KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد پەیامێک لەسەر دۆستێکی کورد بڵاودەکاتەوە

ناوەندی ڕەوەندی کورد بە بۆنەی کۆچی دوایی دۆستێکی دێرینی کورد سیگی مارتشSiggi Martsch ئەندام پەرلەمانی پێشووی ئەڵمانیا، پەیامێک بڵاو دەکاتەوە، کە تێیدا هاتووە، ناوبراو هەر لە ساڵانی هەشتاکانەوە لەگەڵ پێشمەرگەدا بووە و، لە دوای راپەڕینی بەهاری 1991یشەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی کۆمەک و هاوکارییان بۆ گەلی کوردستان کۆکردووەتەوە.

دەقی پەیامەکە:

بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی دۆستی دێرینی کورد، سیگی مارتشSiggi Martsch ئەندام پەرلەمانی پێشووی ئەڵمانیا، نیگەران بووین، ناوبراو هەر لە ساڵانی هەشتاکانەوە لەگەڵ پێشمەرگەدا بووە و، دوای راپەڕینی بەهاری 1991یشەوە لەگەڵ کریستینای هاوسەرەکەی کۆمەک و هاوکارییان بۆ گەلی کوردستان کۆکردووەتەوە. هاوکات دوای راپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991 بە دواوە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و وێڕای دۆستایەتی کورد، دۆستێکی نزیکی سەرۆک مەسعود بارزانی بووە و خۆیشی بە سیگی بارزانی ناوبردووە، ‎ سیگی لە ساڵی 2004-2014 لە هەولێری پایتەخت، بەرپرسی ناوەندی کولتووری کوردی – ئەڵمانی بووە و هەر خۆیشی ئەو رێکخراوەی دامەزراندووە، بە گەڕانەوەشی بۆ ئەڵمانیا، هەمیشە دڵ و هۆشی لای کوردستان بووە.

ساڵی 1984، سیگی بووە بە ئەندامی پارتی سەوز لە کۆمەڵەی ناوچەی بۆرکن، وە بووە بە ئەندامی یەکەم فراکسیۆنی ئەنجوومەنی پارتی سەوز لە بۆرکن، وەک هاووڵاتییەکی زانا، گوتەبێژی سەوزەکان بووە لە کۆمەڵەی شار و شارەوانییەکانی NRW ھەرێمی نۆردڕاینڤێست فالن، لە شارەوانی مۆنستەر.

لە کانوونی دووەمی 1989 بە گوتەبێژی پارتەکەی هەڵبژێردرا و لە ماوەی کاری ئەودا، سەوزەکانی نۆردراینڤێست فالن، بۆ یەکەم جار گەیشتنە نێو پەرلەمانی ئەو ھەرێمەی ئەڵمانیا، لە ساڵی 1989/ 1990 پشتگیری دامەزراندنی کۆمەڵەی دەوڵەتی براندنبێرگی سەوزەکانی کرد و، بە بەردەوامی لە براندنبێرگ مایەوە.

مارتش لە ساڵی 1990 تا 2000 ئەندامی یازدەهەمین و دوازدەمین پەرلەمانی ویلایەتی نۆردراینڤێست فالن بووە.

‎سیگی لە 17/09/1953 لە شاری بۆخومی ئەڵمانیا لە دایکبووە، ئێوارەی 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022، دوای چەندین ساڵ ململانێی زۆر لەگەڵ نەخۆشی و کێشی زۆرەوە، لە ماڵەکەی خۆی کۆچی دوایی کرد و ماڵئاوایی لە خێزان و خانەوادە و کوردستان کرد، هەر بۆیە لای ئێمەی کورد، ھەرگیز سیگی لە بیر ناکەین، رەوانی شاد و ئارام.

ناوەندی ڕەوەندی کورد

16ی2ی2022

___

ڕۆژنامەی بیلد ئەڵمانی: سوید بووەتە مەترسیدارترین وڵاتی ئەورووپا

KDC

کەنەدا: بەرپرسی نوێی ناوەندی ئۆتاوا هەڵبژێردرا

nusar1

کوردێکی دیکە لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW