەجێ بووە وەک جوگرافیا لە بەشى باکوورى ڕۆژهەڵاتى (میزۆپۆتامیا)دا بەشێک بووە لەو مێژووە گەورەکەى شارستانى میزۆپۆتامیا لە هەموو سەردەمەکانیدا.
بەڵام بەهۆى شەر و ململانێى زلهێزەکانى دەورووبەرى هەمیشە دەست بەسەر بووە و، لە هەندێ کاتى مێژووییدا کورد دەسەڵاتى خۆجێیى خۆى هەبووە و لە هەندێ کاتدا وەک داگیرکەراو خۆى بینیوەتەوە.
بەپێى ئەو گەڕان و پشکنینانە کە ئیستا دەکرێت و ئەو پاشماوانە کە دەدۆزرێتەوە لەم ناوچەیەدا چەندین ئاسەوارى مێژوویى لەخۆ گرتووە کە دەیسەلمێنێت خەڵکى ئەو سەردەمە هونەریان بەرهەم هێناوە و پەیوەندییەکى زۆر باشیان هەبووە لەگەل هونەر و کارى هونەرى وەک پەیکەر و سیرامیک و کەلوپەلى ڕۆژانەى ناو ماڵ و خشڵ و زێر و زیوو و بیناسازى. لە هەموو سەردەمەکانى میزۆپۆتامیا و هەموو شارستانیەتەکان کە دەسەڵاتیان هەبووە وەک (بابل و سۆمەر و ئەکەد و ئاشورەکان) تا دەگاتە سنوورى دەسەڵاتى یونان و ساسانییەکان و فیرعەونییەکان و چەندین شارستانى گەورە و بچوکى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە بوونیان هەبووە لەو سەردەمەدا لەم ناوچەیە.
هونەر بە گشتى و هونەرى شیوەکارى بە تایبەتى بە قۆناغەکانى خۆیدا ڕۆیشتووە وەک هەموو شارستانیەتەکانى دونیا، هونەر تێکەڵاوى کۆمەڵگە بووە لە زۆربەى زۆرى بوارەکانى ژیانى ڕۆژانەدا، هەم وەک کەلوپەلى ڕۆژانە تا دەگاتە کۆشکى پاشاکان و مەلیکەکان و پەرستگاکانى خواوەند و شوێنە گشتییەکانى شارەکان.
بە هاتنى دەسەڵاتى ئیسلام بۆ ئەم ناوچەیە پیش ١٤٠٠ ساڵ گۆڕانکارییەکى گەورە ڕووى دا بە تایبەتى لە بوارى هونەرى شێوەکارى کە دەتوانم بڵێم لاوازبوونى هونەرى شێوەکارى بە شێوەیەکى بەرچاو، کە وایلێهات وێنەکێشان و پەیکەرسازى ببن بە شتێک و بابەتێکى قەدەغەکراو و نەفرەت لێکراو و، لە هەندێ شوێندا ئەو کارە هونەریانەى کە هەبوون هەمووى شکێندراو و لەناو براون لەژێر بیانووی جواروجۆرى دیندا، بەم شیوەیە هونەرى شێوەکارى بوو بە شتێکى نامۆ و قەدەغەکراو بۆ خەڵکى ئەم ناوچەیە.
ئەم دەسەڵاتە ئایینییە وایکرد هونەرى شێوەکارى زۆر لاواز ببێت و لە هەندێ قۆناغى مێژوویی دەسەڵاتە ئیسلامىیەکان دابڕان و نەمان ڕووى دا،
ئەم مێژووە بەم شێوەیە بەردەوام بوو تا ڕووخانى دەوڵەتى عوسمانى لە جەنگى جیهانى یەکەمدا لەلایەن بەریتانییەکان و فەرەنسییەکانەوە.
ئیدى جارێکى تر بەهۆى ئەم داگیرکردنەوە لەژێر ناوى ئیستعماردا هونەرى شێوەکارى هاتەوە ناوەوە لە ڕێگەى بەریتانییەکان بۆ ناو عێراق بە تایبەتى.
لەبەر ئەو دابرانە زۆرەى کە ڕوویدابوو لە مێژووى هونەرى شێوەکارى بە شێوەیەکى نامۆ هاتووە و بە بەرگێکى ڕۆژئاوایى خۆى ناساند لەناو کۆمەڵگەى ئێمەدا
لە دواى ڕووخانى دەوڵەتى عوسمانى و دروست بوونى وڵاتى عێراق مێژووى هونەرى شیوەکارى دروست دەبێت، بەڵام بە شێوەیەکى سست و لەسەر خۆ هەنگاوی ناوە.
لە ساڵى ١٩٣٦ پەیمانگای مۆسیقای وەتەنى دروستکراوە، لە سااڵى ١٩٣٩ بەشى وێنەکێشان و بەشى پەیکەرسازی تیاکرایەوە و، لە ساڵى ١٩٤٠ ناوەکەی گۆڕدرا بە پەیمانگاى هونەرە جوانەکان و عێراق پەیوەندى کولتوورى و هونەرى دروست دەکاتەوە بە دونیاى دەرەوەى خۆى، بە تایبەتى ئەوروپاى ڕۆژئاوا، بە ناردنى هونەرمەندانى عێراقى بۆ خوێندنى هونەر لە فەرەنسا و بەریتایا و ئیتالیا، کردنەوەى قوتابخانە و پەیمانگا و خوێندنى وانەى هونەر لە هەموو بەشەکانى پەروەردەدا..
.

___

ئێران سزای چالاکوانێکی کورد دەدا

KDC

ئێران ئامادەیە راستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا کۆببێتەوە

nusar1

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دوالە ئێرادەکات سزای لە سێدارەدانی تۆمەتباری لاوکی ڕابگرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW