KDC

مرۆڤ بوون

ئێمە لێرەوە باسی مرۆڤ بوون دەكەین: شتێك كە بوونی هەیە نەك نەبوو ، بەڵام پێویستە بزانین چۆن بگەین بەو قۆناغەی بوونەی چۆن لە خۆمانی بدۆزینەوە، پلەی مرۆڤ بوون شتێكی مەزنە بۆ مرۆڤەكان، ئەو كەسەی كە دەیەوێت پلەی مرۆڤبوون بەدەست بێنێ پێویستی بە هێزو هەوڵدانە، بۆیە پێویستە هەنگاوی یەكەم بگرینە بەر دەست بە بەرەو پێشچوونی خۆمان بكەین پێش كەوتنی هەمە لایانە بۆ بەدەست هێنانی ئەو ئەنجامەی كە دەمانەوێ، من پێم وایە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە تایبەتی لە كۆمەڵگەی خۆماندا نەمان توانیوە پێناسەیەكی جوان بدەین بە مرۆڤبوون، بە داخەوە وەكو چەمكێكی رووت مامەڵەمان لەگەڵدا كراوە هەر ئەمەش وای كردووە كە بەهاترین شت لە ژیانماندا لەدەست بدەین ئەویش مرۆڤ بوونە : لە كاتێك دا بەردەوام بەدوایدا وێڵین.
لێرەدا دەمەوێت ئەوە بزانین كە مرۆڤ بوون خۆی لە چەند تایبەتمەندییەكدا دەبینێتەوە كە ئەوانیش بریتین لە ( لێبوردەی، خۆشەویستی، ویژدان، یارمەتیدان، مهرەبانی، ریزگرتن…هتد) گەر ئێمە ئەم سیفاتوو رەوشتانەمان تیانەبێ پێویستە فریای خۆمان بكەوین چونكە مرۆڤ بوونمان كەوتۆتە مەترسیەوە، لە كۆنەوە مرۆڤ كە ئەم ئەتوارانەی تیا نەبووە بۆیە مەیلی بەلای درندایەتی چووە، رەنجی چەندان ساڵای ویستوە تا گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی كە پەرە بە ئەقڵی خۆی بدات و هزری مرۆڤ بوون و دواتریش داهێنەرانە بێنێتە كا، هەر بۆ ئەمەشە خوای گەورە مرۆڤی بە باشترین شێواز دروستی كردووە (لقد خلقنا الانسان فی احسن التقویم)، ئەگەر بیروڕاشمان لەیەك جودا بێت نابێت ببێتە هۆی ئەوەی كە یەكترمان پێ قبووڵ نەكرێت. پێویستە مرۆڤایەتی سەرەتای هەموو شتێك و بنەمایەك بێت لەلای ئێمە، دواتر بنەماكانی دیكە بە هەند وەرگرین. پێویستە مرۆڤ بوونمان بخەینە سەرووی هەموو شتێك ،چونكە مرۆڤ بوون كاڵایەك نیە لە بازار بەدوای بگەرێی و بیكڕی یاخود شتێك نیە بەدەم پیاسەوە بە رێكەوت لە رێگادا بیدۆزیتەوە، یاخود گەر بێتو بە شێوەیەكی میتۆدی سەری مرۆڤ بوون بكەین شتێك نیە كەلە فەلسەفەدا بۆی بگەرێین و بوونی هەبێت بەڵكو مرۆڤبوون لە زاتی هەموو كەسێكدا بەدی دەكرێت و ئاوێتەی بونمانە بەڵام پێویستە لە خۆمانی بدۆزینەوە، چونكە پرۆسەیەكی زاتی ومورالیە، ئەنجامدانی هەندێك یاسا و نرخە كە لە ناخی هەموو كەسێكدا مەڵاسی داوە، بۆیە گەر بمانەوێت ژیانە ئەسڵیەكە بەدەست بێنین ئەوە پێویستە ببین بە مرۆڤ، چونكە ژیانە مەزنەكە لە مرۆڤبووندایە، دەتوانم بڵێم پلەی مرۆڤ ئەوەنە گەورەیە هەرچی شتێك لە دونیایەدا هەیە لە خزمەتی مرۆڤ دایە وە خوای گەورە خستوتە ژێر خزمەتی مرۆڤ.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا زۆر كەس پێیان وایە مەزنی مرۆڤەكان بە پلەی وەزیفی یان بڕوانامەی باڵا یاخود بوونی لە پۆستیكی باڵایدا خۆی دەبینێتەوە، بەم شێوە خۆی پێ جیاوازتر دەبێت لە مرۆڤەكانی دیكە و لەو روانگەوە مامەڵە لەگەڵ مرۆڤەكاندا دەكات و پەیوەندییەكانیشی لەسەر ئەو بناغەیە ڕێك دەخات، بۆیە ئەمە زۆر گرینگە كە ئاماژەی پێ بكەم ئەوەیە كە پێش ئەوەی یئَمەی مرۆڤ هەوڵ بۆ بەدەست هێنانی شەهادەی ئەكادیمی تایبەت بە پسپۆریەتێك وەك ( بوون بە پزیشك یان ئەندازیار یاخود ماموستا…هتد) بدەین یاخود پلەی وەزیفەیەك، ئەوا پێویستە سەرەتا شەهادە و پلەی مرۆڤبوون پێش ئەمانە بە دەست بێنین ،هەنێ جار بیر كردنەوە لە خۆمان و سەرزەنشت كردنی خۆمان زۆر زەروورە ،وابكەین بەهێزی ئەقڵ هێزی خۆمان بەدەست بێنین ،نابێ وەك كەسێكی بێ كار لە خودی خۆی یاخود نەخۆش تەنها هۆكار هەست كردن بە هەبوونمان بوونمان زاڵ بون بێت و خۆ وەدەرجستن ، ئەوەتا كاتێك سەبارەت بە خۆتان هەستێكی باشتان هەیە خەڵكیش لە هەموو كات باشتر دێنە بەر چاو ؟ئایا ئەم گۆرانە لە خەڵكیش بە هەمان شێوەیە ، چونكە جیهانی ئێمە رەنگ دانەوەی خۆمانە، من پێم وایە پێویستە عەقڵ و هزر لەگەڵ مەعریفیەتی دڵ و ویژدان پێكەوە بتوانن تایبەتمەندیەكانی گەیشتن بە پلەی مرۆڤ بوون جێبەجێ بكەن
من بیر دەكەمەوە، كەواتە من هەم”دیكارت
نوسینی :علی جمال

___

تاشان بەهار و فیلمی ئۆدری ، بەرهەمهێنەر & دەرهێنەر

nusar1

عەرەب و سووریاو ئەسەد

nusar1

مەکینەی کوشتن ، شۆڕشی سێیەمی بەڕێوەبردنی جەنگ

nusar1
KDC

FREE
VIEW