Category : سیلاید
جنێف: ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندنی زمانی کوردی بەڕێوەچوو
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی لە جنێف، بەشداری ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندن و نووسینی زمانی کوردییان کرد. ڕۆژی چوارشەممە، ڕێککەوتی ١٨ی٦ی٢٠٢٣ ئایدن ڕۆنی ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی لە جنێف، بەشداری ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندن و نووسیینی زمانی کوردی......
لە پەرلەمانی نەرویج سیمینارێک لەسەر پرسی کورد بەڕێوەچوو
وەزیری دەرەوەی نەرویج، لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، لەسەر پرسی کورد سیمینارێکی بۆ کوردانی تاراوگە پێکهێنا. ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی٦ی٢٠٢٣ لە پەرلەمانی نەرویج سمینارێک لە ژێر ناوی ( بارودۆخی کوردستان) بە بەشداری خاتوو هانیکێن هۆیتفێڵد وەزیری دەرەوەی نەرویج، مانی حوسەینی ئەندام پەرلەمانی کورد لە سەر لیستی پارتی کرێکاران و هودا عیماد......
بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هاوکاری پەنابەرە کوردەکان دەکات
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا، بۆ بەسەر کردنەوەی پەنابەرە کوردەکان، سەردانی چەند کامپێکی پەنابەرانی ئەو وڵاتە دەکەن، ئەوەش بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخیان و هاوکاریکردنیان. رزگار شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و، ئومێد هەورامی ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە، سەردانی چەند کامپێکی پەنابەرییان لە لەندەن کرد، کە چەندین کوردی تێدا نیشتەجێکراون، ئەوەش......
لەسەر پەیماننامەی لۆزان سیاسەتمەدارێکی کورد نامەیەک ئاڕاستەی بەرپرسی ناوەندی سوید دەکات
ئەبوبەکر کاروانی سیاسەتمەداری دیاری کوردستان، لەسەر پەیماننامەی لۆزان و بەستنی کۆنفرانسێکی تایبەت لەسەر ئەو پرسە لەلایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، نامەیەکی ئاڕاستەی سەلام کوردە بەرپرسی ناوەندەکە کردووە و، وێڕای چەند تێڕوانینێکی خۆی، هاوکات داواش دەکات لە رێی چەند خاڵێکەوە کار لەسەر پرسی نەتەوەیی بکرێت، وەک ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتیمانی لەسەر ئاستی ھەر......
ناوەندی هۆلی بەریتانیا کورتە فیلمێکیان نمایش کرد
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هۆل، یورکشەر، لەگەڵ کۆمەڵێ فیلمساز و دەرهێنەر و ئەکتەری کورد لە بەریتانیا، کورتە فیلمێکی سینەماییان بە ناوی “From Dust to Code: A Hacker’s Odyssey.” لە Venue: Hull Truck Theatre نمایش کرد. کاتژمێر 6:30ی خولەکی دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، رێککەوتی 20ی حوزەیرانی 2023، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هۆلی بەریتانیا، بە ئامادەبوونی چەندین......
شفا بارزانی بەشداری کۆڕبەندێکی جیهانی کرد
سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی، بە فەرمیی بەشداری لە کۆڕبەندی پارتە دیموکراتەکانی جیهان و دۆستەکانی دەکات. شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر داوای فەرمی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی وڵات KYC، بەشداری کۆڕبەندی پارتە دیموکراتەکانی جیهانی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کرد. بۆ یەکەمینجارە لە مێژوودا، کوردستانیانی دیاسپۆرا بە فەرمیی بەشداری......
ناوەندی ئۆتاوا بەشداری ناونانی شەقامێکی کەنەدایان بە ناوی ژینا ئەمنییەوە کرد
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئۆتاوا و ئەندامانی پەرلەمانی کەنەدا، بەشداری رێوڕەسمی ناونانی شەقامێکی ئۆتاوایان بە ناوی شەهید ژینا ئەمینییەوە کرد. رۆژی سێشەممە، رێککەوتی۲٠/٦/۲٠۲۳ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئۆتاوا و، چەند راوێژکارێک و کەسایەتی حکومی و ئەندام پەرلەمانێکی کەنەدا و، چەندین کەسایەتی دیاری کوردی وەک، شەهرام دۆستی،......
ناوەندی سوید کۆنفرانسێکی لەسەر پەیماننامەی لۆزان ساز دا
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، کۆنفرانسێکی لەسەر سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان ساز دا، کە چەندین کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتە و کەسایەتی سویدیش بەشدار بوون. ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، کۆنفرانسێکی لەسەر سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان بۆ ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، جەمال عەلەمدار و د. ئیدریس ئەحمەدی ساز کرد. سەرەتای کۆنفرانسەکە بە ڕێزگرتن......
ئاگاداری بۆ دایک و باوکانی دیاسپۆرا منداڵەکانتان بۆ کۆرسی سێیەمی فێرکردن و نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی تۆمار بکەن
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆرسی سێیەمی فێرکردنی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە، بە شێوازی ئۆنلاین دەکاتەوە، کە هەر دوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی لە خۆ دەگرێت، هاوکات کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بۆ شێوەزاری کرمانجی بە پیتی لاتینی، مامۆستای تایبەتی ئامادە کردووە. دایکان......