کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد سەرۆککۆماری کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە و، تێیدا هاتووە، راستە ئەو کۆمارە تەمەنی کورت بوو، بەڵام توانی زمانی کوردی و سوپای میللی و ئاڵای کوردستان و سروودی نیشتیمانی و کابینەی وەزیران و مافی ژنان و زۆر بابەتی دیکە پێناسە بکرێن و جێگیر بکرێن.
دەقی پەیامەکە:
بهرهبهیانی 10ی خاكهلێوهی ساڵی 1326ی ههتاوی بەرانبەر بە 30ی3ی1947ی زایینی، پێشەوا قازی محەمەد سەرۆککۆماری کوردستان و سەیفی قازی و سەدری قازی لەلایەن ڕژێمی ڕەزاشای ئێران و لە مەیدانی چوارچرای شاری مهاباد لە سێدارەدران.
پێشەوا قازی بە بیری نەتەوەیی و ڕووناکی خۆی، کۆمارێکی بۆ کوردان دامەزراند، کە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت، نەک تەنیا لە بیر و زەینی هەموو تاکێکی کورد بە زیندوویی ماوەتەوە، بەڵکو خاڵی جەوهەری و هیوا بە گەڕانەوە و دامەزراندنی کۆمارێکی دیکەی کوردی، بووەتە ئاوات و ئامانجێکی جێ بایەخ.
ڕاستە تەمەنی کۆمار کورت بوو، بەڵام هەر لەو ماوە کورتەدا، زمانی کوردی، سوپای میللی، واتە هێزی پێشمەرگە، ئاڵای کورستان، سروودی نیشتمانی و کابینەی وەزیران، مافی ژنان و زۆر بابەتی گرینگی دیکە پێناسە کران و جێگیر بکرێن، کە تا ئێستاش بوونەتە هێمای نەتەوەیی کورد.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی