KDC

دیاسپۆرا وەك کۆمەڵگای ڤێرتوێڵ لە ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان (Virtual Diaspora)

ھێمن خۆشناو …


کۆمەڵگای کوردی هاوشێوەی نەتەوەکانی تربەهۆی

ناسەقامگیری باری سیاسی وئابوری بۆتە کۆمەڵگای دووانە یەکیان لەووڵاتی ڕەسەنە بە ئەکتوێڵ ناسراوە ئەوی تریان لەدەرەوی سنوور بەڤێرتوێڵ، بەهەمان شێوە وەك یەك کاریگەریان هەیە لەسەر هەرجوڵانەوەیەك، بەتایبەت ئەوکێشانەی سیفەتی پەڕینەوەی سنووریان هەیە، بەهۆی ئەوەی جیهانی ئەوڕۆ کێشەکانی زیاتر ئەوانەن کەوا سنوور بەزێنن بۆیە ڕۆڵی ئەوکۆمەڵگا ڤێرتوێڵە لە پێشهاتەکان وگەشەی وڵاتی ڕەسەن زیادی کردووە.
گرنگی کۆمەڵگای ڤێرتوێڵ لەجیهانی ئێستای دیگیتاڵی ڕۆڵی زۆر زیاتر بووە وەك لەوەی لەسەردەمی جەنگی سار هەیبوو، بەهۆی پێشکەوتنی خێرای پەیوەندیەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندیەکان، بۆ نموونە ڕۆڵی چینیەکانی ئەمریکا بۆ ووڵاتی ڕەسەن و هەروەها یوگسلافیای پێشوو کەڕۆڵیان لە درووست بوونی چەند دەوڵەتێکی تازە هەبوو، هاوکات نموونەی دیاسپۆرای کرواتەکان لە ئەوروپا چەندەها نموونەی تریش.
دیاسپۆرا لە سەردەمی بەگلۆبال کردنی شتەکان ڕۆڵ وکاریگەریان دەتوانرێ زۆر ئاسان تر بکرێتە سەرمایەی ئاسایشی نەتەوەیی، لەچەند ڕویەکەوە، وەك ڕۆڵیان لەچارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتی ڕەسەن بەتایبەت ئەو کێشانەی سیفەتی پەڕینەوەی سنوورەکانیان هەیە، چونکە دیاسپۆرا بەشدارە لە گفتوگۆی کێشە نیشتمانی و نەتەوەییەکان، بەپێی پرۆفیشنالیەتی ئەندامانی لەوڵاتی میوان، ئەوان ئامادەکراون وە ڕاهێنراون بێ ئەوەی بارگرانی بن بەسەر سیستەمی ناوەخۆی وڵاتی ڕەسەن، دەکرێ ببنە هێزی کاریگەر لەسەر ووڵاتی میوان بۆ ڕاکێشانیان تا چارەسەری گوونجاو بۆ وڵاتی ڕەسەن بدۆزنەوە، هاوکات شانسی کورد لەوەدایە دیاسپۆرا زیاتر لەووڵاتە زۆر پێشکەوتوەکان دروست بوون کەوا مێژووی دوروودرێژیان هەیە لە دیموکراتی وچارەسەری کێشەکانی جیهانی هەیە.
لەڕووی سایکۆلۆژیشەوە دیاسپۆرا بەشدارە لەهەموو سەرکەوتن و نسکۆیەك کەوا یەخەی وڵاتی ڕەسەنی دەگرێت بۆیە هەردەم دیاسپۆرا بەشێکە لەچارەسەر نەوەك بەشێك لەکێسشەکان.
نەتەوەی کورد بەهۆی ئەوەی کیانێکی نیمچە سەربەخۆی هەیە هاوکات هاوسێی ئەو ووڵاتانە یە کەوا هەردەم میوانن لە ڕاپۆرتەکانی پێشێڵکاری دیموکراتی ومافی مرۆڤی لەلایەن ڕێکخراوە جیهانی و نێودەوڵەتیەکان. بۆیە ئێمە لەدرووست کردنی ئاشتی کارمان زۆر قورس تر دەبێت لەناوچەکە، بەهۆی ئەوەی ئێمە نزیكترین لە ڕێزگرتن لەپرەنسیپەکانی دیموکراتو مافی مرۆڤ بۆ ئەو مەبەستە بۆئەوەی نەکەوینە جەنگی سارد لەگەڵ نەتەوەکانی دەوروبەر پویستیمان بەهێزوو توانای دیاسپۆرایە، چی لەڕێگای کەناڵە دیگیتاڵیەکان وە چی لەبوارە پێشکەوتوەکانی تری ژیانی ووڵاتی میوان، کەسانێك ئەزمونێکی تریان هەبێ لەژیان کردن لەگەڵ نەتەوەکانی تر و هاوکات ئەندامی ئەکتوێڵی ووڵاتی میوانن کەوا زۆربەیان مێژووی پڕ سەروەریان لەپاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکەوەژیانی ئاشتی هەیە. ئەوە لەکاتی ئاشی ! وەلەکاتی ناکۆکیەکانیش دەتوانن ببنە لۆبی سەر ووڵاتی میوان و تەنانەت جیهانیش بەهۆی نزیکیان لە سەنتەری بڕیاردانی جیهانی وەك نموونەی یەکێتی ئەوروپاوبەریتانیاو ئەمریکا.
خەڵکانێکی زۆر پێگەیشتوون کاتی هاتووە سوودیان لێ ببینرێت، کاتێك ئەو ئامانجە دێتە دی ! کاتێك ڕێکبخرێن و کۆنفرانسو کۆبوونەوەکان بەفەرمی بکرێن لەلایەن ووڵاتی ڕەسەن کەهەرێمی کوردستانە.
Stockholm 2021-08-14

___

بەناساندنی کۆمەڵکوژی کورد لە یەکێتی نێودەوڵەتی زانایانی جیهانی بۆ جینوساید

nusar1

هۆکارەکانی سەرکەوتن لە ژیاندا

KDC

كوردستان دەبێتە فریاد ڕەسی ئەورووپا!

KDC
KDC

FREE
VIEW