KDC

رۆژی ١٠ی ١٠ حەشری سیاسییە


سوورە مەرگەیی…


پێویستە و ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیشە دەنگدەر رۆژی ١٠ی ١٠ بکاتە حەشری سیاسی و بەو سێ پرسیارە بەربژێرەکان تەڵقینی سیاسی دابدات:ــ
هۆی بەربژێر.. تۆ بۆ پەرلەمانی عێراق خۆت بەربژێر کردووە و داوی دەنگیش لەمن دەکەی، منیش بەو سێ پرسیارە تەڵقینی سیاسی تۆ دادەم، یەکەم:ــ لە بەغدا و لە بەرامبەر عرووبە بیروباوەڕی سیاست چی دەبێ؟ دووەم:ــ لەناو پەرلەمانی بەغدا چی بە شکۆی خۆت و گەلەکەت دەزانی؟ سێیەم:ــ بەچی وەڵامی (مەوطنی مەوطنی) پەرلەمانتارە عەرەبەکان دەدەیەوە؟.
جا ئەگەر تۆی بەربژێر لە وەڵامدانەوەدا گوتت: بە بیروباوەڕی کوردایەتی و بەرگری کردن لە کوردستان وەڵامی عرووبە دەدەمەوە، لەناو پەرلەمانی بەغدا ئاڵای کوردستانت بە شکۆی خۆت و گەلەکەت زانی، بە (ئەی رەقیب) وەڵامی (مەوطنی مەوطنی) دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانت دایەوە، منی دەنگدەر دەنگت پێدەدەم و دەتکەمە نوێنەری خۆم، جگە لەو وڵامانە بە هەر شێوەیەکی تر وەڵام بدەیەوە، ریسوات دەکەم و دەتنێرمە ناو دۆزەخی مێژوو.

___

ناوەندی رەوەندی كورد: هێرشەکەی پەکەکە ناڕەوایە

kurdish dc

کوردستان و چيرۆکی گەلێکی يەک مليۆن دز

KDC

ئاڵای كوردستان چۆن گەیشتە تاران؟

KDC
KDC

FREE
VIEW