KDC

ئێوه‌ش گومانتان له‌ هێرشه‌كان هه‌یه‌؟

عرفان عه‌زیز عه‌زیز

(جۆبایدن)، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جارێكی دیكه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بێهیواكرد، ته‌نانه‌ت له‌ئاستی شه‌قامی ئیسرائیل و كه‌نداوی عه‌ره‌بیش له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا نین، ئه‌وه‌تا له‌ ئاستی كۆمارییه‌كانیش له‌ ئه‌مه‌ریكا ئیداره‌ی بایدن به‌ شكست خواردوو پێناسه‌ده‌كرێت، ئه‌مه‌ریكا به‌مانه‌وه‌ی به‌م یاریه‌ له‌گه‌ڵ ئێران باجێكی گه‌وره‌ ده‌دات، راسته‌ له‌ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت بایدن، هاتووه‌ كه‌ نایه‌وێت ستراتیژیه‌تی جه‌نگه‌كه‌ فراوان بكات له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌ڵام گرفتی بایدن له‌وه‌دایه‌ كه‌ وه‌ك ئۆباما نه‌یتوانی ده‌ست به‌و هێله‌ سووره‌وه‌ بگرێت كه‌ بۆ خۆیانی دانا (باراك ئۆباما) له‌ساتی كه‌وتنی سوریا به‌ئاشكرا گوتی: (ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیاوی به‌كاربهێنێت لێی ده‌ده‌ین)، جۆبایدنیش گوتی: (ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مه‌ریكیه‌ك له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكرێته‌ ئامانج له‌ ئێران ده‌ده‌ین و بێ وه‌ڵام نابین).، به‌ڵام بینیمان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو تائیستا 165 جار بنكه‌و باره‌گای ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كراوه‌ته‌ ئامانج و له‌دوانی هێرشی گروپه‌كانی نزیك له‌ ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌رده‌ن 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا كوژراون و 27 بریندارن كه‌چی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌بوو بینمان كه‌ به‌قسه‌ی ئاژانسه‌ جیهانییه‌كان ئه‌سڵه‌ن هێرشه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌ بۆ سه‌ر گروپه‌كانی نزیك له‌ ئێران له‌ سوریا و عێراق:

یه‌كه‌م: ئه‌مه‌ریكا پێشوه‌خته‌ ئاگاداری ئێران و گروپەکانی كردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌.

دووەم: به‌هه‌مان شێوه‌ عێراقیش ئاگادار بووه‌. هه‌فته‌یه‌ك بوو پێش هێرشه‌كه‌ ئه‌مه‌ریكا خه‌ریك بوو پلان و تاكتیكی بۆ هه‌موو خه‌ڵك ئاشكرابوو و خه‌ڵكی ئاسایی ده‌یزانی كه‌ی له‌ گروپه‌كان ده‌درێت.

ئه‌مه‌ریكا له‌بری په‌لاماری راسته‌وخۆی ئێران، هاتووه‌ گروپه‌كانی سنووری سوریا و عێراقی كردوه‌ته‌وه‌ ئامانج، ئه‌مه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا رێز له‌و ستراتیژیه‌ته‌ش ناگرێت كه‌ خۆی ئاشكرای كردووه‌، گوایه‌ وه‌ڵامی بۆ هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه‌ بكرێته‌ سه‌ریان، به‌مه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته‌به‌رده‌م پرسیاره‌وه‌ كه‌ له‌لای هاوپه‌یمانه‌كانی پاشه‌كشه‌ی متمانه‌ ده‌كات، جیاله‌وه‌ش ئێستا هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكاش له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌وروپاش كه‌وتونه‌ته‌ گومانه‌وه‌، به‌وه‌ی ناكرێت به‌ته‌واوی پشت به‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌م دوو زلهێزه‌ ببه‌سترێت، چونكه‌ له‌ئاستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی ئێران هه‌ردووكیان له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان ده‌لێن:هیچ ئه‌ندامێك یان هاووڵاتیه‌كی ئێمه‌ نه‌كراوته‌ ئامانج!!!) یانی ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت دیاره‌ ئه‌م دوو وڵاته‌ رێككه‌وتنیان كردووه‌ كه‌ كه‌سیان ئه‌ندامی ئه‌وی دیكه‌ی نه‌كوژێت، ئه‌وه‌ی ده‌بێت بكوژێرێت گروپه‌ وه‌كیل و به‌كرێگیراوه‌كانیانن له‌ناوچه‌كه‌، ئه‌مه‌ش گومانی زۆری بۆ لایه‌نه‌كان دروستكردووه‌ به‌وه‌ی ره‌نگه‌ رێككه‌وتنی نهێنی هه‌بێت له‌و باره‌وه‌، ره‌نگه‌ كه‌سێك ئه‌م وتاره‌ بخوێنێته‌وه‌ بلیت ئه‌مه‌ زۆر دووره‌ له‌ واقعه‌وه‌، به‌ڵام بیرمانه‌ له‌ كۆتایی ساڵی پار 2023 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی (دۆناڵد ترمپ)، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌وان له‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت: (ئه‌و شه‌وه‌ی ئێران گوتی هێرشمان كردوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا راوێژكاره‌كه‌م شڵه‌ژابوو گوتی ئێران زیانی پێگه‌یاندووین، منیش چونكه‌ پێشووتر ئێرانیه‌كان ئاگاداریان كردبوومه‌وه‌ له‌و هێرشه‌ پێم گوت هیچ نییه‌ مه‌ترسیه‌ شتێكی واروونادات)كه‌واته‌ ئه‌مه‌ باشترین به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نهێنی له‌نێوان ئێران و ئه‌مه‌ركیا له‌سه‌ر هێرشه‌كان.

