- Advertisement -

هەورامان علی تۆفیق .. خاوەن ئەزموون و دیدگەی جیاواز بۆ ڕاگەیاندن

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا

هەورامان عەلی تۆفیق لەدایک بووی شارۆچکەی بیارە،
لەساڵی ١٩٨٧ وە بۆتە پێشمەرگە ، تاپێش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ لە ئێران بەرپرسی ڕێکخراوی ھەورامانی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کورستان بووە ، لەدوای ڕاپەڕین وەک پێشمەرگەو کادری ڕێکخراوە جەماوەریەکان کاری کردوە و دواتریش وەک کادری حزب .
بەهۆیی ڕووکردنە دەرەوە ژیانی پێشمەرگایەتی نەیتوانی درێژە بەپرۆسەی خوێندن بدات، بەڵام سیاسەت و کارکردنی لە ڕێکخراوە جەماوەریەکاندا بۆتەخوێندنگایەک بۆی و ئێستە خوێندکاری دبلۆم لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و دیبلۆماسیەت لە ئەکادیمیایی شاهانەی بەریتانی _ سویسری لە وڵاتی سویسرا .

لەدوای ڕاپەڕینەوە وەک کادرێکی پارتی و دەرچویی پەیمانگای کادران خولی نۆ و دواتر بەرپرسی لقی سێمانی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و تا ساڵی ١٩٩٥ ئەندامی لیژنەی ڕاپەڕاندنی یەکیەتی لاوان بووە .
تا بەستنی کۆنگرەی ئازادی لە ڕێکخراوە جەماوەریەکان چەندین بەرپرسیاریەتی پێدراوە وەک بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی ھەڵەبجە ، سلێمانی ، چوارتا ، سەرچنار و دواتر کارگێڕی لق و لە کۆنگرەی ئازادی وەک ئەندامی لیژنەی ڕاپەڕاندنی یەکیەتی لاوان ھەڵبژێردراوە و وەک بەرپرسی لقی سلێمانی دەست بەکاربووە ، و دواتر ڕووی لە هەندەران کردوە ، لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٩٥بۆ ناوەڕاستی ١٩٩٦ ئەندامی بەشی پەیوەندیەکانی پارتی بووە لە یۆنان ، دواتر لە ئەڵمانیا لە ڕێکخستنی لیژنەی ناوچەی خوارووی ئەڵمانیا کاری کردوەو .


وەک ڕۆژنامه‌نوس و نووسه‌ر خاوه‌نی پێنج کتێبی چاپ کراوە بەناوی ( هەڵەبجە ، سەفەرێک بۆ هەندەران ، پرس و چەمکەکانی سەردەم ، کۆماری ئه‌ڵمانیای فیدرال ، گوڵ بژێرێک ) ،هەروەها ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری گۆڤاری هەڵاڵە بووە،له‌ ئه‌ڵمانیا سەربە لیژنەی ناوچە ، دواتر وه‌ک ده‌سته‌ی نوسه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسین لەو گۆڤارە کاریکردووە ، ئەندامی دەستەی نوسەرانی هەورامان و دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ئەلکترۆنی هەورامان بووە ، ماوەیەک ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری نەهات و گۆڤاری ئێوە بووە،کەلە شاری هەولێر بڵاودەبووە .


