KDC

هەستداری

بەشی سێ

نوسینی : لەتیف عومەر
(( کەڕوخساری عاشقێک و مەعشوقەکەیم بینی زەردەخەنەی سەرلێویان هەستێکیان دامێ زۆر دڵخۆشن پێکەوە ، پاش کەمێک لێیان نزیک بوومەوە لەگوێبیستی قسەکانیان زۆر توڕەبون لەوەی کەڕووبەڕووی یەک باسیان ئەکرد خۆم بەخۆم وت هەست ئەکەم زەردەخەنەکان بۆ شاردنەوەی تووڕەبونیانە…دڵ خۆشی چی بن لەبەرامبەر ئەو ئاخافتنە ))
لێرەوە باسەکەمان قوڵمان ئەکاتەوە لەنێوان پەیوەندی خودی مرۆق بەهستکردنییە وە.
زۆر جار مرۆڤەکان لە وردبونەوەی کارێك یان بینینی ڕوداوێک لەگەڵ وەرگرتنی هەست دەکەونە ململانێ
هەر ئەوەشەیەکی فرە قوڵەوە کە پەیوەندی بە عەقڵەوە هەیە بڕیار دان لەسەر هەست وەرگرتن لە قبوڵ کردنی یان فەرامۆش کردنی وە زۆر جاریش دەبێت پیلانی بۆ دا بنێی ، ئەگەر ڵێکۆڵینەوە لەسەر ئەم قسانەمان بکەین ،دەگەینە چەند خاڵێک لە میانەی هەست و عەقڵدا.
١ – لە کاتی سەرنجدان لە تەنێک یان بەرکەوتن ، خود دەکەوێتە بەر وروژمی چەند هەستێک ، واتە ئێستا هەستت وەرگرت ، چی بڕیار ئەدەی بەرامبەر وەرگرتنی هەست ؟
٢ – لە میانەی هەست کە هەسداریت لەگەڵ ئەکات ،دەتوانی لەگەڵ کامیان لە ڕێگای عەقڵێکی ساغڵەمەوە مامەڵە بکەیت؟
٣- مانەوەی هەست و دوری چەند ئەخایەنێت ،کاری لەسەر دەرونی مرۆڤەکان کاریگەرە ؟
٤- هەست ئەشێ هۆکارێکی حەز بەخشبێت لەکاتی گەیاندن بە ناخی مرۆڤ ؟ بۆ وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارانەی ڕو بەڕومان دەبنەوە ئەتوانین لە ژیانی ڕۆژانەماندا زۆر بە ئاسانی لەگەڵ هەستا هەڵکێش و داکێش بکەین لەکاتی وەرگرتنا .
بابچینە نمونەیکی ژیان ئاسای ڕێکەوت بە وەرگرتنەکانی هەست لەکاتێکا ئەگەر کچێک و کوڕێک لە ژورێکا پێکەوە سەرقاڵی قسەکانیان بن یان با بڵێین پێکەوە کۆششی بابەتێکی خوێندنیان ئەکەین ، چی روو ئەدا؟
هەردولا لە تۆنی قسەکانیان دەم تەتەڵەئەکات و زۆر جار وشەکان بچڕ ، بچڕ ئەبن و ئارەقو ماتەمینی دایان ئەگرێ لەو کاتەدا هەست پەیدا ئەبێت و خۆی پێشکەش ئەکات لەسەرەتاوە لەڕێکای شەرمەوە، واتە هەردکیان هەستێک لەیەک وەردەگرن کەشەرماوییە ، لەبەردەوەمی دانیشتن و قسەکانیان بیستن بە جۆری وتن ئاخافتنەکانیان لە دەنگێکی گڕا ئەشێ لەزەتێک وەرگرن پڕ بێت لە خورپەی حەزو خۆشی کە هەست بۆن و بەرامی هەردوکیان ئەگۆڕێتەوەو دەی نێرێ بۆ هەریەکەیان ،توشی نەشئەیەکی خۆشیان ئەکات وە بەپێی مودەی دانیشتنەکەیان هەستەکان بەدوای یەکادێن و جێگۆڕکێ دەکەن ، دیمان لەم نمونە بچکۆلەیە چەن هەسێك هاتە کیانی ئەو کچ و کوڕەوە ئیتر لەوێوە بڕیاردان و کاری عەقڵ دەست پێ ئەکات لەسەر خودی داخوازییە خودیەکان.