له‌كۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ ئێران براوه‌بووه‌، بۆچی؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی روونه‌، چونكه‌ هێشتا ئێران به‌رده‌وام پشتگیری له‌گروپه‌كانی خۆی ده‌كات له‌ عێراق و سوریا و گروپه‌كانیش ئازادانه‌ پێش ئه‌وه‌ی لێیان بدرێت بنكه‌و باره‌گایان چۆڵكردووه‌ و ئه‌وه‌بوو بینیمان له‌ ولایه‌تی ته‌كساسه‌وه‌ فرۆكه‌ی (B1) جولێنراوه‌ بۆ عێراق و سوریا ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی حه‌شد كوژراوه‌، دواتر ئێران تائێستا هیچ هه‌ره‌شه‌یه‌كی وجودی له‌سه‌ر نییه‌ وه‌ك لێدان له‌بنكه‌ی ئه‌تۆمی، یان لێدان له‌خاكی ئێران، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئێران دێت له‌ هه‌ولێر ده‌دات كه‌ ئارامترین و پێشكه‌وتووترین شاره‌ له‌ناوچه‌كه‌ و بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكای لێیه‌ و بڕیاریشه‌ گه‌وه‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای لێبكرێته‌وه‌، و ئێران دێت له‌ ماڵی شه‌هید پێشره‌و دزه‌یی ده‌دات كه‌ چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ كونسوڵخانه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكاوه‌ دووره‌ كه‌چی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی خێرای هه‌بێت هاتووه‌ ده‌لێت: له‌هێرشه‌كه‌دا هیچ بنكه‌یه‌ك یان ئه‌مه‌ریكییه‌ك نه‌كراوه‌ته‌ ئامانج، سه‌یری ئه‌و سیاسه‌ته‌ خه‌می هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی نییه‌ خه‌می خۆیانه‌.

یەکێک لە سیاسیەکانی بەریتانیا رۆژێک پسیارێکم ئاراستەی کرد لە بارەی بەهێزبوونی هەژمونی ئێران لە ناوچەکەدا، وەلامی ئەوە بوو ووتی ئەمریکا و ئێران لەسەرەتاوە وا رێکەوتوون کە دەرفەت بەیک بدەن کە کار بکەن لە عێراق بەلام بە مەرجێک هەنگاوەکانیان بەر یەک نەکەون .جا ئێستا ترس له‌وه‌دایه‌ كه‌ شه‌ری ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌ چوار چێوه‌ی ناوچه‌كه‌ به‌م شێوه‌ بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ردووكیان نایانه‌وێت شه‌ر له‌ناوچه‌كه‌ بكه‌ن، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌یه‌ ئیدامه‌ی بده‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ زۆر ترسناكه‌ چونكه‌ كوردستان به‌رگه‌ی چه‌ند هێرشی وه‌ك هێرشه‌كه‌ی ماڵی شه‌هید پێشره‌وی دزه‌یی و ماڵه‌كه‌ی شێخ باز به‌رزنجی و هێرشه‌كه‌ی كۆیه‌ ده‌گرێت؟ عێراق به‌رگه‌ی چه‌ند هێرشی دیكه‌، و سوریا به‌هه‌مان شێوه‌ یه‌مه‌ن به‌هه‌مان شێوه‌، بۆیه‌ مانه‌وه‌ی جه‌نگ له‌م شێوه‌یه‌ كاره‌ساته‌ بۆ ناوچه‌كه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام دانه‌وه‌ بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر وه‌ك ئه‌وه‌ی بێت بینیمان ترسناكه‌ ئه‌گه‌ر پارێزگاری له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئه‌م هێرشانه‌ بێت كرایه‌ سه‌ر گروپه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ ترسناكه‌ .

له‌و ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عێراقێك كه‌ هیچ سیاده‌ی نه‌ماوه‌، رۆژانه‌ خه‌ڵكی ده‌كوژرێت و هێرشی ده‌كرێته‌ سه‌ر. كه‌چی هه‌رخه‌ریكی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ و هه‌ره‌شه‌ی سه‌ر كاغه‌زه‌ فه‌رموون بۆ نیو مانگ ده‌روات هێرشكراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر هه‌ولێر كوا ده‌رئه‌نجامی لێژنه‌كه‌؟ ئه‌گه‌ر عێراق خاوه‌نی سه‌روه‌ری بێت ئاوا به‌ئاسانی و به‌ پاڵه‌وانی ئێران نمایشی هێرشه‌كانی بۆ سه‌رخاكی هه‌ولێر ده‌كات؟ یان ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌مان شێوه‌؟ بۆیه‌ چونكه‌ عیراق بوه‌ته‌وه‌ شوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی ده‌وڵه‌تانی زلهێز و به‌كاری ده‌هێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ده‌بێت چاوه‌رانی له‌ناوچونی سه‌روه‌ریشی بكات، عێراق ئازایه‌ بۆ گیانی هه‌رێمی كوردستان و هێرشكردنی 16ی ئۆكۆتبه‌ر و مووچه‌ برین و قوتبرینی خه‌ڵكی كوردستان به‌س له‌به‌رانبه‌ر ئێران و ئه‌مه‌ریكا بێ ده‌نگه‌.

___

دیاسپۆرا وەك کۆمەڵگای ڤێرتوێڵ لە ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان (Virtual Diaspora)

KDC

پایز و سەمای گەڵا

nusar1

شۆڕشی گوڵان و بڕیارێکی بوێرانەی مێژوویی

nusar1
KDC

FREE
VIEW