KDC

سەرەتایەک بۆ ئەتەکێت بوون !

هەوارخان سەید موراد…

رەنگە پرسیار بکەین لەوەی، ئەتەکێت بوون چیە؟، بۆ دەبێت ئەتەکێت بنوێنین ؟ یاخود ئەرک و بنەماکانی ئەتەکێت بوون چیە؟

ئەتەکێت (Etiquette): بریتیە لە باشترین مامەڵەکردن لەگەڵ خودی خۆت و دەوروبەر، لەسەر بنەمای رێز و گوفتار و هەڵسوکەوتێکی شایستە و پڕ لە بەها مرۆڤایەتیەکان . زۆرجار شێوازی ئەتەکێت بوون بە دینگەی شارستانیەتی نەتەوەیەک دادەنرێت ، ئەم شێوازە زۆر و کەمی بەهۆی ژینگەی کۆمەڵایەتی ئەو نەتەوەیە دەگۆدرێت ،داب و نەریت وێنەی ئەتەکێت بوون و بەقۆناغ بوونی میللەتە کە ئەرێنی و نەرێنی داب و نەریت کاریگەری سەرەکی هەیە لەسەر شێوازی ئەتەکێت بوون ، هەندێ کەس بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە رەفتار دەکات و هەمیشە هەوڵی باشترین ئەدا دەدات ، هەندێ کەسیش بەهۆی ژینگەی پەروەردەیەیان ئامادە نین لە رەفتاری نەرێنی داب و نەریتی خۆیان وازبهێنن و هەمیشە بە دەمارگیری دەردەکەون.

بۆ دەبێت ئەتەکێت بنوێنین ؟
ئەتەکێت بوون نیشانەی شارستانیەتی هەر نەتەوەیەکە ، کە کاریگەری سەرەکی هەیە لە گڕوتینی پەیوەندی کۆمەڵایەتی ،چەمکی سەرەکیە بۆ بنیادنانی تاکێکی لێبوردەیی و بەخشندە ، ئارامی نواندن لەگشت سات و کاتەکان ، مامەڵەکردن و نەرمی نواند لە ڕووبەروو بوونەوەی گرفت و کێشەکان دا .

ئەرک و بنەماکانی ئەتەکێت بوون چیە؟
ئەتەکێت بوون پێوەر نیە بە بڕوانامە و پۆست و بەرزی ماددیی ، ئەتەکێت بوون واتە نیشان دانی جوانترین پەروەردەیی خانەوادەکەت و رۆشنفکری خۆت و بەخێوەکارانت ، کۆمەڵگای کوردیش بەشێوەیەکی هەرەمەکی زۆر سیفەت و بەهای ئەتەکێت بوون لە باو و باپیران بۆی ماوەتەوە کە دەچێتە قاڵبی هونەری ئەتەکێت بوون، بە کورتی وەک
١- رێز گرتنی گەورە و بەخشندەی بۆ بچوک لە سەر بنەمای ناوهێنانی کەسی بەرامبەر بە «پێشگر و پاشگر »بۆ نێر کاک و بۆ مێ خان ، پێدانی سەنگی کەسایەتی بە کەسی بەرامبەر .
٢- وەک رێزێک لەبەر هەستانەوە بۆ کەسی بەتەمەن ، یاخود هاتنی میوانێک پێشوازی کرد و بەخێرهاتنێکی گەرم و گوڕ.
٣- رێزگرتن و پاراستنی سامانی گشتی وەک (کارەبا و ئاو ، ژینگە ، شەقام و شوێنە گشتیەکان ) وەک ئەرکێکی ئیمانی و ئەخڵاقی.
٤- رێزگرتن لە یاسا و رێنمایی هاتووچۆ ، پابەندبوونی فەرمانبەر و بەرێوەبەر لە شوێنی کار بە خزمەت کردنی هاوڵاتیان .
٥- پاک و خاوێنی و ئەدا و کەسایەتی هەروەها نیشاندانی بەها مرۆڤایەتیەکان .

___

کورد لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا

KDC

سروشتی عەرەب نەگۆڕە

nusar1

مرۆڤ بوون

KDC
KDC

FREE
VIEW