تائێستا خاوەنی پێنج کتێبی چاپ کراوە بەناوەکانی ( هەڵەبجە ، سەفەرێک بۆ هەندەران ، پرس و چەمکەکانی سەردەم، کۆماری ئه‌ڵمانیای فیدرال ، گوڵ بژێرێک) .. بێ لەوەی وەک ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری گۆڤاری هەڵاڵە، دواتر ئەندامی دەستەی نوسەرانی هەورامان و دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ئەلکترۆنی هەورامان ،کەمانگی جارێک بڵاودەکرایەوەو ٢٤ ژمارەی لێبڵاوکراوەتەوە، ماوەیەک ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری نەهات و گۆڤاری ئێوە.. لە زۆربەی گۆڤارو ڕۆژنامەکاندا بابەت و لێکۆڵینەوەی بڵاوبونەتەوە .
لە زۆربەی گۆڤارو ڕۆژنامەکاندا بابەت و لێکۆڵینەوەکانی بڵاوبونەتەوە لەوانە( خەبات ، هاوڵاتی ، ئاوێنە ، جەماوەر ، باسنیوز ، پیرس ، ئاسۆ ، پێشکەوتن ،گۆڤاری پەرلەمانتار ،گۆڤاری ئێوە ،گۆڤاری دەنگ ، کوردستان ڕاپۆرت ، ئاڵای ئازادی ، کوردستان ڕاپۆرت ، لڤین ، و کۆمەڵێک ڕۆژنامەو گۆڤاری دی ) ، ئێستاش به‌رده‌وام له‌ ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر بابه‌تی بڵاو دەکرێتەوە .‌
زیاتر لە سی ساڵ کاری نووسین و رۆژنامەوانی و وەک چالاکوانیک لە سۆسیال میدیا بۆ پرسە نەتەوەییەکان و بەتایبەت ڕیفراندۆم ، دوا بەدوایی ڕیفراندۆمیش لە ساڵی ٢٠١٩ وە پرۆژەیەکی نەتەوەیی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ کوردانی دیاسپۆرا بەناوی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ، وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو پرۆژەیە بەشانازیەوە پێشمەرگە ئاسا کاری تێداکردووە و بۆ ماوەی دووساڵ بەردەوام کارکردن لەگەڵ هاوکارانی توانیان ئەو پرۆژەیە بگەێنرێتە ئاستیک کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ لە شاری هەولێری پایتەخت و لەژێر چاودێری سەرۆک بارزانی و بەبەشداری زۆربەی لایەنەکان کۆنگرەی دامەزراندنی ناوەندەکان ئەنجامبدریت و کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەدایک بیت، کە تێدا وەک جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ڕاگەیاندن هەڵبژێردراوە و تا ئێستا لە کاری ریکخراوەیی بەردەوامە.

هەورامان عەلی تەوفیق جێگری سەرۆکی فیدراسیونی ڕەوەندی کوردستان و بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە و قووڵبونەوە لە نێو دیاسپۆراو ژیانی پەنابەری و ڕەوەندی کوردستانی و بەچاپ گەیاندنی پێنج پەرتووك بەناوەکانی ( هەڵەبجە و سەفەرێك بۆ هەندەران و پرس و چەمکەکانی سەردەم و کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵی و گوڵبژێرێک ) لە ئێستاشدا دیدەیەکی جیاوازی هەیە لە جیهانی ئەزموون و پەیوەندییەکان و بوون بە چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەوروپا بەتایبەت لە ئەڵمانیا .. دوو چاپکراوی نوسەر وەکو دیاری پێ ی بەخشیم و خۆشحاڵی کردم ، منیش بەگرنگییەوە دیدەی لێ دەگرم، بریتییە لە دوو قۆناغ هەیە کە مرۆڤ سەرەنجی لێوە بدات ، یەکەمیان ژیان و نەهامەتی و کۆچ کردن بۆ هەندەران کە پەرتوکی بەڕێزیانە بەناوی ( سەفەرێك بۆ هەندەران ) زۆر بابەت و توێژینەوەی کۆچ بەرێتی و پەنابەری لە خۆ دەگرێت و باس لە سەردەمانی ئێش و ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین دەکات ، سەرەتای ساڵانی ١٩٧٠ کان و دوایی بەیانی ١١ ئاداری ١٩٧٤ – ١٩٧٥ واتە لەکاتی دەست پێکردنی شەڕ یان نسکۆ .
سەرەتای سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی گوڵان و ڕاگوێزانی دێهاتەکان . قۆناغەکان زۆرن و هۆکارەکانیش زۆرن کەلە دیدەی نوسەرەوە بۆ ڕاگەیاندن پەرتووکەکەی دابەش کردوە بۆ چەندین تەوەر لە هەنگاوەکانی کەسایەتی کورد بەرەو هەندەران یان چەند زانیاریەك سەبارەت بە یاساو کاروباری پەنابەری و بەخشینی مۆڵەتی مانەوەی پەنابەران بەتایبەت لە ئەڵمانیا .. پرۆسەی پەنابەری و تێگەیشتن لەمافی وەرگرتنی پەنابەرو یاساو ئەرکەکان ، ئەم ڕوونکردنەوە و زانیارانە بۆ ئێستاو داهاتوو گرنگن ،و هەموو پەنابەرێك دەتوانێت بزانێت لە چ پرۆسەیەکدا تێدەپەڕێت ئەم پەرتوکە لەساڵی ٢٠٠٩ لە چاپخانەی منارە لە هەولێر چاپکراوە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە . و ئەو پەرتووکەی تر ( کۆماری ئەڵمانیای فیدرالی ) کە باس لە وڵاتی ئەڵمانیا دەکات لە دوێنێ و ئەمڕۆدا کە ئەوەش لێکۆڵینەوەیەکی سیاسی و ئابوری و مێژووی سۆسیولۆجی هەمەلایەنەیە .

هەورامان عەلی تۆفیق بەرپرسی راگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، لە ماوەی کارکردنیان بۆ درووستکردنی ناوەندەکە، ئاسان نەبووە و بەردەوام پەیوەندییان لەگەڵ کوردانی پارچەکانی کوردستان و رووسیا هەبووە، بە کوردانی نیشتەجێی وڵاتانی دیکەی جیهانیشەوە.
ئەو جەختیشی لەوە کردەوە، کە پێویستیان بە چەترێکی نەتەوەیی هەبووە، بۆیە چەندین ناوەندیان لە ئەوروپا درووستکردووە و کاریشیان بۆ دامەزراندنی ناوەند لە ئەمەریکا و ڕوسیا و وڵاتانی دیکەی عەرەبیش دەکەن، هاوکات لە رووی راگەیاندنیشەوە، توانیویان ماڵپەڕێکی فەرمیی بەناوی کەی دی سی و ڕەوەند بە زمانەکانی ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی و سۆرانی و کرمانجی تێدا جێگە بکاتەوە و رادیۆیەکی تێیدا درووست بکەن، لە ئایندەشدا لە بەرنامەیاندایە تەلفزیۆنێکی ئۆنلاین دابمەزرێنن .
بەڕێز نوسەرو شارەزا لە بواری ڕاگەیاندن دیدەی جیاوازو بۆچوونی جیاوازی هەیە لە ئێستادا بۆ کارکردنی ڕاگەیاندن و بەستنەوەی کۆمەڵگاو تاکەکانی ڕەوەندی کوردستانی ، لەکاتێکدا ئێستا زۆر ئەستەمە خەڵکانێك هەبن پێکەوە کۆببنەوە وە یەك دیدەو ڕاو بۆچونیان هەبیت سەبارەت بە پرسە نەتەوەییەکان و کوردستانی یەکان و دیاسپۆرا ، کاڵ بونەوەی خەڵك بەرانبەر بە ڕەهەندە نەتەوایەتیەکان بۆ ئەمەش هۆکاری ڕاگوزەر هەیە ، بەلام کاك هەورامان ئەو هەنگاوەی بە شێوەی کرداری نا بەتایبەتی لە ڕێگای بەرنامەی زووم و بەستنەوەی لینکەکان بەیەکدییەوە ، بۆ ئەو مەبەستەش مرۆڤ ناوەستێت لە بەدی هێنانی خەون و حەزو بەرپرسیارێتی یە نیشتیمانیەکانی .

ئەوەش لەم نوسەرەدا بەدی دەکەیت کە چەند خەمی نیشتیمان و کوردستانێتی .
جوانترین هەڵوێستی جوامێرانەی هەورامان عەلی توفیق خۆی لەم نامەیەدایە کە بڕی ١٣٣ پەرتوکی باوکی بەڕێزیان حەمە عەلی توفیق میرزا بەخشیوەتە زانکۆی هەڵەبجە ، کە لەوانە ٢٦ عەرەبی و ١٠٧ کوردییە کە هیوادارە قوتابی کورد سوود لەو سەرچاوانەی باوکی بەڕێزیان وەربگرن .

هەندێك مرۆڤ ئاوها پەروەردە بوون کە ناتوانن بۆ ساتێك لە چالاکی و خزمەتکردن و خەباتی ڕۆشنبیری و کەلتووری و سیاسی و مێژووی بوەستن ، بەڵکو هەموو ڕۆژو ساڵاکان بەیەکەوە گرێ دەدەن و لەکۆتادا لاپەڕەیەکی جوانی خزمەت بە نیشتیمان دێتە کایەوە ، کە ئەم دیاردەو دەست ڕەنگینیەی تێدایە ، و ناتوانین جێگرەوەیان بۆ دابنێین ، ئەگەر هەڵبژاردە بکەین هەر لەکۆتادا ئەو مرۆڤانەن کە ڕۆشنبیری وەکو خەباتێکی نەبچڕاو درێژ خایەن وایە لە ئێستا داهاتوو .

KDC

FREE
VIEW