کاتێک باس لە چەمکە فەلسەفیانە ئەکەین دەبینین چەمکەکان زیاتر ورد دەبنەوەو کۆمەڵێ چەمکی تر سەر هەڵ ئەدەن کە هەریەکەیان خاوەنی مێژو و ڕابردو سەرهڵدانی خۆیەتی ، وە هەمووشیان بەستراوەی یەکن هەریەک بە جۆری خوی ،خۆی جێگیر کردووە لە ڕووبەروبونەوەی بوونی مرۆڤا
کاتێ باس لە چەمکی هەست ئەکەین ،بیر لەوەدەکەینەوە ئایا ناتوانین باس لە نەست بکەین؟
واتە دەبێت ئەوە بزانین کە نەست چەمکێکی تری فەلسەفەیە و هەروەک هەموو چەمکەکە کانی تر لەنێو فەلسەفەیە وە خاوەنی مێژووی خۆیەتی لەسەرەتای سەدەی نۆزدەهەم هاتۆتەکایەوەو بەتایبەت لە سەدەی بیستەما بەڕونی و ئاشکرا خۆی دەرخست کەچەمکێکی فەلسەفییەو چەندها لە فەیلە سوفەکان قسەو باسیان لەسەر ڕاو بڕوای خۆیان ووتوە بۆ چەمکی نەست ،لەم کارەیا ناکرێ کەباسی نەست بکەین فرۆید ١٨٥٦ – ١٩٣٩ فەرامۆش بکەین کە زۆر بە قوڵی و بە خەستی لەگەڵ نەست تێکەڵاو بووە ، نەست ئەمان خاتە ئەو سەرڤاڵییەوە کە چۆن لە نێوان کۆمەڵە دەروونییەکانا لێکۆڵینەوەی دەرونشیکاری بۆ بکەین .
وەبیرۆکەکان بۆ کوێمان دەبەن هەرکۆمەڵێکیان شیکاری دەرونی خۆی لەسەرە لەنێوانی ململانێێ خۆیاندا لەسەر لایەک خۆیان جێگیر دەکەن ،بەتایبەت ئەوملمانێیەو بەرزو نزمیە دەکەوێتە سەر قورسای هەس و نەست .
واتە لە نێو ئەم ئڵو گۆڕو توندو تیژی پەشێویی ئەڵۆزییە بەدوو لای سەرەکیا دەمان بات وەک بڵێین ئەگەر بەردەوامیو ڕوداوەکان بەرەو ڕووی بەرزونەوە ڕۆشتن ئەوە بەرەو ئاراستەی هەست دەبنەوە، ئەگەر کارەکان لەڕووبەڕوبونەوەی نزمونەوەو کەبت و بەتایبەت کەبتی سێکسی و ئاڵۆزی و گێرەشێۆێنی بوون ئەوە دەچنە دۆخی نەستەوە
کە دواتر ئەتانین باشتر هۆشیار تر لەسەر هەردووچەمکەکەقسەبکەین وەزیاتر لەسەر چەمکی نەست وردبینەوە چونکە نەست تەنها خۆی جێگیر نەکردووە لەسەردەرون ناسی بزانرێ بەڵکو لەوە تێدەپەڕێ و خۆی ئەگەیەنێتە چەمکەکانی ترو چۆن لەگەڵ قوتابخەنەی بونیادگەری خۆی جێگیر دەکات وەپاشان درێژە بە بوونی خۆی ئەدا کە چۆن نەستی دەرونی ئارزو حەزو کەبت و پاڵنەرە غەریزییەکان دەنێرێ بۆ نەستی بوونیادی ، هەروەها دەچێتە جیهانی مەعریفەوە( نەستی مەعریفی) لێرەوە زیاتردەچنە ژێر باسی وردبینی و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕاو بۆچونی فەیلەسوفانی وەک فرۆید و هارتمان و
میشێل فۆکۆ ..چەنیدین زانستانی تر لە بوارەکانی فەلسەیا .
٭٭٭٭
بەوهیوایەی بتوانین لە بوارێکی ترا زایاتر لەسەر نەست قسەبکەین ڕونکردنوەی لەسەر بدەین

___

ئێکگرتن هێڤییا هەموو گەلێ کوردە

nusar1

عەرەب و سووریاو ئەسەد

nusar1

خوێندنەوەو ناساندنی کتێب 

KDC
KDC

FREE
VIEW