بەشی دوو
نوسینی لەتیف عومەر
لەناو خودی بەهەست بوون کەڵەکە بوون هەیە کەزۆر مرۆڤ دەکەوێتە بەر شاڵاوی چەند هەستێک لە یەک ساتە وەختا لە دەر ئەنجامی بە کەڵەکە بوونی هەست لە کیانی مرۆڤ کە ئەبێت پێی بڵێین بورکانی کەڵەکەبوون
لە ناخی مرۆڤەکاندا کە لە هەردوو بەرەی ڕەش و سپی هەڵچونی ئەم بورکانە هەستدارییە دەگرنەوەو دەبنە کرداری ڕوداوەکە لە ساتە کانی وەرگرتنی مرۆڤ بۆ ئەوەی شرۆڤە لەوردبینی جۆرەکراداێکی وەها بەکۆکردنەوەی تێڕوانینە بە عەقڵێکی هۆشیارانە و ساغڵەم
• بۆ ئەم مەبەستە واتە عەقڵ ڕۆڵێکی باڵا دەبینێ لە ئارامی و
• هۆشبەندی و هێورکردنەوەی ئەوکردارە ڕوداوانەی بەهۆی هەستەوە دێنە کایەوەو پشێوی و ئاڵۆزی
گێرە شوێنی لێ دەکەوێتەوە هەوڵ
ئەدا بۆ جێگیربوونی بەرقەراری و سەقامگیری کۆمەڵ نشین(کۆمەڵگا)
لەسەرتای ئەم باسە ئەوەمان وت کە
لەپەیدابوونی هەست بەهۆکارەکانی
لایەنی خۆشی تیا هەست وە ناخۆشیشی هەم تیا هەست واتە هەواڵ بەخشێکی خۆشە لەکاتی لەرزینی هەستکردنا ، زۆر جار وەرگرتنی هەست مەترسیدارە و
هەوڵ ئەدا مە ترسییەکانی ناوەوەی
مرۆڤ ئاشکرا بکات، وەک مەترسیەکی جەنگ و شەڕانگێزی.
ئەمە وێڕای ئەوەی کەمرۆڤ لە مەترسییە دەرونییەکان ئاگادار ئەکات و بە ئاگایان دێنێتەوە لە ڕێگای هەستەوە درک ئەکەین بەو نهێنیانەی لێمان شاراوەنەتەوە.
ئەگەر بگەڕێینەوە سەر بابە گەورەی ئەم جۆرە چڵە وردانە ئەوە خودی فەلسەیە کە پێمان ئەڵێ سەرنج لە تیۆرییەکان بدەین بە پێی سەرچاوەکان تیۆرییە کۆمەڵایەتییەکان، چەند ڕەهەندێکی
کۆمەڵایەتیمان هەیە کە چوار هەمینیان ڕەهەندی هەست و سۆزە٭
٭ – بڕوانە بنە ڕەتییەکانی فەلسەفەی کۆمەڵایەتی لاپەڕە ١٩٥
د- حەمید عەزیز .
قوڵ بونەوە لە وردبینی قوڵی هەست یان هەستی قوڵ ، ناشێ کردارو روداەوەکان بەهەرچ لایەکی سۆزا بکەوێ یان پڕ بێت لە جوانییەکانی ژیان ، یاخوت سەرکێشی و ڕق و کینە ئەوە ناتوانین هەست وەلا بخەین.
٭٭٭٭
لەڕووی ڕۆشنگەراییەوە دەربارەی هەست مرۆڤ هەمیشە لە کاتی
بیرکردنەوەدا کە خودی خۆی ئازادە لە بیرکردنەوەکانی بەتایبەت لەکاتی ئەو ڕەفتارو کردەوە و کردارەکانی لە چالاکی ژیانیا ، بەڵام خۆ ئەمە برکردنەوەیکی خودییە نەک خدەستەکۆمەڵی بێت . واتە پەیوەندییەکی بەدەن و بیرکردنەوەی هەستییە پابەندە بە خۆتەوە ، نمونەیک کاتێک تۆ لەپۆلی قوتابخانەکەت دانیشتووی گەرەکە خودی خۆت ئەوهەستەت هەبێ کە لەناو پۆلکە دانیشتوویت .واتە ئەبێت لەوە بگەین کە مرۆڤ هەمیشە بۆ بیرکردنەوەی لەبەرامبەر جیهانگەری
بیری تایبەتی خۆی هەیە کە پەیوەندی هەیە بە بیرکردنەوەی خۆی و لێکۆڵینەوەکان و فەلسەفەیا
بەڵام مرۆڤ لە حاڵەتی بیکردنەوەی لە جیهانناسی و بینین هەست و بیرکردنەوەی خۆی ڕای ئەگرێ بۆ گەیشتن ، تا ئەوەی بتوانێ لە پەیکردنی هەستا شتەکان بدرکێنێ وە بەباشی پەی پێ بەرێ.
ئێمە لەسەرەتاوە باسمان کرد کەهەست هۆکارێکە بەوەی هۆشیاری ئەداتە مرۆڤەکان بۆ ئامادەبوونیان لەوئامادەکارییەی ئەیەوێ بەرجەستەی بکات.
هیگڵ لە قسەیەکییا دەڵێ
( من لە ناو هەموو هەستکردنەکان
و بۆچونەکان و حاڵەت و هۆشیارەکانی خۆمدا ئامادەم کاتێ
بیریش ئامادە دەبێت …. .) ٭
٭ بڕوانە مێژووی فەلسەفە هیگڵ
وەرگێڕانی عرفان مستەفا
ماویەتی چاوەڕوان بن بۆ بەشەکانی داهاتو … .
•