KDC

رووباری ئاراس و بڕیاری خۆنەچماندن


سوورە مەرگەیی


دوای خیانەتەکەی یەکێتی سۆڤیەتی ئەوکات لە کۆماری کوردستان و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەرسێک داگیرکاری تورک و فارس و عەرەب، پێیانوابوو هەر یەکە و بە جۆرێک لەو خیانەتە سوودمەند دەبن، بەڵام بارزانی نەمر بە بڕیاری بە پێوە مرن و رەتکردنەوەی ژیانی خۆچەماندن، ئەو خەونەی دوژمنانی کورد و داگیرکارانی کوردستانی زڕاند، دوای ئەو بڕیارەی بارزانی نەمر، رژێمی پاشایەتی ئێران و رژێمی مەلەکی عێراق و رژێمی تورکیا، بۆ پێشگرتن بە بڕیارەکە و سەرخستنی دوا قۆناغی پیلانەکە بوونە هاوپەیمان، دەوڵەتی ئینگلیزیش بە هێزی ئاسمانی کەوتە پشتیوانی رژێمی مەلەکی عێراق و شەڕی بارزانی نەمر و شۆڕشگێڕە بارزانییەکان.
بارزانی نەمریش بە پێنج سەد شۆڕشگێڕ و گیان بەختکردووی بارزانی و بە باوەڕی بە پێوە مردن و خۆنەچەماندن، بڕیاری بەرەنگار بوونەوەی ئەو پلانەی دا کە لە مێژوودا بە رێڕەوەکەی رووباری (ئاراس) ناسراوە، ئەوەبوو دوای پەنجا و دوو رۆژ شەڕ و گیانبازی و قارەمانێتی نواندن، لە رۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٧، بەڕەی پیلانەکەی یەکێتی سۆڤیەتی لەژێر پێی هەرسێک داگیەکارەکەی کوردستان دەرهێنا و لە رووباری ئاراس پەڕیەوە.
گرنگی ئەو رێڕەوە هەر لەوەدا نەبوو کە بارزانی نەمر و بارزانییەکان دەرباز بوون، بەڵکو گرنگییەکەی لەوەدا بوو کە بارزانی نەمر لەو رێڕەوەدا ئەو سنوورە دەستکردانەی کوردستانی کردنە پێخوستی باوەڕی بە پێوە مردن و خۆنەچەماندن، کە رژێمەکانی ئێران و تورکیا و عێراق بەزاندنی ئەو سنوورە دەستکردەیان بە هێڵی سوور دەزانی، گرنگییەکی تریشی ئەوە بوو، چۆن (ماوتسیتۆنگ) شۆڕشگێڕانی (چین)ی کردنە خاوەنی مەسیرە بەناوبابگەکەی، بازانی نەمریش شۆڕشگێڕانی کوردی کردنە خاوەنی رێڕەوێک کە مێژوو شانازی پێوە دەکات.

___

ڕێزگرتن بەهایەکی جوانی مرۆڤەکانە

nusar1

کارەساتی 7ی پووشپەڕی 66ی شاری سەردەشت ،هەوڵێکی دیکە بۆ کوردقران

nusar1

۱۱ ئیلۆن مەزنترین و بهێزترین شۆرەشا کوردان

nusar1
KDC

FREE
VIEW