KDC

کۆمەڵەی کوردی موردایك و ئاهەنگی نەورۆز لە هۆڵەندا

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند
لە ١٣ / ٢ / ٢٠٢٢ کاتژێر ٦ ئێوارە لە شارۆچکەی کلوندێرت ی هەرێمی براباند لە هۆڵەندا ، دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵەی کوردی موردایك کۆبوەوە ، سەبارەت بە ئامادەکاری ڕێکخستنی ئاهەنگی جەژنی نەورۆز کە کۆمەڵەی کوردی موردایك پێ هەڵدەستێت ، لە ڕابردوشدا کۆمەڵەی کوردی موردایك کەلە ساڵی ٢٠٠٥ وە دامەزراوە بۆ کۆکردنەوەی ڕەوەندی کورد و هۆڵەندی و پەیوەندی کەلتووری و ڕۆشنبیری ، هونەری ، چاندی و کەڵچەری ، ساڵانە چەندین چالاکی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و ڕۆژی ڤالانتاین و یادی بۆنە تایبەتیەکان و ئاهەنگی نەورۆزو ڕۆژی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەو ڕۆژی ئازادی هۆڵەنداو پێشانگای گشتی هونەرمەندان و سیمینارو چالاکی تری جیاوازی بە ئەنجام گەیاندوە .
سەرەتا بەرپرسی کۆمەڵەکە شاعیرو نوسەر لەتیف عومەر کورتەیەکی باس کرد سەبارەت بە کارو چالاکییەکانی کۆمەڵەکەو پەیوەندییەکانی لەماوەی ڕابردوودا کە ئەمجامیان داوە ، دواتر خاتوو کاڵێ شێخانی سکرتێری کۆمەڵەکە ووتەیەکی پێشکەش کرد کە باس لە بەرنامەو پلانەکانی داهاتووی کۆمەڵەکە کرد بۆ زیاتر ناساندنی کەلتووری کوردی بە کۆـەڵگای هۆڵەندی ، پاشان ئەندامانی دەستەکە ڕوونکردنەوەو سەرەنجی خۆیان باس کرد لە خۆ ئامادە کردن بۆ ڕۆژی ئاهەنگی نەورۆز کەلە ڕیستیورانت ی کلوندێرت، کە تێیدا ئامادەکارییەکان باس کرا کەلەو ئێوارەیەدا ٢٠ / ٣ / ٢٠٢٢ ئاهەندگێکی کوردەواری و جەژنی نەورۆز ساز بکرێت و پیرۆز بکەن بە بەرنامەی ووتارو شیعرو گۆرانی و هەڵپەڕکێ ی کوردی بە پۆشاکی کوردەواری یەوە لەو ئێوارەیەدا .
وە لە تەوەرێکی تری دانیشتنەکەدا باس لە چۆنیەتی داوەت کردنی تایبەت کرا بۆ خێزانەکان کە ئامادەکاری دەکرێت ١٠٠ بۆ ١٢٠ کورسی ئامادە کراوە ، هەروەها باس لە بڕیاری حکومەتی هۆڵەندی کرا سەبارەت بە کۆڤید ١٩ کەلەو هەفتەیەدا بڕیاری لێوە دەدرێت بە کرانەوەی هەموو ڕیستیورانت و قاوەخانەکان و هۆڵەکان ، کۆمەڵەی کوردی موردایك پابەند دەبێت بەو یاساو بڕیارانەی کە حکومەت دەری دەکات وە خۆ پارێزی لە پەتای کۆڤید ١٩ و ڕێکارە تەندروستی یەکان .

___

بۆچوونی (دیار ملا محمد امین) لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

دەقی بریاری یونیسکۆ تایبەت بە تۆمارکردنی ھەورامان لە لیستی شوێنەوارە کەلەپوورییە جیھانیەکانی UNESCO

KDC

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنارێکی لەسەر کورد و مۆدێرنێتە سازکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW